کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


توخوا جاکی سمس پیاوه‌ یان عه‌دنان موفتی

Friday, 03/04/2009, 12:00

1084 بینراوە


که‌ له‌ یه‌ك کات و ڕۆژدا دوو هه‌واڵی زۆر له‌یه‌ك جیاواز ده‌خوێنمه‌وه‌ ئه‌یدا له‌که‌له‌م و وایه‌ره‌کانی مێشکم خه‌ریکه‌ شۆرت ده‌که‌ن. وه‌ك ئه‌م دوو هه‌واڵه‌ که‌ یه‌کێکیان له‌ ڕۆژنامه‌یه‌کی انگلیزیدا خوێندمه‌وه‌ که‌ جاکی سمس‌ وه‌زیری ناوخۆیه‌ له‌ به‌ریتانیا که‌وتۆته‌ ژێر باس و لێکۆڵینه‌وه‌ ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی که‌ داوای 157,631پاوه‌نی کردوه‌ بۆی سه‌رف بکرێت بۆساڵی ڕابوردو ئه‌م بڕه‌ پاره‌یه‌ش زۆرتریش بووه‌ له‌و پاره‌یه‌ی گۆردن براون داوای کردوه‌. ئنجا له‌و لیستی سه‌رفیاته‌ی که‌ ئه‌بێ هه‌موو وه‌زیره‌کانی به‌ریتانیا ساڵانه‌ پێشکه‌شی که‌ن ده‌رکه‌وتوه‌ که‌ جاکی سمپ پاره‌ی دوو دیڤی دی که‌ مێرده‌که‌ی سه‌یری کردوه‌ ئه‌ویشی خستۆته‌ سه‌ر ئه‌و لیسته‌‌ بۆیه‌ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ له‌م ڕۆژانه‌دا بۆته‌ گه‌وره‌ترین کێشه‌ بۆ جاکی سمپ که‌ ڕه‌نگه‌ یا له‌سه‌ر کار لا‌ی به‌ر‌ن یان خۆی ده‌ست له‌کار بکێشێته‌وه‌. دووه‌م هه‌واڵیش له‌هه‌مان ڕۆژدا له‌ سایته‌ کوردیه‌کاندا خوێندمه‌وه‌ که‌ عه‌دنان موفتی سه‌رۆك په‌رله‌مانی له‌مه‌ڕ وڵاتی خۆمان مانگانه‌ چل هه‌زار دۆلار معاشه‌که‌یه‌تی. لێره‌دا که‌وتمه‌ به‌راورد کردن له‌ نێوان ئه‌م زاته‌و جاکی خانم. معاشه‌که‌ی کاك عه‌دنان هه‌رچه‌نده‌ بۆ ساڵێك ده‌کاته 480,000دۆلار که‌ به‌راورد ناکرێت له‌گه‌ڵ معاشی هیچ لێپرسراوێک له‌ به‌ریتانیا، به‌ڵام کاك عه‌دنان ده‌ست که‌وتی ساڵانه‌ی هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ نییه‌! که‌سیش نازانێ چه‌ندی بۆ سه‌رف ئه‌که‌ن له‌ پاره‌ی سه‌فه‌ر و گه‌ڕان و ده‌عوه‌تی شه‌وان و شتی تریش که‌ ئێمه‌ ئاگامان لێی نییه‌، جگه‌ له‌ دزی و ڕوتاندنه‌وه‌ی میلله‌ت و ئه‌و خه‌ڵاتانه‌ی وه‌ری ده‌گرێت به‌رامبه‌ر درۆ و ماستاوه‌کانی که‌ بۆ ئاغاکانی ده‌کات. جاکی سمپ دوو ساڵیش نابێ ئه‌و پۆسته‌ی وه‌رگرتوه‌و وه‌کو باسی ده‌که‌ن زۆر خزمه‌تی چاکی وڵاته‌که‌شی کردوه‌ به‌ڵام کاك عه‌دنان ئه‌وه‌ پتر له ‌پێنج ساڵه‌ جگه‌ له‌وه‌ی درۆمان بۆ ده‌کاتن پێم بڵێن چی کردوه‌ بۆمان؟ خۆ که‌ له‌ته‌له‌فزێۆندا ئه‌ی بینم نازانێ یه‌ك ڕسته‌ی پڕ واتاش بڵێت و هه‌رچیشی لێ ده‌پرسن یا ده‌ڵێ ڕه‌نگه‌ یان ده‌ڵێ وابزانم که‌ ئه‌و نابێ ئه‌م دوو ووشه‌یه‌ به‌کار بهێنێ، به‌ڵام ناهه‌قی ناگرم چو‌نکه‌ ئه‌و ئاگای له‌ هیچ نییه‌ و بۆ پاره‌ وه‌رگرتن له‌و جێگه‌یه‌ دانیشتوه‌. جاکی سمپ دوای ئه‌و فشاره‌ی میدیا و بڵاو بونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌که‌ داوای لێبوردنی کرد و ڕه‌نگه‌ وازیش له‌ پۆسته‌که‌ی بهێنێ به‌ڵام کاك عه‌دنان پاش ئه‌و هه‌موو باس و تعلیق و نوکتانه‌ی له‌ سه‌ری ده‌کرێت مێشیش میوانی نییه‌! دوای ئه‌و هه‌موو پۆت شکان و درۆو ده‌له‌سانه‌ی بۆ میلله‌تی ده‌کا خۆشی به‌پیاو ده‌زانێت ئنجا توخوا ناهه‌قمه‌ که‌ بڵێم ئه‌و پیاوه‌ یان جاکی سمپ؟


(دەنگدراوە: 0)