گەندەلترین وەزیرى هەریم , وپیاوى میتى توركى ...
Tuesday, 29/03/2011, 12:00
وزارەتى بازرگانى وپیشەسازى كە كارى تەنها ریكخستنى بازرگانى و سەرپەرشتیكردنى كارگەكانى پیشەسازییە لە دنیادا بەلام وەزیرى بازرگانى وپیشەسازى هەرێم وەك زۆربەى وەزیر و بەرپرسى دزى ئەم هەرێمە داماوە بۆ خۆى وخێزانەكەى خەریكى بازرگانین ئەوەتا ئەم وەزیرە بەخۆى خەریكى دزین و گەندەلییە .وەزارەتى كردوە بە مالى بابى بەكەیفى خۆى مستشار دادەنێت وخزم كەس و كارى خۆى تعین دەكات و چیمەنتۆ ئەدزێت و لەگەل كۆمپانیاكانى تایبەت بەخۆى و خزمەكانى دەستى كردوە بەتالانى بەبێ ئەوەى كەس لێپرسینەوەى لەگەل بكات .وەزارەتى كردوە بەبەشێك لە كۆمپانیایەكى توركیا وە هیچ حیسابێك بۆ حكومەت ناكات وە دەلالى كۆمپانیا توركیەكانە و بە ئاشكرا لەناو وەزارەت سوكایەتى بە كورد ئەكات وە ئەگەر بتوانێت ئالاى توركیا لە ناو وەزارەت هەل ئەكات لە كاتێك دا ئالاى كوردستان لە لە ناو وەزارەت نیە. تەواوى وەزارەتى غەرقى گەندەلى كردوە ومدیرعامێكى دزو گەمژەى بۆ دیوانى وەزارەت تعیین كردوە كە بەسەرپەرشتى ئەم دزە لە سەدا حەفتاوپێنجى چیمەنتۆى هەولێرو دهۆكى دزییوە لەرێگەى كۆمپانیاى (راز) و(سوات)ەوە كە خاوەنەكەى یەك كەسەو شەریكى وەزیرەو شەراكەتى لە گەل بەرپرسانى پارتى هەیە وە بە بێ تەندەر بۆى دەرچوە وە لە رۆزنامەى ئاسۆ بە ژمارە 1306 و1308 بەدواداچونى بۆكراو وە بە شێوەیەكى رەسمى فراكسیۆَنى كوردستانى لە پەرلەمان داواى بەدواداچونى كرد .لەجیاتى ئەوەى دكتۆر بەرهەم لیژنە دروست بكات بەخۆى كێشەكەى داخست وكەس هیچى نەگوت و بۆیان سدكرد كە هەموو مستمسكات بە ئاشكرا دیارە وە باسكراوە كە زیاتر لە 30 سى هەزار تەن چیمەنتۆى هەولێر و دهۆك دزراوە وە پارێزگارى دهۆك و هەولێر ئاگادارن .ئەوەتا هەر ئەمرۆلە رۆزنامەى هەولێرژمارە995 باس لە سایلۆى سلێمانى كراوە كە ئەمەش گەورەترین دزى ئەم وەزیرەیە كە زیاتر لە 7 مانگە خەریكە ئەم سایلۆیە بدات بە كۆمپانیایەك كە گوایە ئیتالیاییە بەلام خاوەنەكەى كەسێكى توركى یە و خزمى وەزیرە وە بە بێ تەندەر بۆى دەرچوو كە هە ئەو كۆمپانیاییە كە سایلۆى هەولێرى سەقەت كردوە .
ئەم وەزیرە گشت سامان و دارایی و نەسریەى وەزارەت بۆ خزمەتى خۆى و خزمەكارەكانى سەرف دەكات لە وەزارەت وئەوەندە دزى بە ئاشكرا دەكرێت منەتى بەكەس نیە .وە زیاتر لە 5 مستشارى نەشارەزاى داناوە خبیرى معاش و ئیفادن و تەنها لە بازرگانى و پیشەسازى نازانن لە كاتێكدا وەزارەت 4 مستشارى هەبوە كە تەنها خەریكى دزى و پارە خواردنن .وەزیر لەماوەى ئەم دوو سالەدا هەۆر لە سەفەرە و زیاتر لە 20 وولات گەراوە بۆ كارى بازرگانى خۆى بە ناوى وەزارەتەوە .وە خۆى و منالەكانى و خزمە كانى بە ئاشكرا كارى بازرگانى دەكەن حكومەت لە خزمەتیاندایە .
بۆ بینینى رۆزنامەى ئاسۆ و هەولێر ئەم سایتانە بكەوە
http://en.calameo.com/read/00008479386c2caff7217 http://en.calameo.com/read/000075515b6c42a3d7981
http://en.calameo.com/read/0000755157ac7ff67dca5
16/3/2011
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست