کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


فه‌لسه‌فه‌ی خیانه‌ت!!...

Wednesday, 02/09/2009, 12:00


له‌ ده‌ستپێکدا، پێم خۆشه‌ شتێک که‌ هه‌میشه‌ پێویستی گوتنه‌، لێره‌دا لایه‌نی که‌م بتوانم ئیشاره‌تێکی پێبده‌م، مێژوی خیانه‌ت وناپاکی و خۆفرۆشتن و کۆیلایه‌تی و نا یاکسانی و نا داد په‌روه‌ری و کوشتنو بڕین و تاڵانکردن و ئه‌نفال کردنو تراژیدیای دیکه‌ له‌ فۆڕم و شێوازی جۆراوجۆردا، مێژویه‌کی دیاریکراویان نیه‌، که‌ مرۆ بتوانێت ده‌ست له‌ سه‌ر ڕۆژمێری یه‌کێک له‌و کردارانه‌ی ‌که له‌ سه‌ره‌وه‌ ئاماژه‌م پێکردوه دابنێت، به‌ واتایه‌کی دیکه‌، ده‌کرێت بڵێن له‌ دروست بونی ژیان له‌ سه‌ر هه‌ساره‌ی زه‌وی و له‌ یه‌که‌م تاسه‌ قوڕی دروست بونی مرۆڤه‌وه‌، خیانه‌ت و ناپاکی و کۆیلایه‌تی و جۆره‌کانی دیکه‌ی نایه‌کسانی له‌ روی دادپه‌روه‌ری له‌ ناو کۆمه‌ڵگادا سه‌ری هه‌ڵداوه‌و، له‌ ‌هه‌ر سه‌رده‌مه‌و له‌ ناو هه‌ر نه‌ته‌وه‌ کلتورێکدا، لێکدانه‌وه‌یه‌کی جیاوازی بۆکراوه‌، واتا،لێره‌دا ده‌توانین به‌ زینده‌ به‌ چاڵکردنی مرۆڤه‌کان له‌ سه‌رده‌می پێش دروست بونی جیهانی ئمڕۆی ئسلامی‌، ئه‌م جه‌شنه‌ کاره‌ساتانه‌ ڕویان داوه‌، نمونه‌ زینده‌ به‌ چاڵکردن، کڕین و فرۆشتنی مرۆڤه‌کان،مامه‌ڵه‌کردنێکی نا یه‌کسانییانه‌ له‌ ڕوی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ بیرو باوه‌ڕه‌ جیاوازه‌کاندا،له‌ گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا دروست بونی خیانه‌ت و ناپاکی جه‌که‌ره‌ی خۆی سه‌وز ده‌کات، واته‌ ده‌کرێت بڵێین خیانه‌ت و ناپاکی له‌ دروست بونی یه‌که‌م مرۆڤه‌وه‌ هه‌تا ئه‌مڕۆ بونی هه‌یه‌و چاره‌سه‌رێک نه‌بوه‌، هه‌تا بنبڕکردن و قسه‌کردنی له‌ سه‌ری شتێکی زیده‌ گوتن بێت،ئه‌مه‌ له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که‌ له‌ ناو چه‌ندین کۆمه‌ڵگاو ووڵاتانی جیهان و ناوچه‌کا‌ندا که‌م تا زۆر هه‌ندێک له‌و دیاردانه‌ نه‌ک هه‌ر بونییان نییه‌ به‌ڵکو، پێچه‌وانه‌ی داب و نه‌ریته‌ یاساییه‌کانه‌، و ئیدانه‌ی ده‌کرێت، هه‌ر بۆیه‌ له‌ سه‌ر هه‌مان ڕوانگه‌ چه‌ندین ده‌زگاو لایه‌ن و ڕیکخراو سه‌ندیکای گه‌وروه‌ گه‌وره‌ له‌ جیهاندا سه‌رقاڵی هه‌ره‌سپێهێنانی ئه‌و جه‌شنه‌ ڕه‌وشته‌ قێزه‌ونده‌نان که‌ له‌ زه‌مان و سه‌رده‌مێکی کۆن و ناشارستانیه‌تدا بونی هه‌بوه‌، وه‌ک ده‌بینین له‌ گه‌ڵ پیشکه‌وتن و سه‌رکه‌وتن بۆ هه‌نگاوێک له‌ نزیک بونه‌وه‌ی هه‌مو لایه‌ک له‌و خه‌رمانه‌ گه‌وره‌ییه‌ی جیهانی ته‌کنه‌لۆژیاو پێشکه‌وتنه‌ مرۆییه‌کان له‌ سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵگاو نه‌ته‌وه‌ جیاوازه‌کاندا، هیمایه‌ک نه‌ماوه‌ بۆ په‌نجه‌ بردن بۆ هه‌ریه‌ک له‌و تاوانو تراژیدایانه‌ی که‌ له‌سه‌ره‌وه‌ ناوم هێناون به‌ڵکو بونی ئه‌و جه‌شنه‌ ناپاکی و خیانه‌ت کردن و کوشتن و بڕینه‌ له‌ ناو هه‌رێمێکی بچکۆلانه‌دا دیارده‌یه‌که‌ که‌هێمایه‌ بۆ هێشتنه‌وه‌ی داب و نه‌ریتی خێڵه‌کی و دواکه‌وتیو بنه‌ماڵه‌یی، بۆ سه‌رکوت کردنی تاکی کورد له‌ کوردستانێکی که‌رت و په‌رتدا، که‌ نه‌ک موڵکی ده‌سه‌لاتی خۆیان بێت به‌ڵکو له‌ مێژوشدا وه‌ک داگیرکردن ئه‌و هه‌رێمه‌یان داگیر کردوه‌، ئه‌و هه‌رێمه‌ که‌ ئازاد کراو و خه‌باتی بۆکراو خوێنی بۆ ڕژاو وقوربانی بۆ درا، بۆ ئه‌وه‌ بو که‌ هه‌موو تاکێکی ئه‌و هه‌رێمه‌ خاوه‌ن نیشتمانی خۆی بێت نه‌ک به‌ند کۆیله‌ی بنه‌ماڵه‌یه‌کی کورد کوژ و مافیاو خیانه‌تکار بێت، ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ خۆیان به‌ سیاسی و خاوه‌ن خه‌باتی کوردایه‌تی ئه‌و هه‌رێمه‌ ده‌زانن، له‌ خۆیان وردبونه‌ته‌وه‌ که‌ ئایا، ته‌نها ڕۆژێک خه‌بات و سه‌روه‌رییان هه‌یه‌ بۆ بزاڤی ڕزگاری خوازی دۆزی کوردان له‌ مێژودا، جگه‌ له‌ کورد کوشتن و خیانه‌تی نه‌ته‌وه‌ییو بون به‌ کۆیله‌و جاسوسی ووڵاتانی دراوسێ و جیهان،.
من لێره‌دا له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێم خۆش نیه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ سه‌ره‌تایه‌کی کۆنی مێژوی خیانه‌ت و ناپاکی و جۆره‌کانی و فۆڕمه‌ جیاوازه‌کانی، وه‌لێ لایه‌نی که‌م پێم باشه‌ که‌ بتوانم له‌ سه‌ر تاوانێکی گه‌وره‌ی مێژوی و خیانه‌تێکی، وه‌ها که‌ به‌ سه‌ر میلله‌ته‌کم داهاتوه‌، ومنیش وه‌ک تاکێک و وه‌ک کوردستانیه‌ک که‌م تا زۆر زه‌ره‌رمه‌ندێکی یاساییم له‌ سه‌رجه‌م ڕوه‌کانی ئه‌و خیانه‌ته‌دا، نمونه‌ من که‌ نامه‌وێت بچمه‌ ناو قوڵای باسه‌که‌، واتا شه‌ڕی براکوژی ئه‌و کات و ئه‌و سه‌رده‌مه‌، مه‌به‌ ست لێیشی که‌ نامه‌وێت بگه‌ڕێمه‌وه‌ بۆ ئه‌و زه‌مه‌ن و ئه‌و کاته‌، هۆکاره‌که‌ی ئه‌وه‌یه‌ مرۆڤێکی کورد شک نابه‌م که‌ له‌ گه‌وره‌ی و قێزه‌وه‌ندنی ئه‌و تاوانه‌ مێژوییه‌ ئاگادار نه‌بێت و زانیاری ته‌واوی نه‌بێت له‌ سه‌ر چۆنچۆنی کاره‌سات و ڕوداوه‌کانی،
تاکی کورد به‌ گشتی و منیش وه‌ک کوردێک، چۆن زه‌ره‌رمه‌ند بوم، سه‌ره‌تا له‌ ڕوی دارای وئابوری نیشتمانه‌که‌م و کۆمه‌ڵگاکه‌م ڕوی قه‌یرانێکی ترسناکی گرته‌وه‌، هۆی ئه‌و قه‌یرانه‌ گه‌وره‌یه‌ بوه‌ هۆی چه‌ندین کاره‌ساتی گه‌وره‌، وه‌ک فڕێدانی جه‌رگی هه‌زاران دایک و باوک، پاشان له‌ ڕوی هه‌ژاریه‌وه‌ چه‌ندین خانه‌واده‌، له‌ ماڵ و حاڵی خۆیان وه‌ ده‌رنرانوکه‌وتنه‌ سه‌ر جاده‌و کۆڵانه‌کان، ئاواره‌ بونی ڕێژه‌یه‌کی زۆری دانیشتوانی شارێک بۆ شارێکی دیکه‌، که‌ ئه‌مه‌ بوه‌ هۆی کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌ هه‌م له‌ ڕوی کۆمه‌ڵایه‌تی وهه‌م له‌ ڕوی سیاسیه‌وه‌،که‌ به‌ بڕوای من سێبه‌ری ئه‌و کاره‌ساته‌ هه‌تا ئێستاش له‌ سه‌ر ڕوی زۆرێک له‌ دانیشتوانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌دا ماوه‌،پاشان شه‌هید بون و کوشتن و زه‌لیلکردن و گولله‌ باران کردنی هه‌زاران گه‌نج و لاوای کورد، له‌سایه‌ی خه‌باتی سیاسیانه‌ی ده‌سه‌لاتی بنه‌ماڵه‌ و مافیاکانی کوردستان، وه‌ هه‌روه‌ها، ده‌ره‌تانی و ده‌ربه‌ده‌ری و سه‌رهه‌ڵگرتن به‌ سه‌رجه‌م گه‌نج و لاوی نیوه‌ مردوی ئه‌و هه‌رێمه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ی نیشتمان و ڕوکردنیان به‌ره‌و تاراوگه‌، و زۆر شتی دیکه‌،.!(زێده‌ بونی ڕێژه‌ی له‌شفرۆشی، سیخوڕی کردن به‌ ڕه‌گه‌زی مێینه‌وه‌، بۆمب و ته‌قینه‌وه‌) چه‌ندین دیارده‌ی دیکه‌ی ناشرین و قێزه‌وند!.
پاشان له‌ ڕوی پێشکه‌وتن و شارستانیه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدا که‌ تاکی کورد له‌و کات و سه‌رده‌مه‌دا هیچ تێگه‌یشتنێکی وه‌های نه‌بو بۆ نه‌ته‌وه‌و له‌ ڕوی تێگه‌یشتنی بۆ ڕوداوه‌کان خاوه‌ن ‌که سایه‌تیه‌کی کامڵ نه‌بون، دزی و بڕین و بردن و کوشتن و سوتاندن و تاڵانکرد، یه‌کێک بو، له‌ په‌چه‌کرداره‌کانی ناو فه‌لسه‌فه‌ی خیانه‌ت و ناپاکی، هه‌ر بۆیه‌ لایه‌نی تاوانبار خیانه‌ت کار، به‌ کوشتن و ئه‌نفال کردن و ناپاکی، نه‌ده‌وه‌ستان به‌ڵکو به‌ هه‌ڵکوتانه‌ سه‌ر ده‌م و ده‌زگا حوکمی و ئه‌هلیه‌کانیشه‌وه‌ هه‌ر له‌ ڕاماڵیندابون،تێڕوانینێکی سانای و سه‌ره‌پێی بۆ ئه‌م تراژیدیایه‌ بکه‌ین، تێده‌گه‌ین که‌ ئایا، له‌ روی لۆژیکی بیرکردنه‌وه‌ی پارتێک و که‌سایه‌تیه‌کانی ناو پارتێکی ئاوها، هیچ ئومێدێک له‌ ناو دڵی خه‌ڵکدا سه‌وز ده‌که‌ن؟، یان با ڕونتر بڵێن ئایا، ئه‌مه‌ بۆ یه‌که‌م جاره‌ کارێک له‌ ناپاکی و خیانه‌تێک گه‌وره‌تر له‌ فڕۆشتنی نیشتمانی به‌ بێمۆڕاڵیترین شێوه‌، که‌ ئاسه‌واری ئه‌و سه‌رده‌مه‌ له‌ نێو بیرو هۆشی هه‌مووماندا هه‌تا کورد بون بونی هه‌بێت ده‌مێنێته‌وه‌و وه‌ک په‌ڵه‌یه‌ک له‌ ناپاکی و نیشتمان فرۆشی و خیانه‌تکردن به‌ ناوچاویانه‌وه‌ ده‌مێنێته‌وه‌،.
زه‌ره‌رمه‌ندیه‌کی گه‌وره‌تر له‌ هه‌موو زه‌ره‌ره‌کانی دیکه‌، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌، له‌ ڕوی جوگرافیاو میژوشه‌وه‌، گه‌لی کورد، ده‌توانم به‌ تێڕوانینی خۆم! ئه‌وه‌ بڵێم که‌ هه‌تا چه‌ند ساڵێکی دیکه‌ ده‌بێت باجی ئه‌و دواکه‌وتن و ترازان و ئاسه‌واری جه‌نگ و خیانه‌ته‌ بدات که‌ سه‌رانی کوردی نا سیاسی و خانه‌وه‌ده‌ په‌رست و نیستمان فرۆش دوچاریان کردینه‌وه‌، قسه‌ کردن له‌ سه‌ر گه‌وره‌ی و تراژیدیای ئه‌و کاره‌سات و تاوان و ناپاکیانه‌ی سه‌رانی خاوه‌ن شه‌ڕی براکوژی و نیشتمان فرۆشی، کورد زۆر له‌وه‌ زێده‌تر هه‌ڵده‌گڕیت که‌ هه‌موو ساڵێک له‌م یادده‌دا، هه‌موو نوسه‌رو ڕۆشنبیرو خاوه‌ن پێنوسه‌ زیندو ویژدان نه‌مره‌کانی تاکی کرد په‌ڕه‌ ڕه‌شه‌کانی هه‌ڵده‌ده‌نه‌وه‌ به‌ ده‌سه‌ڵاتی بنامه‌ڵه‌ ده‌لێن ئه‌مه‌ش مشتێک له‌ خه‌واره‌ی خیانه‌ته‌کانتان ده‌رهه‌ق به‌ میله‌ت و گه‌لی کورد، هێنده‌ی من له‌ بیرم بێت ساڵه‌نه‌ له‌م یادده‌دا، هه‌زاران بابه‌ت و نوسین و ڕه‌خنه‌ و ده‌نگی ناڕازایه‌تی ده‌رده‌بڕدرێت، واتا هه‌ندێ جار پیوسیت به‌ دووباره‌ بونه‌وه‌و نوسینه‌وه‌ی هه‌مان ده‌ق و دێڕ ناکات، که‌ جارێکی دیکه‌ هه‌ڵاوگێڕیان بکه‌ینه‌وه‌و بیان نوسینه‌وه‌، هێنده‌ی له‌ سه‌ر ئه‌م تاوانه‌ نوسرا، به‌ بڕوای من تاوانێکی دیکه‌ زۆر له‌و خیانه‌ته‌ ده‌که‌ین که‌ هه‌میشه‌ وا تێبگه‌ین که‌ به‌ڵێ به‌ نوسینو وتارو بابه‌ته‌کانمان ده‌توانین کورسی بنه‌ماڵه‌و ده‌سه‌ڵاتی خێڵه‌کی کوردی بلاقێنین، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ که‌ شه‌رمو شوره‌ی ‌به‌ خۆیو ڕابردی خۆیدا نه‌یه‌ته‌وه‌ من پێم وانیه‌ به‌ هه‌زاره‌ها نوسین بزه‌یه‌کی شه‌رمنانه‌ بیان گرێت، ئه‌و پارته‌ی که‌ مێژوی لێوان لێوه‌ له‌ موحیبه‌ت بۆ ناپاکی و کورد کوژی و کورد فرۆشتن، چ ده‌ربه‌سته‌ ئێستا کێ ده‌نوسێت له‌ سه‌ریان و کێ ڕه‌خنه‌یان لیده‌گرێت، ئاخر ئه‌وان رۆنی خۆما ن بده‌نه‌وه‌ له‌ سمێلی خۆمان، واتا ئه‌وان به‌و بودجه‌ زه‌به‌له‌حه‌ی به‌ ناوی گه‌لی کوردستانه‌وه‌ له‌ ناو باخه‌ڵی خۆیانی ده‌خزێننو برا به‌ له‌ نێوان دوو بنه‌ماڵه‌دا ته‌خشان و په‌خشانی پیده‌کرێت، بۆ بێ باک نابن له‌ ئێمه‌و مانان که‌ ناتوانین له‌ ژێر جه‌تری خیانه‌ت و بنامه‌ڵه‌دا وه‌ک کۆیله‌ چۆکدا بده‌ین، ئه‌وان خاوه‌ن ده‌ریایه‌ک له‌ ده‌زگای راگه‌یاندن و جه‌نگه‌ڵێک له‌ دڕنده‌ بن، چ باکیان به‌ نوسینو ده‌نگی ئێمه‌ی خاوه‌ن شه‌هامه‌ت و ده‌نگی ئازاده‌،ئه‌وه‌ ئێمه‌ین وا تێده‌گه‌ین هه‌موو ساڵێک له‌ 31ی ئابدا ده‌یکه‌ینه‌ جه‌ژنی ڕیسواکردنی بنه‌ماڵه‌و به‌رد بارانکردنی مێژویه‌ک له‌ ناپاکی و خیانه‌تی نیشتمانی نه‌ته‌وه‌ییان، ئیدی ساڵانێک تێپه‌ڕی، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ ڕۆژ به‌ڕۆژ زێده‌ تر ملی پان ده‌کاته‌وه‌و به‌ ڕێکه‌وتنێکی ژێر به‌ژێر گه‌ره‌کیانه‌ خۆڵ له‌ ناو چاوی میلله‌ت بکه‌ن، بڕوام وایه‌ چیدی نوسه‌ران ده‌ربه‌ستی ئه‌م بنه‌ماڵه‌ مافیاو جه‌رده‌و کورد کوژ و نیشتمان فرۆشانه‌ نایه‌ن، به‌ڵکو ئه‌وه‌ خه‌ڵکی شاری پیره‌ هه‌ولێره‌ که‌ ده‌بێت ئه‌م یادده‌نا‌ بکه‌نه‌ بڵێسه‌ی تێگه‌یشتن له‌ ڕوده‌واکانی رابوردیانو زه لیل بونی خۆیان و کۆت و به‌ندنی بنامه‌ڵه‌ له‌ میلی خۆیانو خاکه‌ شیرینه‌که‌ی هه‌ولێر ده‌رباز بکه‌ن، ئه‌وه‌ ئیدی کاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌ خه‌ڵکه‌ به‌ شه‌ره‌ف و قاره‌مانو بوێره‌که‌ی شار هۆلاکۆ به‌زێن بنه‌ماڵه‌یه‌کی دز و مافیاو کورد کوژ له‌ناو خۆیاندا شار به‌ ده‌ر بکه‌ن و جارێکی دیکه‌ مدالییای شه‌ره‌ف و کوردایه‌تی بخه‌نه‌وه‌ به‌ر به‌رکۆی قه‌ڵای پیرۆز و گه‌ردانه‌ی کوردایه‌تی له‌ گه‌ردنی مناره‌ بخه‌ن،. ئیدی ئه‌وه‌ کاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌ که‌چی دیکه‌ با به‌ یه‌ک ده‌ستێک چه‌پڵه‌ لینه‌درێت و ده‌سه‌ڵاتی خێله‌کی و دواکوتوی بنه‌ماڵه‌یی یاری به‌ جاره‌نو س و ئایینده‌ی نه‌وه‌ی نوێی ئه‌و شاره‌ به‌ تایبه‌تی و کورستان نه‌که‌ن، له‌ کۆتاییدا ده‌ڵێم ئه‌رێ به‌ ڕاست خه‌ڵکی هه‌ولێر که‌نگێ ئاوها بێده‌نگ و بێ زه‌بر بون؟ ئه‌رێ خه‌ڵکی هه‌ولیری دێرین ئێوه‌ بون هۆلاکۆتان شکاند، یان ئه‌وه‌ بنامه‌ڵه‌یه‌که‌ مێژو و کلتورو داب و نه‌ریت و ئایینده‌و بیرو باوه‌ڕی ئێوه‌ی تێک و پێک شکاندوه‌؟..
هه‌ردی ئه‌حمه‌د*(ناوی خوازراوی شه‌هیدی پێنوس سۆرانی مامه‌ حه‌مه‌یه‌)
 31/08/09



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە