پێشنیارێک بۆ سەرۆک جاش و پیاوەکانی رژێم
Wednesday, 26/03/2014, 12:00
دەمەوێ هەر لەسەرەتاوە دوو خال ئاماژە پێ بکەم
١/ بەرای من مەحالە پارتی و یەکیتی بتوانن بتاندەنە دادگا ، چونکە خۆتان دەزانن هەریەکەتان کۆمەڵێ نهینی سەرنج راکیشی ئەوبەرپرسانەتان لەلایە کەلەگەل زیندانی و دادگایی کردنی ئیوە ناوی ئەوانیش تێکەل بەتاوانەکان دەکرێ یان بەپیلانی ئەوا ن بۆ شەری ناوخۆیی یەکتر بەشێک لەئیوەیان ناردۆتەوە ناو رژێم کەتوشی ئەوناپاکیە گەورە نەتەوەیە یان کردونە.
٢/ بەلام دادگایی نەکردنتان لەرۆژگاری ئەمرۆدا ، مانای ئەوەنیە تەزکیەی میژوو دەکرێن و ئەوتاوانە گەورەتان لەکۆل دەبێتەوە، بەپێچەوانەوە بۆ ئەبەد ئەم تاوانانە ، وەک شەرمەزاریەک . بۆنەوە دوای نەوەی داهاتووتان دەمینتەوە کەپيیان شەرم دەبيت لەزانکۆ و قوتابخانە و کۆرو سیمنارەکان ئیوە باو ک و براکانیان بونە . هەرچەندە ئەوان بەرپرس نین و نابن لەم تاوانانەی ئیوەکردۆتانە ودەیکەن
بەنمونە بنەمالەی موشیری حەمە تائیستاش لەهەولدان دان بۆئەوەی ئەو لەکە متێژویەی روبەروی باپیرەیان کراوە ، بێتاوانی بۆ دەربخەن
ئەم نمونەیەم بۆ ئەوەیە بەرپرسەکانی پارتی ویەکیتی ئیستاش بەهەمان رەفتاری ئیوەی ٧٠ و ٨٠کان ، تێدەپەرن ،سەرخۆشی سیاسی بونە بەوەی تاوان و ناپاکی بەرامبەر گەلەکەیان دەکەن بێ ئاگا لەوەی سبەی نەوەکانی ئەوانیش وەک نەوەی ئیوە ، هیچ شانازی باپیرانیان نیە لە کۆرو سیمنارەکان باسی بکەن بەپێچەوانەوە شەرم و لەکە بۆیان ماوەتەوە ، کاتێ باوکیان پەرلەمانتاربووە دەستی بۆ دەیان تاوانی دژ بەگەلەکەی بەرزکردۆتەوە ؟ ئاسایش بوە بەرپرس بوە لەتیرۆرو ئەشکەنجەدانی خەلک؟ بەریوبەر بوە تالانی ولاتی کردوە ؟ قەلەم فرۆش بوە ، بەقەلەمەکەی هەولی پینەو پەرۆی تاوانی بەرپرسانی داوە؟
بۆیە داوا لەئیوە دەکەم تا نەمردونە و بۆئەوەی نەوەکانتان بەلایەنی کەم روبەروی لەمە زیاتر ناخۆشی و شەرمەزاریە نەبێ بەلایەنی کەم
١/ بوێرانە داوای لێبوردن لەگەلەکەتان بکەن کەتاوانەکی گەورەی میژویتان دژ بەگەلەکەتان کردوە
٢/ تکا دەکەم بەنوسین و دۆکۆمینت هەرچی نامە و زانیاری پر لەتاوانی ئەو بەرپرسانە دەزانن کۆپی و هەلبگرن و بنوسنەوە چونکە بەس ئیوە روی راستەقینەو دەمامکداروی ئەوانە دەزانن کەبەشی زۆریان چ چەندە ناپاک و تاوانبار بونە ، لەژیرەوە تاوان و پەیوندیان لەگەل رژێمی بەعس هەبوە یان کورە هەژارەپێشمەرگەکانی یەکتریان بەئیوە کوشتوە لەم لای تریشەوە وەک خەباتکەری کورد خۆیان دەرخستوە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست