کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مه‌لا به‌ختیار كۆمپانیاكانی یه‌كێتی و پارتی ئاشكرا ده‌كات

Tuesday, 29/05/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌یامنیری 1 سلێمانی
له‌ ئێواره‌ كۆرێكدا، مه‌لا بختیار ژماره‌ی كۆمپانیا بازرگانی و ئابوریه‌كانی یه‌كیتی و پارتی ئاشكرا كردووه‌، كه‌ یه‌كێتی 25 كۆمپانیای و پارتی 50 كۆمپانیای جۆراوجۆریان هه‌یه‌.
ئه‌وه‌ی جێگای باسه‌، هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌رپرسانی یه‌كیتی و پارتی به‌ توندی وه‌ڵامی مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی یان داوه‌ته‌وه‌، كه‌ زیادڕه‌وی له‌ ژماره‌كاندا كردووه‌.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ عزه دین به‌رواری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و به‌رپرسی ده‌زگای وه‌به‌ر هێنانی پارتی، له‌وه‌ڵامێكی توندا وێرای هێرش كردنه‌ سه‌ر مه‌لا به‌ختیار، ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندووه‌: كه‌ پارتی ته‌نها خاوه‌ن گروپی كۆمپانیاكانی (دابین)ه‌ كه‌ 25 كۆمپانیا له‌ خۆ ده‌گرێت نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی مه‌لا به‌ختیار بانگیشه‌ی بۆ كردووه‌ كه‌ 50 كۆمپانیا ی پارتی له‌ هه‌ولێر و سلیمانی و دهۆك هه‌یه‌.
هه‌روه‌ها ئازاد جوندیانیش به‌ شێوه‌یه‌كی دیكه‌ وه‌ڵامی مه‌لا به‌ختیاری داوه‌ته‌وه‌، كه‌ یه‌كێتی 15 كۆمپانیای هه‌یه‌ و مه‌لا به‌ختیاری به‌ پیاوێكی موسه‌قه‌ف ناوبردووه‌ كه‌ بی ئاگایه‌ له‌و پرۆژه‌و كۆمپانیایانه‌.
شایانی باسه‌، سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌ وه‌زاره‌تی بازرگانی ژماره‌ی كۆمپانیا تۆمار كراوه‌كانی یه‌كێتی به‌ 150 و ئه‌وانه‌ی پارتی به‌ زیاتر له‌ 300 كۆمپانیا ئاشكرا كردووه‌.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە