كێ تێكدەر و كێ خیانەت كارە
Friday, 14/05/2010, 12:00
كێ تێكدەر و كێ خیانەت كارە
وریا كۆیى
دواى ئەوەى هەفتەى رابردوو بەنوێژى نیوەڕۆ لەناوەڕاستى پایتەختى هەرێمى كوردستان لەڕووداوێكى گوماناویدا رۆژنامەنوس سەردەشت عوسمان بەبەر چاوى پاسەوانەكانى كۆڵیجى ئەدەبیات و پەیمانگادا رفێنرا و دواتر تیرۆر كرا كەبووە هۆى نیگەڕانى خەڵكى كوردستان بەگشتى و رۆژنامەنوسان بەتایبەتى ئەوەى تۆزێك ویژادنى هەبێت نابێت لەئاست ئەو كارە نامرۆڤانەیە بێ دەنگ بێت لەبەر ئەوەى هیچ یاسا و دین و دەستورێك رێگانادات لەسەر نوسین رۆژنامەنوس تیرۆر بكرێت دیارە ئەوانەى خۆیان بەخەمخۆرى وڵات و پێشكەوتنى ئازادى دەزانن زیاتر ئەو كارە نامرۆژانەیە كارى تێكردن و بەهەموو شێوەیەك ئیدانەیان كرد و چى بەنوسین و بەشدارى خۆپیشاندان و مانگرتنیان كرد ئێمەى رۆژنامەنوسانیش لەسۆنگەى هەست كردن بەبەرپرسیارێتى و دژى تیرۆر بەشدارین لەو ناڕەزاییانەى دروست بووە بۆ ئەوەى چیتر رۆژنامەنوسان لەسەر ئازادى بیروڕا تیرۆر نەكرێت لەسەرەتاى ئەو رووداوەوە راگەیاندنەكانى پارتى و دەزگاكانى پۆلیس و ئاسایشى پارتى بێدەنگیان نواند و ویستیان ئەو كارە بەشێوەیەك بچوك بكەنەوە لەخۆپیشاندانى رۆژنامەنوسان و خوێندكارانى زانكۆى ێلاح الدین یەكێتى قوتیابیان هەوڵى ئەوەیدا كێشەكە بكاتە كێشەى خوێندكارێك كەئەمەش جێگاى گومانە لەسەر ئەو حیزبە دواجاریش مەكتەبى سیاسى بەیاننامەیەكى بڵاو كردەوە كەلەبەیاننامەكەدا سەرەڕاى هەڕەشەیەكى زۆر لەدەنگە ئازادەكان و رۆژنامەنوسان و ئەو كەسانەى بەشدارى ئەو ناڕەزاییەیان كردووە لایەنێك تۆمەتبار دەكەن بەوەى لەپشت ئەو كارانەوەیە دەڵێن ئێمە هەرزوو دەمانزانى ناحەزانمان پلانى لەو شێوەیەیان هەیە بۆ ناشیرین كردنى دەسكەوتەكانى پارتى و تێكدانى ئارامى كوردستان منلێرەدا دەپرسم كاتێك دەتانزانى ئەو پلانە هەیە بۆچى رێگریتان لێنەدەكرد؟ لەبەشێكى ترى بەیاننامەكەدا باسى كوشتنى چەند كەسێك و شەڕى قرناقاو پشت ئاشان دەكات گوایە ئەوانەى كوژراون ، كەبەهیچ شێوەیەك پارتى مافى ئەوەنیە ئەو قسانە بكات لەبەر ئەوەى دەستان بەخوێنى هەزاران رۆڵەى قارەمانى هەر چوار پارەكەى كوردستان سوورە ئێوە كاتێك چەندین سەركردەى وەك عەلى عەسكەرى و دكتۆر خالید و دەیان پێشمەرگەى قارەمانى شۆرشى نوێتان شەهید كرد كورد پێویستى بەیەك پێشمەرگە هەبوو كەخەبات بكات كەچى ئێوە دژى هەموو كوردێك وەستانەوە ئێوە باسى سەردەمێك دەكەن كەهەموو وڵاتان سەرقاڵى پلان دانان بوون بۆ كورد بەڵام لەدواى راپەڕینە مەزنەكەى ساڵى 1991 ئەوكاتەى كورد خەریكى دروست كردنى حكومەتێكى كوردى بوو ئێوە بوو بەجاشى چەندین وڵات و شەڕى ناوخۆتان دروست كرد و هەزاران گەنجتان بەكوشتنادا من دەپڕسم ئێمەى رۆژنامەنوسان كەتەنها بەقەڵەمەكانمان دەمانەوێت قسە لەسەر دزى و فەسادى و خیانەتەكانى ئێوە بكەین تێكدەر و خیانەت كارین یاخود ئێوە هەموو ژیانتان جاشایەتى و هێنانى دەبابە و تەیارەو تۆپى عێراق و توركیا و ئێران بووە؟ بەڵام نەك هەر بەو كارە ئاژاوەگێڕیانەتان میلەتەكەمان چەواشە نابێت بەڵكو بەگژ هەموو تاوانێكتان دەچینەوەو بێدەنگ نابین لەئێستا بەدواوە كار لەسەر بەدادگاى كردنى تاوانەكانتان دەكەین لەبەغدا و جیهان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست