ئافه‌رینێک بۆ کاک خالد عه‌زیزی (به‌شی یه‌که‌م)
Monday, 21/12/2009, 12:00
حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ئه‌و حیزبه‌یه که 64 ساڵ به‌سه‌ر ته‌مه‌نیدا ده‌ربازده‌بێت و له ڕابردووش‌دا ته‌نها حیزبێک بووه که داکۆکی له هه‌ندێک مافی سه‌ره‌تایی کوردان کردبێت له ڕۆژهه‌ڵاتدا، به‌هۆی ئه‌و داکۆکیکردنه‌شی دووچاری ده‌یان که‌ند و کۆسپ هاتووه هه‌م له نێوخۆی حیزب و هه‌م له ده‌ره‌وه‌ی حیزب .
زۆربه‌ی که‌ند و کۆسپه‌کانیش که دووچاری ده‌هات له ڕێگه‌ی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانییه‌وه ئه‌نجام ده‌دران ، تاڵه‌بانی و بارزانیش به هاوکاری ئه‌و ده‌سته شاراوه‌یه‌ی که له نێوخۆی حیزب‌دا هه‌بوو مه‌رجه‌کانی داگیرکه‌ری ئێرانیان(چ سه‌رده‌می پادشایه‌تی و چ سه‌رده‌می کۆماری ئیسلامی) له‌سه‌ر حیزب تاقی ده‌کرده‌وه تاوه‌کو له ئه‌نجامدا وه‌کو حیزبێکی بێکاریگه‌ر و ده‌سته‌مۆی ده‌ستی داگیرکه‌ری ئێرانی بیقه‌بڵێنن ، ئه‌م قه‌بڵاندنه‌ش ده‌بوو له سه‌ره‌تادا به تیرۆرکردنی که‌سه شۆڕشگێڕه‌کان و هێنانه پێشه‌وه‌ی که‌سه گوێڕایه‌ڵه‌کان ده‌ستی پێبکردایه .
له کۆتایی شه‌سته‌کانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا ده‌ستی تاوان به خوێنی سه‌رکرده پێشه‌نگه‌کانی وه‌کو کاک سلێمانی موعینی و مه‌لا ئاواره و سه‌دیقی ئه‌نجیری و ده‌یان کادری دیکه سوور ده‌بێت و له به‌رامبه‌ریشدا ئه‌حمه‌د تۆفیق ده‌هێننه پێشه‌وه که تا سه‌ر ناخ گرێدراوی بارزانی بوو و له ڕێگه‌ی بارزانیشه‌وه هه‌موو مه‌رجه‌کانی بنه‌ماڵه‌ی په‌هله‌وی گۆڕکراو به‌سه‌ر حیزبی دیموکرات‌دا داده‌سه‌پا و عه‌بدوڵڵای ئیسحاقی(ئه‌حمه‌د تۆفیق) جێبه‌جێکه‌ری ته‌واوی مه‌رجه‌کان بوو .
پاش کۆتایی هاتنی ده‌سه‌ڵاتی تاغوتی په‌هله‌وی و سه‌رخۆکه‌وتنه‌وه‌ی حیزبی دیموکرات ، شانۆگه‌ریه‌که به شانۆکاری نوێوه دێنه مه‌یدان ، ئه‌م جاره‌یان بارزانی به‌هێزی چه‌کداری و تاڵه‌بانیش به سیخوڕی‌کردن ده‌توانن حیزبی دیموکرات له مه‌یدان ده‌ربکه‌ن و دکتۆر قاسملوش له‌نێو داوی کۆماری ئیسلامی بهاوێژن و به‌سه‌دان کادریشیان له باشووردا تیرۆر بکه‌ن و له به‌رامبه‌ریشدا که‌سانی وه‌کو به‌ڕێز مه‌لا عه‌بدوڵڵای حه‌سه‌نزاده و به‌ڕێز کاک مسته‌فای هیجری بێننه پێشه‌وه که ته‌واو گرێدراوی تاڵه‌بانی و بارزانین .
سه‌رانی باشووریش ڕۆڵێکی هێجگار کاریگه‌ر ده‌گێڕن بۆ له‌تکردنی حیزبی دیموکرات بۆ دوو له‌ت "له‌تێک بۆ حه‌سه‌نزاده و له‌تێکیش بۆ هیجری"
هه‌رچی له‌ته حیزبه‌که‌ی به‌ڕێز حه‌سه‌نزاده‌یه که لایه‌نی گرێدراوه به تاڵه‌بانیه‌وه زیاتر ده‌خرێنه ژێر کۆنترۆڵی کۆماری ئیسلامییه‌وه له ڕێگه‌ی سه‌رانی یه‌کێتییه‌وه ، ته‌نانه‌ت هه‌ر له ڕێگه‌ی تاڵه‌بانییه‌وه پڕۆتۆکۆڵێک به حه‌سه‌نزاده واژۆ ده‌که‌ن که هیچ چالاکییه‌کی دژ به کۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌نجام نه‌دات و له به‌رامبه‌ریشدا ژیانی ڕێبه‌ره‌کانی ئه‌م حیزبه پارێزراو بێت .
تاڵه‌بانی وه‌کو که‌سێکی هێجگار گرێ‌دراو به کۆماری ئیسلامییه‌وه ده‌خوازێت هه‌موو جوڵانه‌وه‌یه‌کی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بخاته ژێر کۆنترۆڵی کۆماری ئیسلامییه‌وه و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پێوستیش بکات به‌نێوی ڕێککه‌وتنه‌وه ئاڵای سپیشیان پێ به‌رز بکاته‌وه بۆ کۆماری ئیسلامی له ڕێگه‌ی له‌ته حیزبه‌که‌ی به‌ڕێز حه‌سه‌نزاده و داروده‌سته‌ی عه‌بدوڵڵای موهته‌دی‌یه‌وه .
هه‌رچی به‌ڕێز مه‌لا عه‌بدوڵڵای حه‌سه‌نزاده‌شه وه‌کو که‌سێکی هێجگار شاره‌زا بۆ ژیانی خودی خۆی ده‌خوازێت به تیرێک دوو نیشانه بپێکێت ، ئه‌گه‌ر تیره‌که کاک خالد عه‌زیزی بێت ئه‌وا نیشانه‌کانیش هه‌م خاوێنکردنه‌وه‌ی په‌رێزی به‌ڕێز حه‌سه‌نزاده‌یه و هه‌م تێهه‌ڵسونی ده‌سته چه‌وره‌که‌ی مامۆستایه به ڕووخساری کاک خالددا . ده‌نا ئه‌و ڕۆڵه‌ی که کاک خالد عه‌زیزی ده‌یگێڕێت بۆ حه‌سه‌نزاده هیچ جیاوازییه‌کی نییه له‌و ڕۆڵه‌ی که کوڕی ڕه‌ش ده‌یگێڕێت بۆ یه‌زدانپه‌نا و ڕۆڵی هه‌ردووکیشیان به ئه‌نجام گه‌یاندنی داخوازیه‌کانی حه‌سه‌نزاده و یه‌زدانپه‌نایه .
ئه‌و گوتانه‌ی که به‌ڕێز کاک خالد عه‌زیزی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی ڕووداودا ئه‌نجامی داوه سه‌لمێنه‌ری یه‌ک ڕاستییه ، ئه‌و ڕاستییه‌ش هه‌ڵدانی ئاڵای سپی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران و ته‌سلیمبوونه‌وه‌یه‌کی به‌بێ مه‌رجه که پێشینه‌یه‌کی کۆنتری هه‌یه .
کاک خالد عه‌زیزی له‌م دیمانه‌یه‌دا زۆر به ڕاشکاوی ده‌یدرکێنێت که هه‌م ده‌خوازن خۆیان بده‌نه‌وه ده‌ستی کۆماری ئیسلامی و هه‌م هاوکارێکی زۆر باشیش بن بۆ هاوپه‌یمانه نه‌ژادپه‌رسته‌که‌ی کۆماری ئیسلامی که کۆماری تورکیا و حکومه‌ته فه‌شسته‌که‌ی ئاکه‌په‌یه .
به باوه‌ڕی من حیزبی دیموکرات هه‌ر ئه‌و کاته ئاڵای سپییان بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران هه‌ڵکرد که خۆیان هاویشته ژێر ڕکێفی یه‌کێتی و پارتی‌یه‌وه و بوونه موچه‌خۆرێکی بێکار له ئۆردوگای کۆیه ، چونکه به‌ڕێزه‌کانی حیزبی دیموکرات له هه‌موو که‌س باشتر ده‌زانن که چ له‌ژێر کۆنترۆڵی یه‌کێتی و پارتی‌دا بن و چ ڕاسته‌وخۆ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامیدابن هه‌ر وه‌کو یه‌ک وه‌هایه چونکه هیچ کاتێک تاڵه‌بانی و بارزانی ئاماده نابن داخوازیه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران به حیزبێکی بێ کاریگه‌ر و ئۆردوگانشینی دوو له‌تکراوی وه‌کو حیزبی دیموکرات بگۆڕنه‌وه .
کاتێک بارزانی زۆر به ڕاشکاوی بڵێت (هه‌رگیز ناتوانم ئه‌و ئه‌و پیاوه‌تییه گه‌وره‌یه‌ی حكومه‌تی ئێران له‌یاد بكه‌م كه‌ئیمام خومه‌ینی سه‌ركرده‌ی بوو، ناتوانم كه‌ریم سنجاوی و داریوشی فروهه‌ر له‌یاد بکه‌م که وه‌زیر بوون له‌حكومه‌ته‌كه‌ی مه‌هدی بازرگان) و تاڵه‌بانیش بڵێت"ئێمه ته‌نها ڕۆژێک به‌بێ کۆماری ئیسلامی ئێران ناتوانین بژین" ، ئیتر ده‌بێت چ هه‌ڵوێستێک به‌رامبه‌ر به حیزبی دیموکرات وه‌ربگرن ئه‌گه‌ر بخوازێت دژ به کۆماری ئیسلامی ئێران سه‌ره بزێوی بکات !!!
بۆ زانیاری زیاتر کرته له‌سه‌ر ئه‌م لینکه بکه :
http://regamagazine.com/view.php?id=637
درێژه‌ی هه‌یه ...
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست