کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پارتی که‌لارو چه‌مچه‌ماڵی کرد به‌ فه‌للوجه‌

Saturday, 26/02/2011, 12:00




له‌ حه‌وتی نۆڤه‌مبه‌ری 2004 کاتێک سه‌ربازانی ئه‌مریکا به‌ تانک وزرێپۆش وهه‌مه‌رو چه‌کی سه‌رده‌می وهه‌زاران سه‌رباز بۆ ئه‌وه‌ی پاشماوه‌ی حزبی به‌عس وئه‌وانه‌ی تێکه‌ڵی توڕه‌ تیرۆریستیه‌کان بوون له‌ناوبه‌رن هه‌ڵیان کوتایه‌ سه‌ر فه‌للوجه‌ ئه‌و باژێره‌ی له‌ ڕۆژئاوای به‌غدایه‌ وله‌و هێرشه‌دا ئه‌مریکیه‌کان داروبه‌رودی فه‌للوجه‌یان سوتاند ته‌نانه‌ت سه‌گ وپه‌له‌وه‌ره‌کانیشیان کوشت وسوتاندو ماڵه‌کانیشیان خاپور کرد له‌چه‌ندین گرته‌ی ڤیدیۆییدا که‌ له‌لایه‌ن په‌یامنێری بی بی سیه‌وه‌ بڵاوکرانه‌وه‌ کوشتارگه‌و قه‌سابخانه‌یه‌کی دانا ئه‌مریکا هاوشێوه‌ی ڤیتنام ولاوس وکه‌مبۆدیا،
من نامه‌وێ بڵێم کوشتنی خه‌ڵک وژێر خاککردکن وئه‌نفال کردن به‌هه‌ر پاساوێکه‌وه‌ بێت ڕه‌وایه‌ به‌ڵکو مرۆڤ له‌ هه‌موو په‌یامه‌ ئاسمانیه‌کاندا بونه‌وه‌رێکی پیرۆزه‌ که‌وابێت هیچ هیزێک وده‌سه‌ڵات وده‌وڵه‌ت وحزبێک بۆی نیه‌ به‌ که‌یفی خۆی خه‌ڵک بکاته‌ قوربانی مه‌رامه‌کانی،ئه‌وه‌ی ئه‌مریکیه‌کان کردیان هیچ جیاوازیه‌کی نه‌بوو که‌ سه‌دام به‌رامبه‌ر به‌ کوردی کرد له‌ هه‌ڵه‌بجه‌و گه‌رمیان وبالیسان وبادینان،
هه‌ڵبه‌ت من مه‌به‌ستم ئه‌وه‌ نیه‌ که‌س به‌رامبه‌ر که‌س به‌روارد بکه‌م به‌ڵکو هێنانه‌وه‌ی نمونه‌یه‌که‌ له‌وه‌ی کاتێک ئه‌مریکیه‌کان ئه‌و شاره‌یان ئاوا خاپور کرد سێ چاره‌گی عێڕاقیان له‌ خۆیان کرد به‌ دوژمن وسه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌وکاتی عێڕاق ئه‌یاد عه‌لاوی ئه‌وه‌ی به‌ جینۆساید ناساند وچه‌ندان وڕێکخراو کۆمه‌ڵه‌و پارت ده‌نگیان لێوه‌ هه‌ڵسا سه‌باره‌ت به‌ کوشتن وبڕینه‌ی که‌ له‌ فه‌للوجه‌دا ڕوویدا،
دوێنێش پارتی که‌لارو چه‌مچه‌ماڵی کرد به‌ فه‌للوجه‌وهه‌ڕه‌مه‌کی ده‌ست ڕێژی فیشه‌کی کرد به‌ناو قوڕگی خه‌ڵکدا کرد خه‌ڵکانێکی زۆریان خڵتانی خوێن کرد،ئه‌وه‌تا له‌ که‌لار منداڵی 15 ساڵ کوژراوه‌ وله‌ چه‌مچه‌ماڵ 12 ساڵ له‌ سلێمانی سیان کوژران هه‌ر سێکیان ته‌مه‌نیان له‌خوار هه‌ژده‌ ساڵانه‌ که‌ به‌ پێی هیچ یاسا وڕێسایه‌ک که‌س بۆی نیه‌ له‌ خوار هه‌ژده‌وه‌ له‌سه‌ر جاده‌ که‌ بینیت په‌نجه‌ی لێبه‌یت جا نه‌وه‌ک هه‌ناوی بکه‌یت پڕی فیشه‌ک باسی بریناره‌کان ناکه‌م چونکه‌ ڕێژه‌که‌ هه‌ر له‌ به‌رزبونه‌وه‌دایه‌ .
پارتی زۆر گه‌وجانه‌ بۆ ڕووداوه‌کان ئه‌ڕوا ئه‌مڕۆ خه‌ڵکی که‌لار هه‌ڕه‌شه‌یان کرد که‌ ده‌بێ پارتی باره‌گاکانیان چۆل بکه‌ن له‌ چه‌مچه‌ماڵ به‌ پارتی وترا ده‌بێت ئێره‌ جێبێڵن،من تێناگه‌م خه‌ڵکه‌که‌ به‌ پارتی ئه‌ڵیت بڕۆ ده‌ره‌وه‌ باشه‌ با بێته‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌نه‌ خه‌ڵکی تر له‌ خۆی هار ئه‌کا،ئایا پارتی ئه‌یه‌وێت به‌ زه‌بری فیشه‌ک خه‌ڵک بۆخۆی دروست بکا وخۆی به‌سه‌ر خه‌ڵکدا بسه‌پێنێ؟یان ئه‌یه‌وێ پیشانی خه‌ڵکی با که‌ ئه‌وان له‌ جیاتی گوڵ فیشه‌ک به‌کارئه‌هێنن؟
سه‌یره‌ پارتی وه‌ک ئه‌وه‌ی حزبێک بێت 15 ساڵ بێت دروست بوبێت ئاوا ته‌حه‌مول ئه‌کا له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا به‌ زه‌بری فیشه‌ک وه‌ڵامی خه‌ڵک ئه‌یه‌نه‌وه‌ گه‌ر پارتی له‌ یادی چووه‌ ئه‌وان خۆیان نفوسیان که‌مه‌ له‌و پارێزگایه‌ ئیتر به‌و بگره‌ و بکوژه‌یه‌ ئه‌وه‌نه‌ی که‌ هه‌شیان بوو له‌ ده‌ستیان دا،ئاخر پارتی ئه‌مر ئه‌کا به‌ کادیرانی که‌ فیشه‌ک به‌ ڕووی خه‌ڵکه‌وه‌ بنێن وخه‌ڵک بکوژن ئیتر چۆن خه‌ڵک به‌ردبارانیان ناکاو چۆن خه‌ڵک به‌ گژیان داناچێته‌وه‌ ؟؟ پارتی خۆ ئه‌مریکا نیه‌ بێت جینۆسایدێک بکا وسه‌رۆک وه‌زیرانێکیش له‌ولاوه‌ مێش له‌سه‌ر ڕوومه‌تی خۆی بکوژێت وکه‌س باسی هیچ نه‌کا ئه‌مڕۆ خه‌ڵکی کوردستان ته‌پڵ نه‌وه‌ک به‌ پارتی یه‌کێتی وگۆڕان لێده‌ده‌ن به‌ڵکو هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ لێده‌ده‌ن وئه‌یانکه‌ن به‌ مه‌هزه‌له‌ که‌ بیانه‌وێت کوردستان وخه‌ڵکه‌که‌ی ده‌سته‌ مۆ بکه‌ن وبیچه‌وسێننه‌وه‌ دواجار کوشتنی خه‌ڵک وهاوڵاتیان وبیکه‌سی نان به‌ سنگی هاوڵاتیانه‌وه‌ جگه‌ له‌ ته‌فروتوناکردنی ڕه‌مزو دروشم وده‌سه‌ڵاتی حزبه‌که‌ی پارتی به‌ته‌مای چیه‌ ؟
ئه‌یه‌وێت چی بکا له‌ که‌لارو چه‌مچه‌ماڵ ئه‌یه‌وێت به‌ شه‌ق خۆی به‌سه‌ر ئه‌و خه‌ڵکه‌دا بسه‌پێنێت ئه‌یه‌وێت ئه‌و خه‌ڵکه‌ وا لێبکا به‌ ده‌ست کادیره‌کانیان بگرن وڕه‌جمیان بکه‌ن؟
دوێنێ به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی پارتی که‌لار زۆر ئاسایانه‌ به‌ ڕاگه‌یاندنی حزبه‌که‌ی ڕاگه‌یاندووه‌ که‌ ئه‌وان ته‌قه‌یان له‌ که‌س نه‌کردووه‌و ته‌نانه‌ت پێشبینی ئه‌وه‌ش ناکه‌ن که‌ له‌دامو ده‌زگاکانی پۆلیس وئاسایشه‌وه‌ ته‌قه‌ کرابێت کاکم وه‌ک ئه‌وه‌ی بڵێت خه‌ڵک خۆبه‌خۆ له‌یه‌کی داوه‌ باشه‌ که‌ وایه‌ خه‌ڵک بۆ دێت له‌به‌رده‌م باره‌گای پارتی له‌یه‌ک ئه‌دا بۆ یه‌کتر ئه‌کوژن ؟؟ بۆ که‌ی کورد هه‌بووه‌ ئاوا له‌سه‌ر جاده‌و قوژبنه‌کاندا ئه‌وهه‌موو برینداره‌ له‌یه‌ک بخه‌ن سه‌یره‌ یانی پارتی توشی وڕێنه‌یه‌ک بووه‌ کادیرانی حزبه‌که‌ی نازانن چی ئه‌که‌ن وچی ئه‌ڵین هه‌ر ڕۆژه‌ قسه‌یه‌ک ئه‌که‌ن وهه‌ر ڕۆژه‌و پاکانه‌یه‌ک ئه‌که‌ن به‌رپرسی لقی پارتی ئه‌ڵێت له‌ چه‌مچه‌ماڵ که‌ ئه‌وان به‌ گوڵ پێشوازیان له‌ خه‌ڵک کردووه‌ که‌چی خه‌ڵکه‌که‌ به‌ردبارانیان کردوون باشه‌ بۆ به‌ فیشه‌ک وه‌ڵامتان دانه‌وه‌ بۆ خه‌ڵكتان فیشه‌کباران کردو ئه‌و خه‌ڵکه‌تان ته‌فروتونا کرد بۆ ئه‌تانه‌وێت هه‌موو کوردستان بکه‌ن به‌ فه‌للوجه‌و ئه‌وه‌ی حه‌زتان لێی نه‌کرد بیکوژن وشون بزری بکه‌ن یان ئه‌تانه‌وێت جینۆساید بکه‌ن له‌ گه‌رمیان وه‌ک ئه‌وه‌ی سه‌ددام کردی؟؟
بۆیه‌ش داوا له‌ خه‌ڵکی خۆڕاگری گه‌رمیان که‌لار کفری چه‌مچه‌ماڵ ئه‌که‌م له‌گه‌ڵتانین مه‌وه‌ستن کۆڵ نه‌ده‌ن تا سه‌رانی پارتی ویه‌کێتی وئه‌وانه‌ی که‌ ده‌ستیان سووره‌ به‌ خوێنی ئه‌و میلله‌ته‌ نه‌ڕوخێن وپه‌لکێشی دادگا نه‌کرێن ئه‌وانه‌ خیانه‌تیان له‌و‌ ووڵاته‌ کردووه‌و ئه‌و وڵاته‌ ئه‌فرۆشن بۆیه‌ ئه‌بێت بروخێن.
http://www.anti-imperialist.org/Iraq_fallujah_11-14-04.htm

http://awene.com/Direje.aspx?Babet=Hewal&Jimare=10996


 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە