هێرۆی برایم ئەحمەد وه‌كاله‌تی جگه‌ره‌ی گەڕانەوە بۆ پارتی
Tuesday, 17/01/2012, 12:00
كوردستانپۆست/ په‌يامنێری سلێمانیيهكێك له‌و به‌رژه‌وه‌نديه ئابووری و بازرگانییەکان، كه وه‌ك به‌ندێكی بازرگانی له رێكه‌وتنامه‌ی ستراتيژيه‌كه‌ی نێوان پارتی و يه‌كێتی به زه‌قی بوونی هه‌بوو، بە دوو ساڵ جارێك وه‌ك حكومه‌ته‌كه‌ی نێوانيان، وه‌كاله‌تی جگه‌ره‌ی هه‌رێمی كوردستان له نێوان كۆمپانيايی نۆكان و ده‌زگای وه‌به‌ر هێنانی بنه‌ماله‌ی بارزانی واژوو كراوه!
به پێی سه‌رچاوه‌يه‌ك له شێخ ئه‌حمه‌د ده‌ربه‌نديخانی نوێنه‌ری به‌شێكی پرۆژه ئابووريه‌كانی كۆمپانيای نۆكانه‌وه، برِياره له رِۆژی ٢٥/١/٢٠١٢ هيرۆی هاوسه‌ری تاڵه‌بانی و سه‌رپه‌رشتياری كۆمپانيايی نۆكان، ده‌ستبه‌رداری وه‌كاله‌تی جگه‌ره بێت، كه به پێی رێكه‌وتنامه‌ی نێوانيان له‌گه‌ل پارتی دوو سالَ جارێك ئالۆگۆری سه‌رپه‌رشتی كردنی بازرگانێتی جگه‌رە بكه‌ن كه بۆ كوردستان ئاودێو ده‌كرێت.
ئه‌وه‌ش زانراوه، غه‌فور خۆشناو له لايه‌ن پارتی يه‌وه ده‌ستنيشانكراوه كه سه‌رپه‌رشتی بازرگانێتی جگه‌ره‌كه به‌ڕێوه ده‌بات؟!
به پێی شاره‌زايه‌كی ئابووری قازانجی دوو ساڵی جگه‌ره هينان له‌لايه‌ن كۆمپانيای نۆكانه‌وه نزيكه‌ی ٥٠٠ ملێۆن دۆلار بووه!
چۆته گيرفانی هێرۆ و تاڵه‌بانی يه‌وه، دووساڵی پێش ئه‌وانيش به پێی هه‌مان شاره‌زايی ئابووری قازانجی جگه‌ر هێنانی پارتی نزيكه‌ی ٦٠٠ ملێۆن دۆلار بووه كه چۆته گيرفانی مه‌سعود بارزانی و نيچيره‌ڤان بارزانیيه‌وه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست