کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چه‌ند بێ تۆیم پێوه دیاره

Monday, 16/07/2012, 12:00





ئێستا ده‌زانم که تامی غه‌ریبی ڕۆح ، چه‌ند گرانه


زانیم ، شیعر و په‌یڤه‌کانم چه‌نده چاویان به‌ گریانه


چه‌ند تاڵ و چه‌ند جگه‌ر بڕه‌ ، شه‌وی دور له تۆ شاره‌که‌م


چه‌ند وشکه‌ڵان و زه‌ردباو و بێ بارانه ، به‌هاره‌که‌م


زۆر گه‌ڕام به‌ ناو شارانا زۆر وڵاتم په‌یکردووه


که‌چی ئه‌م ڕۆحه‌م له‌ هیچ شوێن ، ئۆقره‌یه‌کی نه‌گرتووه


چه‌ند ئازیزی ... نیشتیمانم , چه‌ند بێ تۆیم پێوه دیاره


ڕه‌نگی پایزم گرتوه , شێوه‌شم مردو ڕوخساره.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە