بریاری به‌رده‌بارانکردنی سه‌کینه محمه‌د ئاشتیانی ژنه ته‌مه‌ن 43 ساڵ و دایکی دوو مناڵ، له لایه‌ن رژێمی کۆماری ئیسلامی ئیرانه‌وه، هه‌روه‌ها ناره‌زایه‌تی گه‌وره‌و به‌رفراوانی جیهانی له دژی ئه‌م تاوان و یاسا‌و بریاره قێزه‌ونه، ئه‌مرۆ بۆته یه‌کێک له گه‌رمترین هه‌واڵ و باسی ناو میدیا جیهانیه‌کانی وه‌ک بی بی سی و سی ئین ئین و فۆکس و ئای تی ئین و جه‌زیره و رۆژنامه‌کانی گاردیان و تایمز و نیوزویک و ده‌یان راگه‌یاندنی تری لۆکا‌ڵی و ناوخۆیی وڵاته جۆربه‌جۆره‌کانی تری جیهان. سه‌کینه ئاشتیانی له ته‌مه‌نی 14 ساڵیدا ناچارکراوه که شوو بکات به پیاوێکی به‌ساڵاچوو. ئێستا دوو کوری هه‌یه‌و یه‌کێکان ته‌مه‌ن 17 ساڵه. له ساڵی 2005 وه به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی سێکسی له ده‌ره‌وه‌ی خێزان له زیندانی ته‌ورێز زیندانی کراوه و له‌و ماوه‌یه‌دا 99 قامچی لێدراوه و پاشان مه‌حکوم کراوه به به‌رده‌بارانکردن.
چه‌ند هه‌فته له‌وه‌پێش منداڵه‌کانی سه‌کینه له ئیرانه‌وه نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی مینا ئه‌حه‌دی، به‌رپرسی کۆمیته‌ی دژی به‌رده‌باران و سزای له سێداره‌دان، ده‌که‌ن، که‌دایکیان له به‌ر مه‌ترسی به‌رده‌بارانکردن دایه‌و داوای لێده‌که‌ن که به فریای دایکانه‌وه بیت و بتوانن کارێک بکه‌ن که دایکی له به‌رده‌باران و له سێداره‌دان رزگار بکه‌ن. به دوای ئه‌م بانگه‌وازه‌دا له لایه‌ن مینا ئه‌حه‌دی و مه‌ریه‌م نه‌مازی یه‌وه که‌مپینی پاراستن و رزگارکردنی گیانی سه‌کینه ئاشتیانی راده‌گه‌یه‌نرێت و له ماوه‌یه‌کی که‌مدا ده‌نگدانه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ی ده‌بێت و سه‌ده‌ها ریکخراو و که‌سایه‌تی و خه‌لکی ئازادیخواز و مۆدێرن به ده‌نگ ئه‌م بانگه‌وازوه دێن و په‌یوه‌ست ده‌بن به که‌مپینی رزگارکردنی گیانی سه‌کینه. هه‌روه‌ها به خیرایی ره‌نگدانه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ی ده‌بێت له ناو میدیا جیهانی و لۆکاڵییه‌کاندا.
ته‌نها له ماوه‌ی سێ هه‌فته‌دا زیاتر له 700 هه‌زار ئیمزا دژی بریاری به‌رده‌بارانکردن و له سێداره‌دانی سه‌کینه ئاشتیانی له سه‌راسه‌ری ووڵاتانی جیهاندا کۆده‌کرێته‌وه، به دوای ئه‌مه‌دا له‌سه‌ر پێشنیاری مینا ئه‌حه‌دی و 58 ریکخراو و که‌سایه‌تی و هه‌ڵسوراو له بواری دژی سزای له سێداره‌سان و به‌رده‌بارانکردن و مافه‌کانی مرۆڤ له ووڵاته‌کانی به‌ریتانیا، ئه‌مریکا ، هۆڵه‌ندا، ئیتالیا، که‌نه‌دا، فه‌ره‌نسا، سوید، بۆسنیا، به‌لجیکا، پاکستان، ئه‌فریقای جنوبی، نایجیریا، ئایسلند، سویسره، دانمارک، ئوسترالیا و ئه‌لمانیا، رۆژی 24/7/2010 به رۆژی سه‌کینه و دژ به به‌رده‌بارانکردن و له سێداره‌دان دیاری ده‌کریت و بانگه‌وازی سه‌رجه‌م ئینسانه ئازادیخوازه‌کان ده‌که‌ن که له‌و رۆژه‌دا به به‌رزکردنه‌وه‌ی وێنه‌ی سه‌کینه له ناوه‌ندی شاره‌کانی خۆیاندا ناره‌زایه‌تی دژ به‌و یاسا‌و بریاره به‌ربه‌ریه ده‌رببرن. له رۆژی 24/7 دا له 14 وڵات و له 34 شاری سه‌رتاسه‌ری جیهاندا ناره‌زایه‌تی و خۆپیشاندان و کۆبوونه‌وه‌ی مه‌زن له لایه‌ن هه‌ڵسوراوانی بواری ژنان و مافی مرۆڤ و دژ به سزای له سێداره‌دان و به‌رده‌باران و خه‌لکی ئازادیخوازه‌وه به‌ریکخرا. له ئه‌مریکا و که‌نه‌دا و ئوسترالیاوه تا زۆربه‌ی ووڵاتانی ئه‌وروپا و جۆرجیا.
به‌ریتانیاش یه‌کێک له‌و وڵاتانه بوو که له چوار شاردا ناره‌زایه‌تی و کۆبوونه‌وه و خۆپیشاندان به‌رێخرا که له‌وانه بیرمینگاهم و له‌نده‌ن، وه له ناو له‌نده‌نیشدا له دوو شوین له مه‌یدانی ترافالگارسکویر و له‌به‌رده‌م وێستگه‌ی ریچمۆند له رۆژئاوای له‌نده‌ن خۆپیشاندان و ناره‌زایه‌تی به‌رێوه‌چوو. له مه‌یدانی ترافالگار سکویر که ناوه‌ندی شاری له‌نده‌نه و قه‌ره‌باڵغترین شوێنیه‌تی، سه‌ره‌تا له کاتژمێر 2ی دوانیوه‌رۆوه و بۆ ماوه‌ی چوار کاتژمێر ریکخراو و کۆمیته‌کانی دژی له سێداره‌دان و به‌رده‌باران و لایه‌نگر له مافه‌کانی مرۆڤ و هه‌لسوراوان ده‌یه‌ها وێنه‌ی سه‌کینه‌و دروشم و تراکت و لافیته و پێشه‌نگای وێنه‌یان به‌رزکردوه، پاشان له ریگای بڵندگۆوه ده‌ستکرا به وتنه‌وه‌ی شیعاره‌کانی، "نا بۆ به‌رده‌بارانکردن، نا بۆ له سێداره‌دان، سه‌کینه بپاریزن، نا بۆ به‌ربه‌ریه‌ت، نا بۆ یاسای شه‌ریعه.." به دوای ئه‌وه‌دا چه‌ندین که‌س قسه‌وباسیان کرد له‌وانه مه‌ریه‌م نه‌مازی قسه‌که‌ری که‌مپینه‌که. پاشان نمایشێکی ره‌مزی چۆنییه‌تی به‌رده‌بارانکردنی ژنان له لایه‌ن چه‌ند هه‌ڵسوراوێکی که‌مپینه‌که‌وه پێشکه‌شکرا که جێگای سه‌رنجی به‌رچاوی خه‌لک بوو، هه‌روه‌ها سه‌ده‌ها به‌یانامه‌ی که‌مپینه‌که سه‌باره‌ت به مه‌ترسی به‌رده‌بارانکردن و له‌سێداره‌دانی سه‌کینه له ناو خه‌لکدا بڵاوکرایه‌وه، سه‌ده‌ها ئیمزا کۆکرایه‌وه و خه‌لک به به په‌رۆشه‌وه ئیمزایان ده‌کرد و برێکی زۆر کۆمه‌کی مالیان به که‌مپینه‌که کرد به مه‌بستی به‌رده‌وامبوونی کاره‌کانی.
له هه‌مان کاتدا ژماره‌یه‌کی زۆر له که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندنی وه‌ک بی بی سی ئینگلیزی و فارسی که به شێوه‌ی په‌خشی راسته‌وخۆ ریپۆرتاژ و هه‌واڵیان له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌که و ئه‌و ناره‌زایه‌تیه جیهانیه بڵاوده‌کردوه، هه‌روه‌ها سی ئین ئینی ئه‌مریکی و جه‌زیره ئینگلیزی و رادیۆی بی بی سی 5و رۆژنامه‌کانی گاردیان و تایمز و ده‌یان راگه‌یاندنی تر له‌وێ ئاماده بوون و چه‌ندان چاوپێکه‌وتنیان له‌گه‌ل مه‌ریه‌م نه‌مازی و به‌هرام سروش و فریپز پویا..ئه‌نجامدا. به‌م شێوه‌یه له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاند یه‌ک ناره‌زایه‌تی جیهانی گه‌وره‌و سه‌رکه‌وتوو دژی به‌ربه‌ریه‌ت و یاساکانی شه‌ریعه‌و به‌رده‌باران و له سێداره‌دان و پاراستنی گیانی سه‌کینه زۆر شکۆمه‌ندانه به‌رێوه‌چوو. شایانی باسه به دوای ئه‌م ناره‌زایه‌تی و فشاره جیهانیه‌دا رژێمی ئیسلامی ئیران به پێی راگه‌یاندنێکی باڵویزخانه‌ی ئیران له له‌نده‌ن بریاری به‌رده‌بارانکردنی سه‌کینه‌ی هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه و بۆ ماوه‌ی بیست رۆژ دۆسیه‌که‌ی وه‌ستاندوه. 26/7/2010