کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تاڵەبانی و بارزانی پەیوەندییان بەسەرانی بەعسەوە هەبووە

Friday, 26/04/2013, 12:00


میللەتێک تاله‌بانی و بارزانی سه‌رۆکی بێت, به‌ دەیانی وه‌ک نه‌قیب ڕێبین هەردیی خانه‌نشینی وەربگرێت و داوا بکه‌ن نوێنەرێکی میتی تورکی بکرێتە سەرۆکی هه‌رێم، هه‌ڵبه‌ت چاره‌نووسی له‌ ئه‌مڕۆ باشتر نابێت.

ئەوەی ئێمە تێیناگەین تەنها یەک شتە، ئەویش گەلی خۆمانە، تاریق عەزیز دەڵێ: من سوپاسی تاڵەبانی دەکەم ئیمزای نەکرد کە من لە دار بدرێم . پارێزەرەکەی سەدامیش دەڵێ: من 30 نامە بڵاو دەکەمەوە نامەی ژوانی نێوان مەسعود بارزانی و تاریق عەزیزە، کە لە 31 ئابی 1996دا بۆ یەکتریان ناردووە.
کاتێک سەدام ترسنۆکانە خۆی دەشارێتەوە و ئه‌مڕۆش ده‌ڕوانمه‌  شەڕکەره‌کانی حەویجە و ناوچە سونییه‌کان، ئه‌وسا دەڵێم: ئای که‌ سەدام چەند ترسنۆک بوو، ئەو خەڵکە لەو بیابانەدا چییان بەسوپای ئەمەریکی و ئێستای سوپای عێراقی دەکەن، بۆ سەدام لەناو ئەوانەدا نەبوو؟
دیکتاتۆرەکان هەمیشە ترس دەوری داون کە لێیان دەقەومێ کونە مشکیان لێدەبێتە کونه‌ ئه‌شکه‌وت، تاڵەبانی دەروازەی سلێمانی بەڕووی بنەماڵەی سەدامدا ئاواڵاکردووە، وەک وەفایەک و بۆ خاتری شەهیدە زۆر و زەوەندەکانی شاری سلێمانی بەدەستی بەعس . دوێنێ و پێرێش مەسعود بارزانی دەروازەی خەستەخانەکانی هەرێمی بە ڕووی بریندارەکانی سونەدا کردەوە، چونکە ئەوانە کۆنە بەعسین و وەک وەفایەک بۆ 31ئاب و مێژووی دوور و درێژی لەگەڵ بەعسدا .
سەمەرە لەوەدایە لە17 ی شوباتدا ئەم مەسعود بارزانییە زیڕەی کردبوو، هێزە فشه‌که‌ره‌کانی زڕێڤانی ده‌نارد و هەڕەشەی لەو دکتۆرانە دەکرد، کە زامدارەکانی سلێمانی تیمار دەکەن. مەسعود دەڵێ: نابێ هێز لە دژی خۆپیشاندەران بەکاربهێنرێت، کەچی خۆی لەشکر دەنێرێت بۆ سلێمانی و باره‌گاکه‌ی له‌ سه‌ربانه‌وه‌ ته‌قه‌ له‌ خه‌ڵکی سڤیل و گه‌نجی شاری سلێمانی ده‌کات.

من لە گەلی کورد ناگەم، لێ لە یەکێتی و پارتی ده‌گەم که‌ چه‌ند خائین و ناپاکن به‌رامبه‌ر به‌و گه‌له‌، من له‌و گه‌له‌ ده‌پرسم: داخۆ شتێک ماوە شانازیی پێوە بکەن و شیعر و شانامەی بۆ بڵێن؟
ئەوەتانێ دوژمنەکانی کورد خۆیان ستایشی جاشایه‌تیی و خیانه‌تی سه‌رانی پارتی و یه‌کیتیی دەکەن، هەرچی بەعسییە ئەمڕۆ لە باشوری کوردستاندا داڵدە دەدرێت، ئوتێلەکان پڕن لە کۆنە ئەمن و موستەشارەکانی بەعس، زانکۆکان تژیە لە بەعسی و پارتیی و یەکێتی، ئەوەی بە بەعس نەکرا، تاڵەبانی و بارزانی کردیان، دەبیستین عێزەت دوری لە هەولێرە، دەبیستین لە ماڵی کچەکەیەتی، دیمان تەها محێدین مەعروف جێگرەکەی سەدام، لە دوکان بوو تا مرد، ئێستا کە سوریا ئاژاوەی تێدایە، دەزانین دەیان سەرە بەعسی گەورە و تاوانبار لەسایەی مەسعود و تاڵەبانی داڵدە دراون، ئەی یەکێتییه‌کان و پارتییه‌کان، شتێک ماوە ئێوە شانازیی پێوە بکەن ؟

بەندە کە هه‌ر زۆر منداڵ بووم، کوڕێکی خاڵم له‌ من گه‌وره‌تر بوو، رۆژێکیان له‌ بازاڕ به‌جێی هێشتم و تا ئێواره‌ له‌و ناوه‌دا مامه‌وه‌ و ون بووم، تا دواجار باوکم به‌ دوامدا گه‌ڕاو دۆزیمییه‌وه‌، له‌و کاته‌وه‌ ئیتر متمانه‌م به‌و کوڕی خاڵه‌م نه‌ما چونکه‌ جێی هێشتبووم، نه‌ک ته‌نها ئه‌مه‌، پاش دوو ساڵ که‌ ئاشبه‌تاڵه‌که‌ بوو، گێڕایانه‌وه‌ که‌ مه‌لا مسته‌فا رایکردووه‌ و کوردی جێ هێشتووه‌، به‌و منداڵییه‌ی خۆم ئه‌و رووداوه‌ی به‌سه‌رمدا هاتبوو، کاری تێم کردبوو له‌ ئاشبه‌تاڵه‌که‌شدا ئه‌و هه‌سته‌ تێمدا کۆبوووه‌ و متمانه‌م به‌ بارزانی نه‌ما و ئه‌مه‌ له‌گه‌ڵمدا ژیا تا گه‌وره‌بووم و ئیستاشی له‌گه‌ڵدا بێت، تۆزقاڵه‌ زه‌ڕه‌یه‌ک بڕوام به‌ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی نییه‌، به‌ خائین و ناپاکیان ده‌زانم، هه‌موو ئه‌و گومانانه‌ش راست ده‌رچوون، من هه‌ر له‌ منداڵییه‌وه‌ دەستم لەو بنەماڵەیە شتبوو، کە بێ ماڵئاوایی جێیان هێشتین و دایانینە دەست تۆفان، هەمووشمان دەزانین لافاو تۆفان بەزەیی بەکەسدا نایەتەوە. ئاشبەتاڵ پەڵەیەک بوو بە ناوچەوانی مەلامستەفا و بنەماڵەکەیەوە، هێندە ئازایەتییان تێدا نەبوو بڵێن ماڵئاوا، وا جێتان دەهێڵین. ئیستاش هێنده‌ بێشه‌رمن وا دوو ڕۆژە مێشکی خەڵکیان بردوە و یادی 24 / 4 / 1974ی بۆردمانی قەلادزێ دەکەنەوە. مانگی مارت مانگی درۆ هەڵڕشتنە، ئەی تاریق ڕەمەزان و باوکی تاریق ڕەمەزانەکان نەبوون لە ساڵی 1974دا بۆردمانیان کردین، ئێوەش لەبەر خاتری عەشرەتێک بەریاندان و ئێستاش کەسمان نازانین تاریق ڕەمەزانەکان لەکوێن ؟
لەوەگەڕێ سەرکردەکان دۆستی بەعسییه‌کان بوون خۆشیان ئەندامی فەخری بەعس بوون، ئەی یەکێتی بۆ وای بەسەر هاتووە و کێ بووە بە دەمو چاو و قسەکەری؟ مەلا بەختیار هێنده‌ روو قایم و بێشه‌رمه‌ ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر پێویست بکات جلە پێشمەرگایەتییه‌کانی لەبەر دەکاتەوە، ئەو بەڕێزە هەرچی بیرەوەریی خۆیه‌تی بۆ باس دەکات پێمان دەڵێ چ قارەمانێک بووە. لەگەڵ دوا چۆڕی گفتوگۆشدا بووە، وەک تاڵەبانی دەڵێ کەچی دوای ئەوەش لەزینداندا لوشکە لوش بۆمان گریاوە، پێشمەرگە قارەمانەکە وەک کاک ڕزگار ساڵح بۆمان دەگێڕێتەوە که‌ جلی خاکیشی له‌به‌ردا بووه‌ لە جاڵجاڵۆکە ترساوە .
تاڵەبانی کەسێکی تا سەر خائینە و ستایشی دوژمنەکانمان گەواهی قسەکەمان دەدەن، کەچی ئەوەتانێ 4 مانگە لە کۆمادا کەوتووە، کەسێک ئازایەتی تێدا نییە جێگەی بگرێتەوە، چونکە ئەو دۆست و خزمەتکاری هەموو داگیرکەران بووە و دوژمنی سەر سەختی گەلەکەی بووە. پرسیار لێرەوە دەست پێ دەکات: ئایا دەتانەوێت مەسعود بارزانی بکەنەوە به‌ پاشای ووڵات؟ پاشایەک کە دەقەومێ دانی دەداتە ژان و تێدەتەقێنێت؟ ئه‌و بارزانییه‌ی ئاشبەتاڵی ترمان بۆ دەچنێتەوە؟ نازانم هیچ شتێک ماوە ئیتر ببێتە جێگەی شانازی لایەنگرانی پارتی و یەکێتی ؟ یان تاڵەبانی و بارزانی دەبێت وەک ملازم عەلا سەریان پان بکرێتەوە، ئەسەف بۆ ئەو هەموو شه‌هیدانەی کە خۆیان کردە قوربانی و ئەمانەش بەچرکە پەیوەنییان لەگەڵ بەعسدا نەبڕیوە، ئەوە ئێمە نایڵێین ستایشی ڕەعدی کچی سەدام و پێخۆشبوونی و ستایشی سەدام و ئەو نامە یەی کەسەدام بۆتانی ناردوون، کۆچ و ڕە و لسینه‌وه‌ی دەم وپلی سەدام، موستەشارەکانی دەوروبەرتان شاهیدیمان بۆ دەدەن کە ئه‌م سه‌رانه‌ی کورد چ مەعدەنێک بوون .
بەعسییه‌کان لە شمال خۆیان ڕێک دەخەنەوە لە نمونەکانی تاریق هاشمی و ئەوانی تریش بۆیە تاڵەبانی فەرمووی ئەوەی شەڕ لەگەڵ عەرەبێکدا بکات موچەی خانەنشینی ببڕن و 6 مانگیش زیندانی بکەن، میللەتێک هەر چاوەڕێی لیژنە بکات، کە به‌ دەیانی وه‌ک نه‌قیب ڕێبین هەردیی خانه‌نشینی وەربگرێت و داوا بکه‌ن
نوێنەرێکی میتی تورکی بکرێتە سەرۆکی هه‌رێم، هه‌ڵبه‌ت چاره‌نووسی له‌
ئه‌مڕۆ باشتر نابێت. دەبێ سەرکردەکان چی بن و چۆن دوژمنان ستایشیان نەکەن؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە