هیچ سیستێمێک هه‌ڵه وه‌رناگرێت
Monday, 02/08/2004, 12:00
2783 بینراوە
مێژووی ده‌سته‌ڵات به روناکبیرانێك نانوسرێته‌وه ده‌سته‌ڵات خۆی دروستیکردبن. ئه‌رکی ئه‌مڕۆی زانیارانی کورد خۆڕزگارکردنه له‌و قاڵبی بیرکردنه‌وانه‌ی که مێژووی پارته دهستێخراوهکان بۆی داڕشتوون.برونیا، که که‌وتۆته ئاسیاوه‌و دانیشتوانی سێ سه‌د هه‌زار که‌سه، سوڵتانێک حوکمی ده‌کات که ده‌سه‌ڵاتی بێ سنوره. له دوای ساڵی (1961)ه‌وه په‌ڕله‌مان له کار خراوه، سوڵتان خۆی سه‌رۆکی وڵات، وه‌زیری دارایی، وه‌زیری پارێزگاریی و سه‌رۆکوه‌زیرانیشه. ئه‌م دیارده‌یه له‌ناو کورد و وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتدا نامۆ نییه. هه‌ر یه‌کێک له‌و پارتانه بگرێت سه‌رۆکه‌کانیان سوڵتانه.
پادشای سوید که بۆی نییه ده‌ست بخاته سیاسه‌ته‌وه‌و رۆڵێکی سیمبۆلیی هه‌یه و یه‌کێک له ئه‌رکه‌کانی سه‌ردانی وڵاتانه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی سوید، له سه‌ردانیدا بۆ برونیا وڵاته‌که‌ی به وڵاتێکی کراوه‌و سوڵتانی به نزیک له خه‌ڵکه‌وه ناو برد. له‌سه‌ر ئه‌م قسانه که پادشای وڵات له ده‌ره‌وه کردبووی، له سوید هه‌م له ناو سیاسیی و هه‌م له ناو رۆژنامه‌نوساندا بوو به هه‌را. له ناو خه‌ڵک و نوسهرانیشدا ده‌نگی ئه‌وه به‌رز بووه‌وه که پادشایه‌تیی هه‌قه لاببرێت، چونکه هیچ رۆڵێکی نه‌ماوه.
هه‌ر له سوید "مۆنا سالین" که خانمێکی سیاسییه‌و کاتی خۆی وا ده‌بینرا ببێته سه‌رۆکوه‌زیران، به‌هۆی به‌کارهێنانی کارتی بانکی حکومیی و خراپ به‌ڕێوه‌بردنی ژیانی ئابووریی خۆیه‌وه، که‌وته به‌ر گوژمی مێدیا و سیاسییه‌کان و باجه‌که‌ی دا و شوێنی خۆی نه‌گرته‌وه. سه‌رۆکی پارتی چه‌پی سویدیش "گودرون شیمان" به‌هۆی ناڕاستیی راپۆرتی ساڵانه‌ی باجدانه‌وه که‌وته به‌ر مێدیاو گفتوگۆ و لێکۆڵینه‌وه‌و له سه‌رۆکایه‌تی لاچوو. به‌رده‌وام ئه‌وانه‌ی ناو و پایه‌یان هه‌یه و قهباعهتێک ده‌که‌ن، ده‌که‌وونه به‌ر مێدیاو رۆژانه‌ی سیاسه‌ت. ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سانه قهباعهتهکانیان بایی ئه‌وه بێت یاسایه‌ک بیان گرێته‌وه، ئه‌وا ده‌درێن به مه‌حکه‌مه و بێگۆمان له کاریش ده‌رده‌کرێن. له مانگی دووی (2004)دا یه‌کێک له به‌رپرسه‌کانی کۆمپانیایه‌کی گه‌وره‌ی سویدیی (سکاندیا)، به‌هۆی سکانداڵ له کۆمپانیاکه‌دا له ئوتێلێکدا خۆی کوشت.
پرسیاره‌که بۆ ئێمه لێره‌دا ئه‌مه‌یه: ئایا که ده‌سه‌ڵاتدارێکی کورد که‌تنێک ده‌کات یان قهباعهتێک ده‌نێته‌وه، کێ بیکات به هه‌را و کێ له‌به‌رده‌می چییدا رایان بگرێت؟ ئایا ده‌شێت روناکبیران که به‌رهه‌می هه‌مان مێژوون پرسیارێک له‌به‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتدا دانێن خۆشیان بگرێته‌وه؟
وه‌ستانه‌وه‌ی سیاسییههروهکو چۆن له‌شێک به‌رامبه‌ر به خواردنێکی ناجۆر کاردهداتهوه و لیری پێ ده‌کات، ئاواش سیستێمی هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌ک به‌رامبه‌ر هه‌ر رووداوێک ده‌وه‌ستێته‌وه که به له‌شی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه ناجۆر بێت. به‌ڵام ئایا کام له‌ش؟ کام سیستێم؟ کام کاری ناجۆر؟
له پرۆسێسی وه‌ستانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵدا به‌رامبه‌ر به کاری ناجۆر چه‌ند خاڵێکی سه‌ره‌کیی هه‌یه:
1. وهستانهوهکه رێژه‌ییه. ئه‌وه‌ی له سویددا شایه‌نی لێپرسینه‌وه‌و سزادانه له کوردستان ئاساییه و جێگای تێگه‌شتنه. بۆ نمونه، پیسخۆریی و ده‌ستدرێژیی و ته‌نانه‌ت ناپاکیی نه‌ته‌وایه‌تییش چ جای قسه‌ی سوڵتانی پارته‌کان، نه‌ک سزا‌و لێپرسینه‌وه به‌ڵکو هیچ وه‌ستانه‌وه‌یه‌ک دروست ناکه‌ن.
2. هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌ک به گشتی له رێگای ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی و مێدیاکانییهوه کاردانه‌وه‌ی خۆی به‌رامبه‌ر به رووداوه‌کان ده‌رده‌بڕێت. هه‌ندێک به ئاره‌زوو قسه ده‌کات و بۆ نمونه ده‌ڵێت ئه‌و پارتانه نوێنه‌ری میلله‌ت نین. نوێنه‌ربوونی پارته‌کان له‌سه‌ر ئه‌وه نه‌وه‌ستاوه منێک یان تۆیه‌ک ئه‌وان به نوێنه‌ری خۆیان نه‌زانێت. یه‌که‌م، ئه‌وان باش بن یان خراپ وڵاتان له‌گه‌ڵ ئه‌وان داده‌نیشن. دووه‌م، بڕیاری سیاسیی چی بووبێت و مێژوو به‌ره‌و کوێ برابێت چڵهو له ده‌ستی پارته‌کاندا بووه‌و ئاکامیش خه‌ڵکه‌که هه‌ڵی گرتووه. سێیه‌م، نوێنهرنهبوونی پارته‌کان ته‌نها به‌وه ره‌د ده‌کرێته‌وه که نوێنه‌ری نوێ بێته کایه‌وه.
3. حکومه‌ت و مێدیا به‌گشتی هاوهه‌بوونن، دوو لقی دارێک یان دوو ده‌ستی لهشێکن. رۆژنامه‌کانی سوید پێویستیان به‌وه نییه ته‌له‌فون بکه‌ن بۆ حکومه‌ت چی ده‌رباره‌ی رووداوێک بنوسن، ئه‌وانیش وه‌کو سیاسییه‌کان شاره‌زاو به ئاگان له‌وه‌ی چۆن به پێی سیاسه‌تی گشتیی رووداو و کێشه‌کان بخه‌نه بازاڕه‌وه. له کاتێکدا که حکومه‌تی ئێران و رژێمی سه‌ددام نه‌یاره‌کانی خۆیانیان بێباکانه له سوید تیڕۆڕ ده‌کرد، ته‌نها سێپۆ (پۆلیسی نهێنی سویدیی) به ئیشاره‌تی حکومه‌ت چاوی نهنوقاندبوو له ئاستی بکوژه‌کاندا، رۆژنامه‌کانیش هه‌ر له‌سه‌ر هه‌مان حساب له ژێر لێوه‌وه باسی تاوانه‌کانیان ده‌کرد. کاتێکیش مێدیاکانی سوید کوردیان بێ بناغه له کوشتنی (ئولف پاڵمێ)ی سه‌رۆکوه‌زیرانی سویده‌وه ئاڵان و له‌م دواییه‌شدا ئافرهتکوژیی شه‌ره‌فیان سه‌پان به‌سه‌ر کورددا، ئه‌مانه هه‌ڵوێستی حکومه‌تیش بوون. نوسه‌ری ناسراوی سویدیی "یان گولیۆ" به خۆڕایی نه‌یوت: ّئاسان نییه کورد بیت له وڵاته‌که‌ماندا سوید.ّ به هه‌مان شێوه‌ش ئه‌و مێژووه‌ی که پارته کوردییه‌کانی پیا هاتووه "روناکبیران"ێکیشی له‌گه‌ڵ خۆیدا دروست کردووه که قه‌باعه‌تی ده‌سه‌ڵاتداران بپارێزن.
4. شێوه‌ی جوڵانه‌وه‌ی هه‌ر میلله‌تێک به گشتیی سه‌رچاوه له‌و کولتووره‌وه وه‌رده‌گرێت که ده‌سه‌ڵاتی حوکم و مێدیاکه‌ی نوێنه‌رایه‌تیی ده‌که‌ن. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که میلله‌تێک له‌و شێوه جوڵانه‌وه‌یه‌دا کاره‌کته‌ری خۆی ده‌ناسێنێت که ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی و مێدیاکه‌ی ده‌یخاته روو. بۆ نمونه ئه‌گه‌ر ئێمه بپرسین: ئایا کوردبوون چییه؟ بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ده‌بێت ته‌ماشا بکه‌ین کورد به چ شێویه‌ک به‌رامبه‌ر به رووداوه‌کان جوڵاوه‌ته‌وه. له کێشه‌ی هه‌ڵه‌بجه، ئه‌نفال، شه‌ڕی ناوخۆ،ئافره‌ت، ده‌سه‌ڵات، رزگاریی، زماندا چۆن خۆی پیشان داوه، چی خستۆته روو!
5. هه‌ر سیستێمهو به گوێره‌ی خۆی، هه‌ڵه وه‌رناگرێت. هه‌روه‌کو چۆن سیستێمێکی دیموکراتیی نایاسایی و لادان قبوڵ ناکات و ره‌تیان ده‌کاته‌وه، ئاواش به هه‌مان شێوه ده‌سه‌ڵاتێکی بۆ نمونه وه‌کو به‌عس سیستێمه‌که‌ی یاسا‌و دادپه‌روه‌ریی و لادان له ملکه‌چیی قبوڵ ناکات.
بۆیه ئه‌مه قسه‌یه‌کی نه‌زانانه‌یه هه‌ندێک ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر ئه‌م رێکخراوه خراپه، فه‌رموو تۆ وه‌ره چاکی بکه! له راستیدا رێکخراوێک ده‌توانێت یه‌کێکی تر خراپ بکات به‌ڵام یه‌کێک ناتوانێت رێکخراوێک چاک بکات. ئه‌و کارانه‌ی پارتێک یان که‌سێک ده‌یان کات راستن به گوێره‌ی ئه‌و پارت و که‌سانه، ئه‌وانه‌ی چاوه‌ڕێی فڕین له فیل ده‌که‌ن هه‌ڵه‌یه‌ک له خۆشیاندا هه‌یه.
سه‌رئه‌نجام:کورد ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر گۆشت بۆگه‌نی کرد خوێی پێوه ده‌که‌یت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خوێ خۆی بۆگه‌نی کرد چی لێده‌که‌یت؟ گرفتی کورد ئه‌مڕۆ گۆشته‌که نییه خوێیهکهیه. کێشه‌که سیاسیی نییه فه‌لسه‌فییه. ئه‌وه نییه که پارته‌کان و روناکبیران چی بکه‌ن، چۆن به‌رامبه‌ر به خراپه و ناهه‌قیی و ژێرده‌ستیی بوه‌ستنه‌وه، به‌ڵکو ئه‌وه‌یه که ئایا ئه‌وان خۆیان کێن؟
روناکبیرانی کورد به‌گشتی، به هه‌موو ره‌خنه و جنێو و نهسیحهتیانهوه بۆ سه‌رداره‌کانیان، ده‌ستی چه‌پی ده‌سه‌ڵاتی حوکمن. مێژووی ژێرکه‌وتنی کورد ته‌نها پارته‌کانی دروست نه‌کردووه، روناکبیرانیشی له‌گه‌ڵ خۆیدا هێناوه. ئه‌وه‌ی پارته‌کان ده‌یکه‌ن و کردوویانه، رووناکبیرانیش به گشتی قوڕیان بۆ شێلاوه. هه‌ردوو ده‌سته‌که، کاربه‌ده‌ستان و روناکبیران، ره‌گیان له هه‌مان له‌شی کولتوورییه‌وه بژێویی وه‌رده‌گرێت. چۆن کرداری ده‌سه‌ڵاتی حوکم دووره له‌و گفتانهوه داونی به میلله‌ت، ئاواش راستیی و هه‌ڵوێستی روناکیبران به گشتیی دوورن له‌و قسانه‌وه بۆ جه‌ماوه‌ری ده‌که‌ن. له کاتێکدا که ده‌سه‌ڵاتی پارته‌کان ئه‌م ده‌ستکرده به دیموکراتیی له ناو خه‌ڵکدا ناوده‌به‌ن.
مۆری نیشتیمانپه‌روه‌ریی و نیشتیمانفرۆشیی به ده‌ست پارته‌کان خۆیانه‌وه‌یه و قه‌ڵه‌می ره‌خنه و هه‌ڵسه‌نگاندیش به ده‌ست روناکبیرانه‌وه. ئیتر چ هێزێک ده‌سه‌ڵات له‌به‌رده‌می تهراوزوویهکدا راگرێت؟ یان کام به‌ره‌ی نووسه‌ران و زانیاران پیشانی بدات که ئه‌وه‌ی رووناکبیران ده‌یکه‌ن له‌وه که‌متر نییه که کاربه‌ده‌ستان ده‌یکه‌ن.
پارته‌کان هه‌مان پارتن و به گوێره‌ی سه‌رده‌م ئایدۆلۆجی ده‌گۆڕن، رووناکبیرانیش هه‌مان رووناکبیرانن و بۆ هه‌ر سه‌رده‌مه و قسه‌یه‌ک ده‌که‌ن. له کاتێکدا ده‌سه‌ڵات به چه‌ک، روناکبیر به قه‌ڵه‌م پێ ده‌نێن به مرۆڤدا. که پارته‌کان و روناکبیران دوو نوێنه‌ری کولتوورێک بن، چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌یان لێناکرێت کولتوورهکه بگۆڕن.
جه‌ماوه‌ری غه‌درلێکراوی کورد با به روناکبیران ده‌ست خه‌ڕۆ نه‌بێت. ئه‌وه‌ی روناکبیران ده‌ری ده‌خه‌ن، له ناوه‌ڕۆکدا شتێک پیشان نادات جیاواز له‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پارته‌کان ده‌یخاته روو. بیرکردنه‌وه‌ی رووناکبیران به‌گشتیی، له نێوان هێزی زه‌رد و سه‌وزدا دێت و ده‌چێت. مێژووی ده‌سته‌ڵات به روناکبیرانێك نانوسرێته‌وه ده‌سته‌ڵات خۆی دروستیکردبن. ئه‌رکی ئه‌مڕۆی زانیارانی کورد خۆڕزگارکردنه له‌و قاڵبی بیرکردنه‌وانه‌ی که مێژووی پارته دهستێخراوهکان بۆی داڕشتوون.
کورد بۆئه‌وه‌ی له‌ناو نه‌چێت پێویسته وه‌ڵامێکی هه‌بێت بۆ مێژوو، گۆڕانێک له خۆیدا بکات له‌شه‌که بگۆڕێت، گۆڕانێک که دنیاکه به‌شێوه‌یه‌کی تر ببینرێت، گۆڕانێک که قوڕێک بدات به‌و له‌شه‌دا که به‌و هه‌موو کاره‌ساته لیرێکی نه‌کرد.
په‌راوێز:مه‌به‌ستم له روناکبیران: ئه‌و نووسه‌ر و هۆنه‌ر و شههادهدارانهیه، که به خۆیان ده‌ڵێن رووناک‌بیر و له ناو داموده‌زگای پارته‌کاندا یان ده‌ره‌وه‌یاندا کار ده‌که‌ن و چالاکن.