له‌بڕی شه‌رمه‌زاری ، شانازی ده‌که‌ن !!؟ راستکردنه‌وه‌یه‌کی مێژویی بۆ کوردستانی نوێ و دلپاک تاهیر...
Sunday, 20/12/2009, 12:00
یه‌کێک له‌کاره قێزه‌وه‌نه‌کانی پارتی ویه‌کێتی چه‌واشه کردنی خه‌ڵک و ـمێژووه ، ئه‌گه‌ر چی نوسینه‌وه‌ی مێژوو نه به ئیمپراتۆریه‌تی مادی ، نه‌به‌راگه‌یاندنی زه‌به‌لاح ده‌نوسرێته‌وه ، به‌ده‌سته خۆم نیه ئه‌و وشانه ده‌نوسم چونکه هێزێکه پالم پیوه ده‌نێت که‌راستیه‌کان باس بکه‌م به‌هۆی ئه‌وه‌ی یه‌که‌م ده‌رچوی مێژووم ، دواتر خۆم له‌ناوجه‌رگه‌ی روداوێک بوم (ناساندنی کۆمه‌لکوژی ئه‌نفال لای سۆسیال دیموکراتی سوێدی) و سێیه‌م راگه‌یاندنی یه‌کێتی به‌رده‌وام بێ ویژدانانه و چه‌واشه‌کارانه ئه‌م روداوه باس ده‌کات ، هۆکارێکی تری ئه‌م نوسینه بۆ ئه‌وه‌یه نه‌وه‌کانی ئاینده‌ش له‌ره‌فتاری به‌رپرسانی پارتی ویه‌کێتی له سه‌ر که‌یسی (تاوانی کۆمه‌لکوژی کوردان) پر له‌تاوان و ناپاکی و خه‌مساردیان ئاگادار بببنه‌وه
وه‌هه‌رگیزاو هه‌رگیزیش مه‌به‌ست لێره ئه‌وه نیه ڕۆلی مێژویی چاودیری کوردۆساید به‌گشتی و کۆمیته‌ی سوێدی ئه‌م ڕێکخراوه به‌تایبه‌تی باس بکه‌م ، چونکه دڵنیام راستیه‌کانی مێژوو سبه‌ی وه‌ک خۆی ده‌نوسرێته‌وه به‌تایبه‌تی له‌زه‌مه‌نێکی واپێشکه‌وتوی مۆدێرنی راگه‌یاندن دا ، ئه‌گه‌رنا دوایی نوسه‌ر یان ڕیکخراو ده‌بێته گالته جاری مێژوو ئه‌گه‌ر به‌میزاج شت بنوسرێته‌وه .
ئه‌وه‌نده‌ی ئاگاداربم بۆیه‌که‌م جار له‌مێژویی کورددا ، له‌مانگی 10 ی 2006 کۆمیته‌ی سوێدی چاودێری کوردۆساید/ چاک ده‌ستی به‌که‌مپینێک کرد بۆ ناساندنی تاوانی کۆمه‌لکوژی ئه‌نفال به جینۆساید ، خۆشبه‌ختانه توانیمان دێوه‌زمه‌ی ترس و سه‌ره‌تایه‌کی ڕۆشن بۆ کۆمیته‌کانی تری چاک بشکێنیت ، که‌دواتر هه‌ریه‌که‌ی به جیا کۆمه‌لێک سه‌روه‌ری و ده‌ستکه‌وتی مێژویی له‌م باره‌وه بۆ گه‌له‌که‌ی تۆمارکرد ، که تائێستاش ئه‌م هه‌نگاوه به‌رده‌وامه سه‌رباری هه‌ژاری و بی پالپشتی ده‌سه‌لاتی کوردی .
له‌م که‌مپینه‌دا بۆیه‌که‌م جار 42 ئه‌ندام په‌رله‌مان 4 پارتی سه‌ره‌کی و3 سه‌رۆک حزبی سه‌ره‌کی سوێدی ، دانیان به‌تاوانی ئه‌نفال نا که ژینۆسایده ، به‌داخه‌وه له‌گه‌رمه‌ی ئه‌م هه‌لمه‌ته ئه‌و بارودۆخه تایبه‌تیه‌ی که‌روبه‌روی چاک بۆوه (جیابونه‌وه) کاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر وه‌ستانی کاتی لێ‌کردین ئه‌گه‌رنا ئه‌وژماره‌یه و هه‌نگاوه‌کان گه‌لێک گه‌وره‌تر ده‌بوو. که‌لێره‌دا ناتوانم ڕۆلی نیگه‌تیف و دژایه‌تیانه‌ی یه‌کێک له‌و گروپه‌ی که‌لێمان دابران ئاماژه پێ نه‌که‌م ، (دلێر محمه‌د عه‌لی)که عه‌قلم ئه‌وکات وئیستاش قبولی نه‌ده‌کرد له‌ئاست ئه‌و دژایه‌تیه‌ی . کاتێک واژوی مۆنا سالین سه‌رۆکی گه‌وره‌ترین پارتی سوێدی به ئـمێل گروپ بۆ ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێر نارد ، زۆر به‌توندی وه‌لامی دامه‌وه ، که‌ئه‌م ژنه گه‌نده‌له و وه‌قادر بۆ خۆده‌رخستن ئه‌وکارانه ده‌کات !؟
بۆ ـمێژووش بلێم ئێمه ئه‌وکات نه‌مان توانی واژوی پارتی سۆسیال دیموکراتی سوێد به‌ده‌ست بهێنین ئه‌گه‌رچی سه‌رۆکی ئه‌و پارته که‌گه‌وره‌ترین پارتی سوێده (مۆناسا لین) واژوی کرد ، وه 2 ئه‌ندام په‌رله‌مانی تر که‌یه‌کێکیان میکائیل دومبه‌ری که شه‌مال ئاکۆیی واژوه‌که‌ی به‌ده‌ست هێنا وئه‌وه‌ی تریش (ئه‌میر سیچت) که نه‌جمه‌دین قادر واژوی پێ کرد. هه‌ر ئه‌وکاته‌ی که مۆنا سالین واژووکرد ، وتی به‌رپرسی ئه‌ومه‌سه‌لانه له‌ناو حزبه‌که‌ی ئێمه (ئۆربان ئۆهلینه) په‌یوه‌ندی له‌گه‌ل بگره ، هه‌ولی زۆرم له‌گه‌ل دا به‌داخه‌وه به‌ناوی پارته‌که‌ی واژوی نه‌کرد . بۆیه ئه‌و بابه‌ته لای ئێمه بۆ ماوه‌یه‌ک وه‌ستا به‌تایبه‌تی لای سۆسیال دیموکرات
کاتێک دوایین کۆنگره‌ی سۆسیال دیموکراتی سوێدی نزیک ببۆوه ، (ئه‌ڤین چه‌تین) که‌ئه‌وکات ئه‌ندامی فه‌خری چاودێری کوردۆساید بووه ، ئاگاداری کردمه‌وه که‌شتێکی وا هه‌یه ، به‌په‌له ده‌ستمان به‌کارو چالاکی کرد به‌تایبه‌تی له‌گه‌ل هاوڕی هیرانی دواتر فه‌رهاد جیهان مه‌هر که‌له بابه‌تێکا به‌دڕیژی باسی هه‌وله‌کانی کۆمیته‌ی سوێدم کردوه نامه‌وێت بچمه‌وه سه‌ری ته‌نیا له‌خواره‌وه لینکه‌که‌ی داده‌گرم
به‌لام ئه‌وه‌ی هه‌ست ده‌که‌م ماوه‌یه‌که یه‌کیێتی به‌به‌رنامه ده‌یه‌وێت هه‌م خۆیان بکه‌نه قاره‌مانی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ، هه‌میش ڕۆلی ئێمه فه‌رامۆش بکه‌ن . به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی دیدارێکیان له‌گه‌ل کلاس نۆردمارک پێشنیازکه‌ری ئه‌م دۆسیه‌یه له‌کوردستانی نوێ کردوه که ئێمه به‌لگه‌مان له‌به‌رده‌سته کلاس ئاماژه‌ی به‌رۆڵی چاک کردبوو به‌لام کوردستانی نوێ نوسیبویی (کۆمه‌لێک گه‌نج) رۆلیان هه‌بووه ، که‌ئه‌وکات به‌پێویستم نه‌زانی وه‌لام بده‌مه‌وه له‌لایه‌کی تره‌وه 3 دیداریان له‌گه‌ل دلپاک تاهیر کردوه که‌له‌هه‌رسێکی وه‌ک قاره‌مانێک ده‌یناسێنن که به‌شداری کردوه له‌و کۆنگره‌یه‌ی سۆسیال دیموکرات که‌بۆته هۆی ناساندنی ئه‌نفال به‌کۆمه‌لکوژی بۆیه ئێستا به‌پێویستی ده‌زانم هه‌نژی خال ئاماژه پێ بکه‌م
1/ سه‌ره‌تا ده‌بێت ئه‌وه بلێم راسته یه‌کێتی به‌فه‌رمی وئاشکرا نه‌یوتوه که‌رۆلی بالایان هه‌بووه له‌ناساندنی ئه‌نفال به جینۆساید ناساندنی ئه‌نفال له‌کۆنگره‌ی سۆسیال دیمکرات ، به‌لام به‌شیوه‌ی ته‌کنیکی و به‌ربڵاو له ده‌زگا زه‌به‌لاحه راگه‌یاندنه‌ی هه‌یانه که‌به‌پاره‌ی دزراوی داهاتی خه‌لکی کوردستان بۆ خۆیان قورخیان کردوه ، زۆر زیره‌کانه خه‌ڵک چه‌واشه ده‌که‌ن که‌ئه‌وان ڕۆلیان هه‌بووه ، دلنیام ئه‌گه‌ر له‌ترسی ئێمه وه‌ک تاک و ڕیکخراو نه‌بوایه ، که له‌گه‌رمه‌ی گفتوگۆکردن له‌ناو ئه‌وکۆنگره و چه‌ند کاتژمیر به‌ر له‌و بریاره ئێمه له‌به‌رده‌م هۆلی کۆنگره‌و دواتر کاتی گفتوگۆ ناو کۆنگره ئاماده بوین ، و ه له‌گه‌رمه‌ی دابه‌شکردنی 500 به‌یانامه 6 کاتژمێر به‌ر له گفتۆگۆکردن له‌سه‌ری له‌به‌رده‌م ده‌رگای کۆنگره پێشکه‌ش به‌ئه‌ندامانی کۆنگره‌مان کرد و توشی ئه‌ندامانی وه‌فده‌که‌ی یه‌کێتی بوین ئاگایان له‌هیج نه‌بوو ، ئه‌وا یه‌کێتی خۆی ده‌کرده قاره‌مانی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه .
2. بۆ مێژوو بلێم کلاس نۆردمارک ماوه‌یه‌کی زۆربوو ئه‌و پێشنیازه‌ی خستبووه به‌رده‌ست ئه‌ندامانی ئاماده‌که‌ری کۆنگره‌ی حزبه‌که‌ی ، وه‌له‌په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیدا به‌ماوه‌ی 10 رۆژ به‌ر له‌و بریاره پێی راگه‌یاندم ، خۆشی به‌دیدار ئاماژه‌ی پێ کردوه ، سه‌ره‌تای کاره‌کانی زانیاری له کاک شۆرش قاد له‌سه‌ر ئه‌نفال ، وه یه‌لماز که‌ریمۆ له‌سه‌ر کوشتاری سه‌یفۆ وه‌رگرتیه . به‌لام کارکردنی سه‌ره‌کی که که‌مپینی بۆ بکه‌ین به‌ته‌له‌فۆن و ئمێل سه‌دان ئه‌ندامی سۆسیال دیموکراتمان ئاگادارکرده‌وه ، وه دابه‌شکردنی 500 به‌یانامه له‌به‌رده‌م هۆلی کۆنگره و و هه‌وله دیبلۆماسی و په‌یوه‌نده‌یه‌کانی بۆکۆمیته‌ی سوێد جاودێری کوردۆساید به‌گشتی ده‌گه‌رێته‌وه ، له‌ته‌ک هه‌ولی چالاکانه‌ی هه‌ریه‌ک (تارا توانا و ئه‌ڤین چه‌تین) که ئه‌ندامی چالاکی سۆسیال دیموکراتن ده‌گه‌رێته‌وه ، که ئه‌م 2 کادیره کچه کورده‌ی سۆسیال دیموکرات چیان که‌متر له‌کلاس نه‌کرد له‌په‌یوه‌ندی کردن به‌ده‌یان ئه‌ندامی به‌رزی سۆسیال دیموکرات له گرنگی ئه‌و بریاره بۆ حزبه‌که‌یان و کورد شی ده‌کرده‌وه . که‌ده‌بێت بلێم ئه‌وکات ته‌نیا ئه‌ڤین ئه‌ندامی فه‌خریمان بوو . به‌لام دوای ئه‌وکارو چالاکیه به خۆشحالیه‌وه هه‌ردوکیان ئێستا له‌گه‌ڵمانن .
1. نازانم وه‌فده‌که‌ی یه‌کێتی چۆن له‌بری قاره‌مانێتی خۆ ناساندنی ، شه‌رم نایگرێت ؟؟ کاتێک ئێمه به‌یانامه‌مان دابه‌ش ده‌کرد و قسه‌مان له‌گه‌ل کردن وتیان ئاگامان له‌و مه‌سه‌له‌یه نیه ، خودی عه‌بدولره‌زاق فه‌یلی ڕێم لێگرت و داوام لێ کرد که ئه‌و به‌یانامه‌مان له‌ژوره‌وه‌ی کۆنگره بۆ دابه‌ش بکات ، که به گرژی ده‌م و جاویه‌وه سه‌یرێکی کردم تێی گه‌یاندم که چۆن قسه و داوای به‌وشیوه‌یه‌ی لێ ده‌که‌م ، که به‌یانامه‌مان بۆ دابه‌ش بکات ، دواتر شوان کابانیش هات یه‌کێ دانه‌یه‌کیان لێ برد ، بێ ئه‌وه‌ی ته‌نانه‌ت ده‌ست خۆشیشیمان لێ بکه‌ن ، به‌لام بۆ مێژوو بلێم دلپاک تاهیر و ژنێک له‌گه‌لی بوو ، ئه‌وان خۆیان هاتنه لای من و وتیان زۆرمان بده‌یی بۆتان دابه‌شی ده‌که‌ین دواتریش ئه‌وه‌نده‌ی بینیم هه‌رله‌گه‌ل ئه‌ندامانمان (شلیر نه‌جم و ئیخلاس حه‌مه‌ده‌مین و کۆچه‌ر سۆفی وه‌ستان (که‌ئه‌مانیش به‌یانامه‌یان له‌به‌رده‌م ده‌رگا دابه‌ش ده‌کرد)
ده‌بێت ئه‌وه‌بلێم تانه‌چونه ژوره‌وه‌ی کۆنگره ،نه‌مزانی ئه‌وانه نوێنه‌ری یه‌کێتین دواتر یه‌کێک له‌ئه‌ندامه‌کانمان ئاگاداری کردمه‌وه ئه‌وانه نوێنه‌ری یه‌کێتین ، ئه‌گه‌رنا هه‌ولێر گوته‌نی هه‌رله‌وێنده‌ر دوقسه‌ی ره‌قم له ده‌ست ده‌نان ، که‌چ نوێنه‌ریکن ئاگایان له‌و روداو‌و ده‌ستکه‌وته گه‌وره‌یه نیه ، که‌چی به‌ناوی کورد لێره‌ن !!؟
4. قسه‌ی کۆتایشم ئه‌وه‌یه راسته بلاوکردنه‌وه‌ی هه‌واله‌که له‌میدیای یه‌کێتی و بروسکه لێدانی بۆ کۆنگره‌ی سۆسیال دیموکرات کارێکی باش بوو ، به‌لام نازانم چۆن ئه‌و وه‌فده‌ی یه‌کێتی و راگه‌یاندنه‌ی تنۆک تنۆک شه‌رم نایان گرێت که‌له‌بری ئه‌وه‌ی راستیه‌کان باس بکات ، خۆیان به شێوه‌ی ته‌کنیکی ده‌که‌نه قاره‌مان که‌نه‌ئاگا نه‌رۆلیان تیا هه‌بووه !؟ ته‌نانه‌ت دوای ده‌رچونی بریاره‌که‌ش به 2 کاتژمێر له کادیرێکی سۆسیال دیموکراتیان پرسی بوو ئه‌ڕی ئه‌م روداوه چۆن بوو ؟ له‌بڕی ئێوه‌بم کاتێ باسی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بکرێت ، سه‌ره‌تا داوای لێبوردن ده‌که‌م ، دواتر تنۆک تنۆک ئاره‌قه‌ی شه‌رمه‌زاری هه‌لده‌رێژم به‌تایبه‌تی که‌بینیتان، 2 منالی کورد(ڕیژوان 9سال و ئاکامی 11سال ) له‌رۆژی پشویان هاتن که چۆن به حه‌ماسه‌وه له به‌رده‌م کۆنگره‌که به‌یانامه‌یان دابه‌ش ده‌کردو پر به‌گه‌رویان هاورایان ده‌کرد ده‌نگ بده‌ن به J 28 (ژماره‌ی دۆسیه‌که بوو له‌کۆنگره‌که) وه بۆ ئه‌ندامانی کۆنگره‌ی باسی ناوه‌رۆکی به‌یانامه‌که‌یان ده‌کرد !!؟ ئه‌مه باس له‌وه‌ش ناکه‌ین که‌هه‌م میری ئه‌نفالچیه‌کان (فه‌تاح به‌گی جاف) که‌مێژویی 14/04 له تاوانی ئه‌نفالی به‌هۆی ئه‌و چه‌سپاوه ئێستا له‌که‌لار شاهانه یه‌کێتی ده‌یژێنێت ، له‌لایه‌کی تره‌وه کۆنی فریدکسۆن به‌رپرسی دۆسیه‌ی کورد له سۆسیال دیموکرات له کۆنفرانسی ناساندنی ئه‌نفال به جینۆساید له‌سالی 2007 ، که‌چاک و پارتی جه‌پی سوێدی له په‌رله‌مانی سوێدی ئه‌نجاممان داا و له‌به‌رده‌م 100 که‌سایه‌تی وتی ،ئه‌وه‌نده دۆستی پارتی ویه‌کێتین به‌ڵام ئه‌وه یه‌که‌م جاره داوای ئه‌وه‌مان لێ ده‌کرێت ئه‌نفال به جینۆساید بناسێنین !!؟
ووته‌که‌ی کۆنی فریدکسۆن نوێنه‌ری سۆسیال دیموکرات له‌کۆنگره‌ی ناساندنی ئه‌نفال به جینۆساید له سالی 2007له‌په‌رله‌مانی سوێد
http://www.dengekan.com/doc/2007/5/chak_sued9.pdf
ده‌قی نامه‌که‌ی چاک و هه‌وله‌کانی ئه‌ڤین چه‌تین و تارا توانا له‌م لینکه‌دا ببینه
http://www.kurdocide.org/ku/news.php?readmore=6441
هه‌والی چاودێری کوردۆساید شه‌وی یه‌که‌می بریاره‌که‌ی سۆسیال دیموکرات
http://www.kurdocide.org/ku/news.php?readmore=6445
راپرته هه‌والێک له‌سه‌ر کۆنگره‌که‌و رۆلی چاک تیایه
http://www.kurdocide.org/ku/news.php?readmore=6450
به‌شی یه‌که‌م و دوه‌می هه‌ندێ زانیاری
http://www.kurdocide.org/ku/news.php?readmore=6472
http://www.kurdocide.org/ku/news.php?readmore=64844
یه کێک له‌و دۆکۆمێنتانه‌ی که‌ناوی 40 ئه‌ندام په‌رله‌مانی تیایه دانیان به‌تاوانی ئه‌نفال ناوه که جینۆسایده
http://www.klawrojna.com/index.php?option=com_content&task=view&id=4755
دیدار له‌گه‌ل کلاس نۆردمارک له کوردستانی نوێ
http://www.knwe.org/Direje.aspx?Cor=4&Besh=Witar&Jimare=538
یه‌کێک له‌دیداره‌کانی دلپاک تاهیر
http://www.knwe.org/Direje.aspx?Jimare=607&Cor=9&Besh=Araste
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست