نامەیەكى ناڕەزایی بۆ بەڕێز كاك كۆسرەت..
Sunday, 05/04/2009, 12:00
بێزارى كارمەندانى فڕۆكەخانەى سلێمانى لەدەست جاسوسەكەى دكتۆر خەسرەوى ئەمنە سورەكەمان لە قەلاچوالان
بەڕێز كاك كۆسرەت ماوەیەكى درێژە كارمەندانى فڕۆكەخانەى سلێمانى بێزارییەكى بێشوماریان بەملەوە هاتووە لەدەست مقدەم (كمال) جێگرى بەڕێوەبەرى ئاسایشى فروكەخانەى سلێمانى كە بە جاسوسە گزگلەكەى دكتۆر خەسرەو ناسراوە, بەپێی ئەو ناڕەزاییانەى كە بە دەستمان گەیشتووە لە دەزگا كە كەمالە گزگل بەشێوەیەكى دوور لە ئەخلاقیاتى كارەكەى خۆى وەك ئاسایش ڕەفتار و چاو سوركردنەوەمان لەگەڵ دەكات بە شێوازى جۆراو جۆر بە ناوى دەزگاو دكتۆر خەسرەو هەڕەشەو ڕەفتارى ناشرینمان لەگەڵ دەكات وە بەزۆر دەیەوێت بمان كات بە جاسوس بەسەر یەكترییەوە پاشانیش چەندین جار بە جیا ئافرەتە كارمەندەكان بانگ دەكات و بەشێوەیەكى زۆر بێ ئەخلاقانە داواى كارى نا بەجێیان لێ دەكات وە تەماعى ئەوەیان دەداتێ كە دەسەڵاتى هەیەو لە فڕۆكەخانە هاوكاریان دەكات. هەرچەندە (كاروان)ى بەڕێوبەرى ئاسایشى فڕۆكەخانە چەند جارێك ئاگادار كراوەتەوە بەڵام دەسەڵاتى بەسەردا ناشكێت, هۆكارەكەشى لە دوو هێمای جیاوازدا خۆى دەبینێتەوە.
1- لەبەرئەوەى كمال نێردراوى مدیر ئەمنەكەى قلاچوالانە و دكتۆر خەسرەو سەڵاحیەتى تەواوى داوەتێ.
2- كاروانیش واتە بەڕێوبەرى ئاسایشى فڕۆكەخانە چەندین جار لێزمەى خۆى داوە بە دەستەوە لەڕوی كاری بێ ئەخلاقى لە گەڵ كارمەندە ئافرەتە ئاسایشەكان كمال ئەم لێزمەیە وەك وەرەقەیەك لەدژى كاروان بەكارى دێنێت.
هەرچەندە قسە قسە ڕادەكێشێت . ئەم كاروانەى كە ئێستا بەڕێوەبەرى ئاسایشی فڕۆكەخانەیەو ناوى لەخۆى ناوە كاروان (تاڵەبانى) وەختى خۆی حەرەسى بەردەرگاى ماڵى (جبارفەرمان) بوو پاشان خوا دەرگاى لێكردەوە بوو بە زاواى (جبار فەرمان) ئیتر لە پڕێ بوو بە كوڕێ, لە كاروانى حەرەسەوە بۆ (كاروان تاڵەبانى) بەڕێوەبەرى فرۆكەخانە. هەرچەندە بەڕێزتان ئاگادارن ماوەیەكى زۆر ناكۆكى كەوتە بەینى مام جەلال و برادەرانى مەكتەبى سیاسى لەسەر دامەزراندى كاروان چونكە كچەكەى (جبار فەرمان) داواى لە مام جلال كرد كە بیكات بە بەڕێوەبەرى ئاسایشى فڕۆكەخانە ئەم ر ِاستیەش كاك كۆسرەت بەشەخسى بەڕێزتان ناكۆك بوون لەسەرى .
بەڕێز كاك كۆسرەت كمال چەندین جاریش لهشفرۆشی لە رێگەى تەشریفاتەوە هێناوەتە ناو سلێنمانى بۆ ئەوەى كەس نەیان بینێت, بۆ ڕاستی و دروستى قسەكەم یەكێك لەم ئافرەتانە كە كمال بۆ دكتۆر (خەسرەو)جەماعەتەكەى هێناوە كەلە میسڕەوە هاتبوو. ئەم ڕاستیە دكتۆر خەسرەو خۆى زۆر باش دەزانێت .
لە كۆتایدا داواكارم لەبەرێزتان كە چاوێك بەفڕۆكەخانەدا بخشێننەوە چەند كارمەندێك بەشێوەیەكى نهێنى بانگ هێشت بكەن تا بە ویژدانەوە لە نزیكەوە خۆتان ئەم بێزارییانەى كارمەندانى فڕۆكەخانەى سلێمانى ببیستن هاوكات خۆتان بڕیار بدەن بزانن ئەمە فڕۆكەخانەیە یان ئەمنەسورەكەى زەمانى ڕژێمى (سهدام)ە یان (مەلهایە).
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست