کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بیرکردنه‌وه‌ له‌ دامەزراندنى هەرێمى (بابان) ســلێمانچێتى نییە

Monday, 28/09/2009, 12:00


HTML clipboard

هەموو گەلى كوردســتان شــاهیدى ئەو هیمەتە زۆرەى خەڵكى سەر و ماڵبەخشى سلێمانی بوون كە لە ماوەى بانگەشــەى هەڵبژاردنەكاندا چۆن گەورە و بچووك شــەو و ڕۆژیان خســتبوە ســەریەك و دەنگى گۆڕان و تیشــكى مۆمەكەیان گەیاندە كەشــكەلانى فەلەك و لە دوا ســاتیشــدا كە هەڵبژاردن تەواو بوو چۆن بە دەنگى خۆیان دەنگى گۆڕانیان لە ســلێمانیدا بە بێ ڕكابەر هێشــتەوە و بوو بە یەكەم و تەنها شۆڕەسوارى مەیدانى هەڵبژاردنەكە ، بەم پێ یەش بێت دەبێت ڕێز لە ئیرادەى خەڵكى ســلێمانى بگیرێت لە گەڵ ڕێزمان بۆ دەنگى براكانمان لە هەولێر و دهۆك كە باش دەمانزانى هاوڕاى براكانیانن لە ســلێمانى بەڵام تیرۆر و تۆقاندن و ســاختەكارى دەســەڵاتى ســەپا و بە ســەریاندا دەنگەكانیانى خنكاند و ئاراســتەى دەرەنجامەكانیان لەو دوو شــارەدا بۆ سەركەوتنى خۆیان قۆســتەوە و دیســانەوە پڕۆســەى دیموكراســیان لە هەرێمەكەماندا خســتەوە ناو لیســتى ڕەشــەوە، كەواتە لانى كەم خەڵكى ســلێمانى پێًویســتە ســتراتیژیەتى حاكمیەتى خۆى بۆ خۆى بســەپێنێتەوە و هەرێمێكى فیدراڵى خۆى هەبێت بەناوى هەرێمى (بابان) كە هەڵبژێردراوى خۆى ئیدارە و حوكمى بكات ، مادامێك دەســەڵاتى گەندەڵ بەو جۆرە ڕەفتار لە گەڵ خەڵكى چاو نەترســى ئەم هەرێمى (بابانە) دەكات كە دەنگەكانیان بە هەند وەر ناگرێ و دێت ســەرەڕاى ئەوە ئەیەوێت لە هەموو دام و دەزگا و دامەزراوەكانى باباندا هەموو میللەت وەدەرنێ چونكە دەنگیان بەوان نەداوە و لەم هەرێمەدا زۆر بە شــێوەیەكى بەرچاو دۆڕاو و شــكست خواردوون، كەواتە میللەتى بابان بە زۆرینە و بە نەعرەتەیەكى بێزارى ئاســا پێیان ووتن ئیتر ئێوەمان ناوێ، ســلێمانى یاخود هەرێمى بابان مافى خۆیەتى دەنگى بە كێ داوە ئەوە حوكمى بكات و ســەربەرز و ســەرفراز بێت لە ســەر خاكى خۆى ، بێگومان بۆ ئایندەش هەردوو دەســتە خوشــكەكەى هەولێر و بادینان فەرامۆش ناكا و لە هەوڵى بێ ووچاندا دەبێت تا لە ئایندەدا لە دەســتە خنكێنەرەكانى دەســەڵاتى گەندەڵ ڕەهایان بكات، ئەمەش ئەوە ناگەیەنێت ئێمە كە دەنگى زۆرینەمان داوە بە گۆڕان دووبارە ببینەوە بە ژێر دەســتەى حوكمى خزم خزمێنە و پاوانكارى، ئەو هەموو دەنگەمان نوێنەرى خەڵكى زووڵملێكراوى ئەم دەڤەریە و شــەرعیەت و هێزى یاســایى خۆى هەیە كەواتە نابێت قبووڵمان بێت كەمینەى دۆڕا و لەم دەڤەرەدا حوكممان بكاتەوە ئەویش بە دڕەندەتر و گەندەڵتر لە جاران، وە هەر لە ئێســتاوە دەركردن و دوورخسـتتنەوە و چاو ســوور كردنەوە پەیڕەو بكات، پێویســتە میللەتى بابان لەم ســاتەدا و بێ درەنگ نەڕەى پڕ لە حەقى خۆى بە ڕووى دەســەڵاتدارانى ئەم دەڤەرەدا بڵند بكاتەوە و پێیان بڵێت ئێمە نامانەوێ لە ژێر دەســەڵاتى ئێوەدا چى دى ژیان بگوزەرێنین و براوەى خۆمان بۆ خۆمان و حوكمى هەڵبژاردەى خۆمانمان قبووڵە.
ئەو هیمەتەى كە ئێســتا لە خەڵكدا لەم هەرێمى بابانەدا دروســت بووە با زیاتر بیگەشــێنینەوە و لێشــاوى مەردوم بخرێتە ســەر جادە و شــەقامەكان كە مافێكى ســادەى هەر تاكێكى مرۆڤە بە خۆ پیشــاندان و مانگرتنى ســەرانســەرى تەعبیر لە ڕاو بۆچوون و داواكارى خۆى بكات و بە دەسـەڵات بڵێت ئیتر ڕاوەســتن لە جێ ى خۆتان و چى دیكە ئێوە مافى بەڕێوەبردنى ئەم دەڤەرەتان نەماوە چونكە ئێوە بوونەتە كەمینە و خەڵك ئێوەى ڕەت كردۆتەوە نەك هەر دایكوتن و ســەرەڕاى ئەوەش ئەو هەموو دەنگەى ئەم هەرێمى بابانە پشــت گوێ بخەن و بە تەما بن دیكتاتۆرانەتر لە جاران ژیان لە خەڵكى تاڵ بكەنەوە، با بزانن میللەت هەموو لێیان لەســەر پێ یە، میللەت ئیرادەى خۆى ســەپاندووە لەم شــارى بابانەدا دەســەڵات بۆى نیە لە ملكەچى زیاتر بۆ ئیرادەى خەڵك پێ ڕاكێشــێ، نەك وەك ئەوەى بە تەمان زوڵم و ســتەم و دەركردن و نان بڕین و هەڕەشــە بەســەر خەڵكدا بســەپێنن، هەڵبژاردن بۆیە كراوە تا میللەت ئیرادەى خۆى بخاتە ســندووقەكانى دەنگدانەوە كە ئێمەى هەرێمى بابانیش وامان كردو ئیرادەكەمان وابوو كە ئێوەى گەندەڵمان نەوێت ئیتر مافى ئێوە لەم شــارەدا نەماوە دەســەڵات بن بە ســەرمانەوە نەك دەریشــمان بكەن و ڕاوەدووشــمان بنێن.، دەبا خەڵكى ویلایەتى بابان داواى لابردنى حوكمى قەرەقوشــى ڕابووردوو بكەن و پێیان بڵێن كوا دەنگەكانمان با هەڵبژێردراوى خۆمان حوكمى ویلایەتى خۆمان بكات ، بێگومان دەمانەوێت ببینە پێگەیەك بۆ بەرە و پێش چوون و پەرەدان بە دیموكراســى تا لە ئایندەیەكى نزیكدا دەســتە خوشــكەكانمان لە هەولێر و بادینان چاومان لێبكەن و بێدەنگیەكەیان بشكێنن و بە ئومێدى ئایندەیەك هەموومان دەســت لە ملى یەكتر بكەینەوە لەگەڵ ســەرزەمینە دابڕاوەكانمان.
داوا كردنى دامەزراندنى هەرێمى بابان یان ســلێمانى لە لایەن خەڵكەكەیەوە ئەوە شــار پەرســتى و یان بە وتەى نەفامەكان (ســلێمانچێتى) نیە هەموو مرۆڤێكى خاوەن ویژدان و ئیدراك لە پێشــدا ماڵەكەى و ئینجا شــارەكەى خۆى لا شــیرینە، دەنا ئەگەر من لە ماڵ و شــارى خۆمدا ســەرفراز و ئاســوودە نەبم و حوكمى شــارى خۆم نەكەم و ئیرادەم بە ســەر بەڕێوەبردنیدا نەبێت (كوردســتان) بە من چى.

ســلێمانى28/9/2009


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە