ئه‌ستێره‌یه‌ک له ئاسمانی بێ سنور - له‌ده‌فته‌ری یادگاریه‌کانی کچه گه‌ریلا هه‌ره‌کوڵ نێرگز
Wednesday, 02/11/2011, 12:00
هه‌ڤاڵ هێلین له ساڵی 1980 له ناوچه‌ی دێرکه حه‌مکۆ له باشوری رۆژئاوا هاتۆته دونیاوه و خاوه‌ن بنه‌ماڵه‌یه‌کی وهڵاتپارێزه، هه‌ر له سه‌رده‌می منداڵیه‌وه له‌گه‌ڵ هزری نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی و کوردایه‌تیدا ئاشنا ده‌بێت ، هه‌ڤاڵ هێلین هه‌روه‌کو هه‌موو کوردێکی باشوری بچوکمان خاوه‌ن ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی خۆی نه‌بوو هه‌ربۆیه ئاواتی ئه‌وه ده‌کات که هێلانه‌یه‌ک و ئاسمانێکی ئازاد بۆ گه‌له سته‌م دیده‌که‌ی به‌ده‌ست بخات، نه‌فره‌ت و قینی به‌رامبه‌ر به داگیرکه‌ران و دوژمنانی ئه‌وه‌نده گه‌وره بووه که بڕیار ده‌دات به‌شداری ناو شۆڕشی ئازادی نه‌ته‌وه‌یی بێت ، هه‌ربۆیه سه‌ره‌تا ده‌چێته دیده‌نی ڕێبه‌ر ئاپۆ له گۆڕه‌پانی سهرهکۆیهتیدا ، سه‌ره‌رای ته‌مه‌نه بچکۆله‌که‌ی هه‌وڵ ده‌دات له ڕامان و فه‌لسه‌فه‌ی ڕێبه‌ر ئاپۆ حاڵی ببێت ، هه‌ڵبه‌ت هۆکاری چوونی بۆ گۆڕه‌پانی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌وه‌بوو که پێشوو تر چه‌ند که‌سێکی خێزان و بنه‌ماڵه‌که‌ی له گۆڕه‌پانی سه‌رۆکایه‌تی له‌لای سه‌رۆک مابونه‌وه هه‌ربۆیه ده‌یویست وه‌ک سه‌ره‌تایه‌ک له‌لای سه‌رۆک بمێنێته‌وه پاشان ئاواته‌که‌ی بهێنێته دی ، سه‌ره‌رای هه‌موو ئه‌مانه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی ئاواته گه‌وره‌که‌ی بێته‌دی چاوه جوانه‌کانی له چیاکانی زاگرۆس و بۆتان ده‌بڕێت ، کاتێک هه‌ر که‌سێک له هه‌ڤاڵ هێلینی ده‌ڕوانی هه‌ستی ده‌کرد که ئه‌م کچه نازداره خاوه‌ن ووزه و باوه‌ڕ و مۆڕاڵێکی به‌رز و تایبه‌ته ، سه‌ره‌رای ئه‌مه‌ش کچێکی به‌دسپلین و له هه‌ڵسوکه‌وتیدا تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه ، هێلین هه‌ڤاڵ که‌سایه‌تی ڕێبه‌ر ئاپۆی له که‌سایه‌تی خۆیدا به‌رجه‌سته کردبوو ، ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن پراکتیکی ژیانی رۆژانه‌یه‌وه له‌لایه‌ن هه‌موو که‌سێکه‌وه به‌دیده‌کرا ، ڕۆژێکیان ڕێبه‌رایه‌تی له شوێنه‌که‌ی خۆی نه‌بوو هه‌ڤاڵانی کچانیش سه‌رقاڵی په‌روه‌رده بوون ، له‌ناکاو هه‌ڤاڵان بینیان سه‌رۆکایه‌تی هاته ژووره‌وه و هه‌موویان ده‌شڵه‌ژێن ، سه‌رۆکایه‌تی بانگی هه‌موویان ده‌کات بۆ شوێنه‌که‌ی خۆی به‌ڵام له ناویاندا ئه‌وه‌ی سه‌رنجی سه‌رۆکی ڕاکێشا بێت هه‌ڤاڵ هێلین بوو ، پاشان سه‌رۆکایه‌تی باوه‌شی پێدا کرد ، پاشان هه‌ڤاڵ هێلین باوه‌شێکی پڕ هه‌ڤاڵێتی به سه‌رۆکایه‌تیدا کرد ، سه‌رۆکایه‌تی ویستی هه‌ندێک گاڵته‌ی له‌گه‌ڵ بکات و بیداته پێکه‌نین به‌ڵام هه‌ڤاڵ هێلین جدیه‌تی خۆی له‌به‌رده‌م سه‌رۆکایه‌تی زیاتر پاراست ، ئه‌وکاته هه‌ڤاڵ هێلین ته‌مه‌نی 15 ساڵ بوو ، سه‌رۆک ویستی هه‌ڤاڵ هێلین بگرێت و وه‌ک زۆران بازێک بیدات به زه‌ویدا به‌ڵام هه‌ڤاڵ هێلین سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی به به‌ده‌ن به‌رامبه‌ر به سه‌رۆک لاواز تر بوو به‌ڵام وه‌ک کچێکی کورد به‌رگری له خۆی کرد و نه‌یهێشت بکه‌وێت ، سه‌رۆک گووتی هه‌ڤاڵ هێلین له‌سه‌ر حه‌قه ئه‌ویش شه‌ڕی سه‌رکه‌وتن و بنکه‌وتن ده‌کات ، ده‌بێت شه‌ڕی هه‌مووتان به‌م شێوازه بێت .
دوای سوربوون و داخوازیه‌کی زۆری هه‌ڤاڵ هێلین سه‌رۆک ناچارما که ڕازی بێت ڕێگا بدات هه‌ڤاڵ هێلین بچێته سه‌ر چیا سه‌رکه‌شه‌کانی کوردستان ، له ساڵی 1995 هه‌ڤاڵ هێلین ده‌چێته هه‌رێمی مه‌تینا و له‌وێوه ده‌په‌ڕێته‌وه بۆ هه‌رێمی گارێ ، دوای مانه‌وه‌ی له باره‌گای فه‌رمانده‌یی هه‌رێم ده‌توانێت خۆی زیاتر و زیاتر په‌روه‌رده بکات و زیاتریش له‌گه‌ڵ که‌سایه‌تی به هه‌ڤاڵ بوونی ئاشنا ببێت ، له‌و قۆناغه‌دا تازه به تازه گه‌مه‌ی { شه‌به‌که } هاتبووه ناو ژیانی گه‌ریلاوه ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه ئه‌م یاریه‌مان نه‌ده‌زانی ناڕه‌حه‌تیمان ده‌چێشت به‌ڵام هه‌ڤاڵ هێلین هه‌موو توانایه‌کی خۆی ده‌خسته گڕ تاکو وه‌ڵامی هه‌موو تۆپێک بداته‌وه ، داوای له ئێمه ده‌کرد که چاوی لێبکه‌ین و زیاتر خۆمان به گه‌مه‌که‌وه گرێ بده‌ین ، هه‌ڤاڵ هێلین هه‌میشه هه‌ڤاڵانی کچانی ده‌برده سه‌ر ئاو فێری مه‌له‌ی ده‌کردن ، به‌ڵام زۆر له هه‌ڤاڵانی کچانمان ئه‌و سه‌رده‌مه شه‌رمیان له به‌ده‌نی ته‌ڕبووی خۆیان ده‌کرد به‌ڵام له به‌رامبه‌ر ئه‌م شه‌رم کرده هه‌ڤاڵ هێلین توڕه ده‌بوو چونکه پێی ناخۆش بوو ئێمه مانانی شه‌ڕکه‌ر شه‌رمنۆک بین ، هه‌ڤاڵ هێلین هه‌میشه ده‌یگووت { ئه‌گه‌ر باوه‌ڕیتان به خۆتان نه‌بێت هه‌رگیز فێر نابن و ئه‌و کۆت و زنجیره‌ی پێوه‌ی به‌ستراونه‌ته‌وه له خۆتانی ناماڵن ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌کی ئازادانه خۆتان بده‌نه ده‌م ئاوه‌که‌وه هه‌ستی ئه‌وه‌تان له‌لا دروست ده‌بێت که قورسایه‌کی زۆرتان لێ رهواوهتهوه ، ئه‌وکاته‌ی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی له خۆتان ده‌به‌ستن واهه‌ست بکه‌ن که‌له گۆڕه‌پانی شه‌ڕدا سه‌رکه‌وتنتان به‌ده‌ست خستووه ، هه‌ڤاڵان ئه‌گه‌ر ڕۆژێک به‌شداری کۆنگره ببم پێشنیار ده‌که‌م که هێله‌گی سه‌ر ته‌قه‌مه‌نی له‌شمان قه‌ده‌غه بکرێت چونکه ئێمه‌ی کچان به تاخم و تفه‌نگه‌وه گه‌لێک جوانین } .
پیشووتر سه‌رۆکایه‌تی فه‌رمانی دابوو که نه‌هێڵرێت هه‌ڤاڵ هێلین شه‌هید ببێت هه‌ربۆیه فه‌رمانده‌کانمان هه‌ڤاڵ هێلینیان له شوێنه دووره شه‌ڕ ده‌هێشته‌وه به‌ڵام هه‌ڤاڵ هێلین به‌رامبه‌ر به دوژمن خاوه‌ن قین و نه‌فره‌تێکی گه‌وره بوو ، هه‌ربۆیه ئێمه نه‌مان ده‌توانی هێوری بکه‌ینه‌وه ، هه‌ڤاڵان ناچارمان که ڕه‌وانه‌ی که‌رتێکی تری بکه‌ن ، ماوه‌ی 3 ڕۆژێک ببوو هه‌ڤاڵ هێلینیان ناردبووه ناو که‌رته‌که‌ی ئێمه‌وه ، به‌م بڕیاره ئه‌وه‌نده دڵخۆش بوو که وه‌ک په‌پوله‌یه‌ک باڵی گرتبوو ده‌فڕی ، له هه‌موو گه‌نگه‌شه‌کانی ناوماندا هه‌ڤاڵ هێلین ته‌نها باسی له سه‌رۆکایه‌تی و ئازادی ژنانی ده‌کرد ، له هه‌موو کاتێکی تر هه‌ڤاڵ هێلین دڵخۆش تر‌و ڕووخۆش تر بوو ، له چاوه‌کانیدا ئاوات و ئازادی و مۆڕاڵ به‌دیده‌کرا .
مه‌خابن له شه‌ڕێکدا هه‌ڤاڵ هێلین ده‌که‌وێته ناو چه‌مبه‌ری هێزی دوژمنه‌وه ، گه‌ر بیویستایه ده‌یتوانی ڕزگاری ببێت ، به‌ڵام هه‌رچه‌ندی کرد نه‌یتوانی هه‌ڤاڵه‌کانی به‌جێبهێڵێت ، هه‌ڤاڵ هێلین ده‌یه‌وێت بچێت تاکو هه‌ڤاڵ مه‌هاباد ڕزگار بکات ، به‌ڵام مه‌خابن گوله‌یه‌کی دوژمن ده‌یپێکێ و له شوێنه‌که‌ی خۆیدا شه‌هید ده‌بێت ، هێزی دوژمن ده‌گه‌نه سه‌ر ته‌رمه‌که‌ی به‌ڵام دڵیان نایه‌ت ده‌ست بۆ ته‌رمه‌که‌ی به‌رن ، دوای ئه‌م کاره‌ساته ئه‌م هه‌واڵه دهگههێننه سه‌رۆک ، له‌سه‌ر ئه‌م هه‌واڵه سه‌رۆک زۆر توڕه ده‌بێت ده‌ڵێت :
چیاکانی کوردستان ئه‌وه‌نده سهرکهشهو ههریمهکانیش ئه‌وه‌نده فراوانه نه‌تان توانی هێلین له شوێنێکدا بهێڵننه‌وه، پیلانێکی زۆرم هه‌بوو بۆ پاشه‌ڕۆژی شه‌هید هێلین .
ئێمه هه‌ڤاڵانی خۆمان له‌وانه‌یه به‌ده‌نیان له‌لامان نه‌مێنن و نایان بینینه‌وه به‌ڵام هه‌رگیز و هه‌رگیز له ده‌رون و هزرماندا وون نابن ، هه‌ربۆیه ئێمه ده‌بینه هه‌ڵگری خواست و ئاواته‌کانی شه‌هیدانمان .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست