کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


گـوڵـه‌کان له‌ خاچ ده‌ده‌رێـن

Thursday, 19/03/2015, 12:00




تـه‌مـه‌نـێـكـم
شـــه‌مـــی غـه‌م،
له‌ سـه‌فـا و مـه‌روا ی دیده‌نیت
بـه‌بــــێ بـایـه‌خ به‌ هــــــده‌ر دا،
تـریـفـه‌یـێـكـم
ســـــــــیـا چــه‌م،
له‌ مـه‌هـی نـیگـای سـه‌رمه‌دیت
چـنـگ نه‌که‌وت بۆ شه‌وی یه‌ڵـدا،
مـنـاڵانـه‌
پـه‌نـجـه‌ی حه‌سره‌ت،
له‌ سه‌ر هـێـشـووه‌کـانی خۆزگه‌م
وه‌ک هـه‌ر زارۆکــێـک داده‌نــێــم،
مـن مـه‌لانـه‌
پـه‌تـای غـوربه‌ت،
به‌ر له‌ تـێـشـووه‌کـانی ئه‌ته‌شـگه‌م
داده‌نـێـم و بـاڵ تـێـک نـانـێـم،
داد سه‌راب
کـووانووی دڵ،
له‌ دووایـن چـه‌رخـی دڵداریـم
خــامـۆش کــرا بـۆ ئــاره‌زوو،
دابـی قه‌سساب
کــــــێـردی کــــوڵ،
له‌ مــلـی به‌رخـی به‌هاریـم
دووای ســه‌ربـڕین هه‌ڵــمـه‌ســوو،



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە