فواد مەعسوم: گەڕایەوە ڕانیە و تائێستا شەش جار سوكایەتى پێكراوە!!!
Sunday, 05/07/2009, 12:00
هەڵۆ ئیبراهیم ئەحمد:ئەگەر منیش هیچم بۆ كورد نەكردبێت خۆ هێرۆى خوشكم خزمەتى كوردى كردووە!!! بەپەلە:
پەیامنێرى گەڕۆكى كوردستانپۆست
لەهەرێمى كوردستان
ئیمڕۆ جارێكى تر فواد مەعسوم ئەندامى مەكتەبى سیاسى یەكێتى بەمەبەستى پڕوپاگەندەكردن بۆ لیستى بەناو كوردستانى و چەواشەكردنى خەڵكى ناوچەى پشدەر و بیتوێن بەسوارى 250 مۆنیكاى علوج و بەپاسەوانێتى چوار دۆشكە گەڕایەوە هۆتێلى بیتوێنى خێزانى لەمبارەیەوە سەرچاوەیەكى نزیك لەفواد مەعسوم بەكوردستان پۆستى ڕاگەیاند لەماوەى هاتنى بۆ سنورەكە تائێستا شەش جار سوكایەتى پێكراوە بۆیە زوو زوو ناوچەكە بەجێدێڵێت و دەگەڕێتەوە سلێمانى و دەچێتەوە لاى مام جلال ئەو سەرچاوەیە ئەوەشى ڕوونكردەوە كەمەعسوم بەهۆى ئەم سوكایەتى پێكردنەى هەڕەشەى لەئەندام و كارگێڕانى مەڵبەندى هەشتى یەكێتى كردووە و ووتیشى مستەفا چاو ڕەشیش بەبێ مۆڕاڵ وەسفى كردوون بۆ هەمان مەبەست كوردستان پۆست پەیوەندى كرد بەڕاگەیاندنى مەڵبەندى هەشتى یەكێتى بەڵام بەهۆى ئامادەنەبوونى سەرچاوەكەمان لەناو ڕاگەیاندندا نەمانتوانى هەڵوێستى مەڵبەند لەمبارەیەوە وەربگرین بەڵام كارگێڕێكى پێشوترى مەڵبەندى هەشتى یەكێتى كەئێستا كار بۆ لیستى گۆڕان دەكات بەكوردستان پۆستى ڕاگەیاند لەناو مەڵبەندى هەشت جگەلە دوو بەرپرسى سەربەخەتى گشتى نەبێت تەواوى ئەندام و كارگێڕانى مەڵبەند دەنگ بەلیستى گۆڕان دەدەن ئەو كارگێڕە ئەوەشى بەكوردستان پۆست ڕاگەیاند كەهەریەكە لەمریەم سەمەد و گوڵە عبداللە لاى مستەفا سیدقادر باسى ئەو سوكایەتیەیان كردووە كەلەلایەن مستەفا چاو ڕەشەوە پێیانكرابوو لەوەڵامى پرسیارێكى ترى كوردستان پۆستدا كەئایا مستەفا سید قادر لەئێستادا كار بۆ لیستى گۆڕان دەكات كارگێڕەكەى مەڵبەندى هەشت ووتى بەڵێ ناوبراو ماوەیەك پێش ئێستا سەردانى كاك كۆسرەتى كردبوو كەپێى وتبوو تادواى هەڵبژاردنەكان دەمەوێت سەربەخۆ بم بەڵام و كاك كۆسرەتیش پێى وتبوو كەیفى خۆتە چونكە چارەنوسى منیش دیارنیە بۆیە لەئێستادا بەشێوەى نهێنى كار بۆ لیستى گۆڕان دەكات بەگوێرەى سەرچاوەكانى كوردستان پۆست بڕیاربوو جلال تاڵابانى سكرتێرى یەكێتى بۆ هەمان مەبەست واتە بۆ دژایەتیكردنى لیستى گۆڕان بێــــتە ناوچەى پشدەر و بیتوێن و لەوێش سەردانى ماڵى شێخ سەدرەدین بكات بەڵام بەهۆى فشارى یەكێتى جوتیارانى كوردستان لقى ڕاپەڕین كەباپیر كەلكانى سەرۆكایەتى دەكات و نزیكەى 12هەزار جوتیار تیایدا ئەندامە ناوبراو نەیتوانى ئەم سەردانە بكات هەرسەبارەت بەم هەواڵە سەرچاوەیەكى تر لەدادگاى بەرایى ڕانیە هۆكارى فشارى یەكێتى جوتیارانى كوردستان چەندین سەرۆك و خیڵى ناوچەكەى بۆ سەر تاڵابانى بۆ ئەوە گێڕایەوە كەلەساڵانى ڕابردوو چەند پیاوێكى شێخ سەدرەدین لوتى جوتیارێكیان بڕیوە و تائێستا خوێنیان نەداوە پەیامنێرى گەڕۆكى كوردستان پۆست هەرسەبارەت بەدواداچونى هەواڵەكانى هەڵبژاردن لەسنورى بیتوێن و پشدەر بەردەوامە و لەمبارەیەوە ئەوەى زانیوە كەهەڵۆى ئیبراهیم ئەحمد كاندیدى پارتى پێشكەوتن بۆ پۆستى سەرۆكى هەرێم چەند ڕۆژێك پێش ئێستا سەردانى قەڵادزێى كردووە و كاتێك ڕووبەڕووى ڕەخنەى هاوڵاتیانى ناوچەكە بۆتەوە بەوەى تائێستا هیچى بۆ كورد نەكردووە ناوبراو بەپەلە پڕوزە پاساوى ئەوەى هێناوەتەوە كەهێرۆى خوشكى زۆر خزمەتى كوردى كردووە ئەویش لەسەر بەشى خوشكەكەى خۆى بۆ ئەم پۆستە كاندیدكردووە شایانى ووتنە چەند ڕۆژێك پێش ئێستا هەڵۆ بەڕۆژنامەنوسانى ڕاگەیاندبوو كەئەو هیچ پەیوەندیەكى بەبنەماڵەى تاڵابانیەوە نەماوە بەڵام ئەم قسەكردنەى تەواوى قسەكانى پێشوترى دەكاتە بڵقى سەرئاو مایەپوچیان دەكات،،،
(پەیامنێرى كوردستان) هیچ تێبینیەكى نیە لەسەر قسەكانى هەڵۆ ئیبراهیم ئەحمد كەباس لەوە دەكات كەهێرۆى خوشكى خزمەتى كوردى كردووە بەڵكو قسەكردن لەسەر ئەم بابەتە بۆ خوێنەران و نوسەرانى كوردستان پۆست بەجێدەهێڵێت
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست