زیاتر له تیشک
Sunday, 07/08/2011, 12:00
باوکی دوین
زیار له تیشک
زیاتر له ئاو
ته‌زووی ماچه‌کانته
زیاتر له سۆز
تروسکه‌ی چاوه‌کانته
کۆترێکی دڵ شکاو و
بال شکاوم
بێبه‌ش
له بیری هه‌ست و
له دامێنی هه‌ستی به‌تاڵ
پرتقاڵێک
بوو به چرا
تاقه ژورێک
له ده‌وری
کۆ بووه‌وه
له سه‌رمێزیک
پاڵکه‌وت و
ته‌نها هه‌ر شه‌و
بۆی ده‌گه‌ڕا
له سه‌ر لمی بیابان
مه‌له‌وه‌ریکی برسی
به ده‌نوکی
ئه‌ینوسی
نان گه‌وره‌یه
یان........................ کوردستان !
سه‌عاتێکی پیری ئه‌زه‌ل
به بیری خستمه‌وه
به چرکه ناسازه‌که‌ی
بوونی مان و
زه‌نگی مردن
کاته‌کانی ڕه‌شه‌با
خه‌ونی شه‌وم
ده‌تۆرێنی
من له هه‌گبه‌ی خه‌مه‌کانت
ته‌نیا چرایه‌ک.........
ئه‌به‌م
شه‌وه............ . ڕێبوار
له سۆراخی ئه‌ستێره‌دا
شه‌وه گه‌ڵای یاده‌کانت
ده‌سپێریته
ده‌ستی هاوار
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست