گەندەڵییەكى ترى میقداد شاسوارى و گۆڤارى دەشت
Thursday, 08/10/2009, 12:00
هەولێر_ 6/10/2009 بەشى یەكەم
[email protected] هەڵبەت ئەمە یەكەمجار نییە كە میقداد شاسواوى پاداشت وپارەى من دەخوات، وە من یەكەم كەسیش نیم كە لە لایەن میقدادەوە پارەى بابەت و حەقى خورابێت.
بۆ بیرخستنەوەى ناوبراوو خوێنەرانیش، ساڵی 2004 میقداد لە گۆڤارى پێشمەرگە بوو كە ریكخستنى پێشمەرگەى (پ.د.ك) دەریدەكات، ئەوكاتیش پارەى پاداشتى بابەتەكانى خواردم كە لەو گۆڤارەدا بڵاوكراو بوونەوە، هەر چەندە دواى دەیانجار پێگوتن پاداشتەكەى هەر نەدامێ و لوشیدا.
ئێستاش ناوبراو سەرنۆسەرى گۆڤارى "دەشت"ە كە لقی16ی (پ.د.ك) دەریدەكات. سەرەتا 70 لاپەڕەو ئێستا نزیكەى 60 لاپەڕەیەو گۆڤارێكى مانگانەى گشتییە. هەر چەندە گۆڤارەكە مانگانەیە بەڵام هەمیشە نزیكەى 10 رۆژ لە وادەى دەرچوونى خۆی لادەدات، واتە هەمیشە نزیكەى 10ى مانگى داهاتوو ژمارەى مانگى پێشوو دەردەچێت.
من لە ژمارە 4ى گۆڤارەكەوە، وەكو پەیامنێرو هەڵەچن بە گرێبەستى مانگانە بە بڕی 300،000 سێسەد هەزار تا ژمارە27ى مانگى 7/2009 كارم لەگەڵ كردوون.
رۆژی 26/6 تا 10/7 بە مۆڵەتى خاوەن ئیمتیاز چوومە سلێمانی و گەڕامەوە، بەڵام كە منحەى مانگى 7ى گۆڤارەكە هات، سەرنۆسەر موچەكەى نەدامێ بەبێ ئەوەى گرێبەستەكەم هەڵوەشابێتەوە یان پێشوەخت پێم بلێن كە من چیتر لەگەڵ ئەوان كار ناكەم. هەر چەندە من چاك دەزانم میقداد لە بەر چی موچەى ئەو مانگەى خواردم و لەبەر چی نایەوێ من چیتر لەو گۆڤارە كار بكەم، هۆكارى ناكۆكییەكانى نێوان من و ئەو لەبەشەكانى تردا دەیخەمەروو.
راستى چیرۆكەكە بەمشێوەیە بوو
پێویستیم بە مانگێك مۆڵەت هەبوو بۆ ئەوەى بچمە سلێمانى. رۆژانى 22/6 تا 24/6 تەلەفونم بۆمیقداد كرد بۆ ئەوەى مۆڵەتى لێبخوازم، بەڵام وەڵامى تەلەفونى نەدەدایەوە. ناچار رۆژی 24/6 چوومە لای خاوەن ئیمتیاز ومۆَڵەتم لێوەرگرت. دیسانەوە رۆژانى 25و26 تەلەفونم بۆ میقداد كردەوە، هەر وەڵامى نەبوو، هەر چەندە چەند برادەرێكم لێراسپارد كە وەڵامى تەلەفونم بداتەوە، بەڵام هەر سوودى نەبوو. رۆژی 26/6 چووم بۆ سلێمانى و، رۆژ 10/7 گەڕامەوە هەولێر.
چاوەرێ بووم كە ناوبراو پێوەندیم پێوە بكات و تەوەرى بابەتەكەو كەسەكانم بۆ دەست نیشان بكات وەكو پیشەى هەمیشەیی كە واى دەكرد، بەڵام هیچ دەنگى نەبوو. رۆژی 19/7 ژمارە 27ى مانگى 7 گۆڤار لە چاپخانە هاتەوە بەبێ ئەوەى هیچ راپۆرت وبابەتێكى منى تێدا بێت، چونكە پێیان نەگوتبووم. هەروەها زیاتر لە 15 رۆژ گۆڤارەكە پێش وەختى دەرچووە.
كە منحەى مانگى 7ى گۆڤارەكە وەرگیرا، موچەكەى نەدامێ بە بیانوى ئەوەى كە من لەو ژمارەیەدا بابەتم نەبووە، هەر چەندە بە خۆم وبرادەران تێمانگەیاند كە من پێشوەخت مۆڵەتم وەرگرتووەلە خاوەن ئیمتیازو ئەو وەڵامى تەلەفونى نەداوەتەوەو، هەروەها من 9 رۆژ بەرلە دەرچوونى گۆڤارەكە لە هەولێر بوومەو، ئەو منى بۆ راپۆرت وبابەت ئامادە كردن رانەسپاردووە، بەڵام ئەم قسەوباسانە هیچ سوودى نەبوو، سور بوو لەسەر ئەوەى كە موچەكەم نەداتێ.
ناچار رووم كردەوە لاى خاوەن ئیمتیاز، هەر چەندە سەرەتا خاوەن ئیمتیاز بەڵێنی پێدام كە موچەكەم بداتێ وبەردەوام بم لە كار كردن لەگەڵیان، بەڵام دواى زیاتر لە 2 مانگ چاوەڕوانى هێشا موچەكەم وەرنەگرتووەو لە گەڵیشیان كارم نەكردۆتەوە. هەر چەندە خاوەن ئیمتیاز بەڵێنى پێدانى موچەكەم دەداتێ وسەرنۆسەر سوورە لە سەر پێنەدانى موچەكەم.
من بە مافى خۆمی دەزانم كە موچەى مانگى 7 وەربگرم لە بەر ئەوەى كە:
1_ من گرێبەستى مانگانەم، نەك بە پێى بەبات.
2- پیشوەخت مۆڵەتم لە خاوەن ئیمتیاز وەرگرتووە.
3- مۆڵەتەكە بۆ یەك مانگ بوو، من تەنانەت 15 رۆژ زووتر هاتوومەوە.
4- شەش رۆژ تەلەفونم بۆ سەرنوسەر كرد وەڵامى نەدایەوە.
5- دەبوایە ژمارە 27 لە سەرەتاى مانگى 8 هەشت دەربچێت، بەڵام ئەو نزیكەى 15 رۆژ پێشی خستووە.
6- نابراو ئاگادارى نەكردوومەتەوە كە گۆڤار بەر لەوادەى خۆی دەردەچێت. چونكە من لە گۆڤار دەوامم نەدەكرد و ئاگادارى گۆڕانكارى وبەرنامەى كار نەدەبووم.
7- هەمیشە لە 20ى مانگ بە دواوە تەلەفونى بۆ دەكردم بۆ ئامادە كردنى بابەتەكان.
8- پاش چوونم بۆ سلێمانى، ئاگادار كراوەتەوە كە من مۆڵەتم وەرگرتووەو لە سلێمانیم، هەروەها پێشى وتراوە ئەگەر كارى بە من هەبێت با تەلەفونم بۆ بكات، كە گەڕامەوە هەولێریش هەر ئاگادار كراوەتەوە.
9- گرێبەستەكە بەردەوام بووەو هەڵنەوەشاوەتەوە.
مووچەخۆری بندیوار
ئەگەر بەو لۆژیكەى ناوبراو بێت هەر كەسێك كەكارى نەكردبێ _ هەرچەندە مۆڵەتى رەسمیشی وەرگرتبێت_ مووچەكەى ببڕدرێت و لە سەر كارەكەى دەركرێت، ئەوا میقداد دەبێ لێپرسینەوەى لەگەڵدا بكرێت و مووچەى دەیان مانگ كە لە لقى16ى وەرگرتووە، بیگەڕێنێتەوە خەزێنەى حزب، چونكە میقداد كادیرە لە لقی16ى (پ.د.ك) كە مووچەكەى لە نیو ملیۆن زیاترە، بەڵام تاوەكو ئێستاكە رۆژێك دەوامى لە لق نەكردووە، مەگەر بۆ چایی خواردنەوەو مووچە وەرگرتن و كارى.... رووى لە لق نابێت. ئەى جەناب تۆ لەسەر چی بنەمایەك ئەو مووچانە وەردەگریت؟ ئەم جۆرە كادیرو موچەخۆرانە لە فەرهەنگى كوردیدا پێی دەڵێن: موچەخۆری بندیوار.
گۆڤارى دزراو
ناوبراو لافی ئەوە لێدەدات كە ژمارە27ى گۆڤارى "دەشت"ى پێشوەختە، لەبەر هەڵبژاردن دەركردووەو، زۆرى پێوە هیلاك بووەو من یارمەتیم نەداوە، چونكە من تاكە پەیامنێرو رۆژنامەنووسی ئەو گۆڤارەم.
نازانم چۆن شانازى بە گۆڤارێكى بابەت دزراوەوە دەكات! با بۆتان حیساب بكەم: ژمارە 27ى گۆڤارى دەشت 19 بابەت لەخۆدەگرێت كە 64 لاپەرەیە، قوربان لە 19 بابەتە، (5) پێنج بابەتیان لە ئینتەرنێت وەرگیراوە كە دەكاتە 31 لاپەرەى گۆڤارەكە. بابەتەكانیش: 1- دەقى وتارەكەى مام جەلال لە قەڵادزێ. 2- دەقى وتارەكەى سەرۆك مەسعود بارزانى لە گەڵ وەزارەتى ناوخۆ. 3- دەقى وتارەكەى سەرۆك نێچیرڤان بارزانى لە مەراسیمى راگەیاندنى ستراتیژی شەفافییەت. 4- دەقى وتارەكەى بەرێز مەسرور بارزانى كە لە رۆژنامەى هەولێر بڵاو كرابۆووە. 5- پرۆژەى دەستورى هەرێمى كوردستان.
دواى ئەوەى كەدەیان كەناڵی بیستراوو بینراو راستەوخۆ ئەو وتارانەیان گواستۆتەوە، ئینجا ناوبراو دێت لە گۆڤاری مانگانە بڵاویان دەكاتەوە.
هەر وەها لە باقى 14 بابەتەكى تر، 6 بابەتیان هى ستافى گۆڤارەكەیە كە دەكاتە 11 لاپەرەى گۆڤارەكە. لەگەڵ ئەمانەشدا 6 لاپەى تر تەرخان كراوە بۆ تێڕوانینى كادیرانى بەرێزى لق.
كەواتە لە كۆی 19 بابەت 14 بابەتیان لە ئینتەرنێت وەرگیراون یان قسەى خۆیانە كە دەكاتە 48 لاپەڕەى گۆڤارەكە لە كۆی 64 لاپەرە.
ئەوەى كەماوەتە 5 بابەتە كە 3 دانەیان وتارەو دانەیەكیان دیمانەو ئەویتریان بە ناو راپۆرتە كە كوڕەكەى سەرنۆسەر ئامادەى كردووە كە یەك لاپەرەى نووسینى گرتووە.
كەواتە لەكۆی 19 بابەت 17 بابەتیان وتارن و تەنیا 2 بابەتیان مەیدانییە.
ئیدی جەناب شانازى بە چییەوە دەكەیت كە گۆڤارەكەت نیوەى زیاترى بابەتەكانى لە ئینتەرنێت دزرابن؟ هەڵبەت ژمارە 26ى گۆڤارەكە حاڵی لە ژمارە 27 باشتر نییە.
ئەمە سەلمێننەرى ئەوەیە كەتەنیا بابەتەكانى من زیندوویەتى روحى گۆڤارەكە بوون كە بریتى بوون لە تەوەرو دیمانەو راپۆرت.
4ملیۆن منحەى گۆڤارەكەو گیرفانى دڕاو
گۆڤارى دەشت 4ملیۆن دینار لە حكومەت وەردەگرێت. هەموو ستافەكەى لە سەرنوسەرەوە تادەگاتە تایپێست و چایچییەكەشی هەر هەموویان كادیرى لقى 16 ن وپارە لەحزب وەردەگرن، جگە لەمن كە وەكو رۆژنامەنووس بە گرێبەستى مانگانە كارم لەگەڵ دەكردن. ستافى گۆڤار، خۆیان بۆ گۆڤارەكە تەرخان كردووەو كارى حزبی ولقیان پێناكەن. ئەگەر لەو 4ملیۆنە پارە هەڵگرن ئەوا دیسان ناڕەواییە.
وەكو خۆیان دەڵێن 1،500،000 یەك ملیۆن وپێنج هەزار دەدەنە چاپخانە (هەر چەندە چاپخانەیەك ئامادە بوو بە 1،200،000 یەك ملیۆن ودوو سەد هەزار دینار بۆیان چاپ بكات بەڵام نەیانكرد، لەبەر چی، نازانم). هەروەها یەكى 300،000 سێسەد هەزاریان دەدایە من و نەخشەساز. وا گریمان مانگانە 200،000 دوو سەد هەزار بۆ پاداشتى بابەتەكان و200،000 دوو سەد هەزار بۆ خەرجى گۆڤارەكەو ستافەكەى بوو، هەر چەندە كرێی بینایەو ... نادەن، چونكە بارەگەى سەرەكى گۆڤارەكە لەناو لە ناو لقە. سەرجەمى خەرجییەكانى گۆڤارى دەشت دەكاتە 2،500،000 دوو ملیۆن وپێنجسەد هەزار دینار، ئیدى 1،500،000 یەك ملیۆن ونیوەكەى ترى كوا جەناب؟
ئەگەر ژمارە 27ى مانگى 7 حەوت حیساب بكەین كە لە كۆی 64 لاپەرە، 48 لاپەڕەى بێ پاداشت بووەو موچەكەى منیشت لوشدا، ئەوا نزیكەى 2،000،000 دوو ملیۆن لە گۆڤارەكە زیادى كردووە.
هەر چەندە من لە وانەى "بیركاری"دا تەمبەڵم و سەرى لێدەرناكەم.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست