کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


دوو بابەتی جیاوازبۆ دوو کەسایەکی جیاواز

Friday, 17/01/2014, 12:00





نوسینی دوو بابەتی جیاواز لەسەر دووکەسایەتی جیاواز لە رووپەڕێکدا ئەگەر بەڕواڵەتیش بێ بە باوەڕی من هەتاڕادەیەک پرسیار دروست دەکا. بەڵام لە دونیای گوتاری ئازاد دا لەو سەردەمەدا مرۆو دەتاونێ رازی دڵی خۆی بدرکێنێ. لەسەر رووپەڕی سایتێکی کوردیدا دوو بابەتم وەبەر چاو هات کە هەر کام بەشێوەیەک بۆ من جێگای پرسیارو تاڕادەیەکیش سەرسوڕ هێنەر! یەکێک لەو بابەتانە کە لە مێژ ساڵە لە ناو حیزبەکوردیەکان وکۆمەڵگای نوسەرو شاعیروهەروەها ڕای گشتی نەتەوەکەمان جێ پێی هەیە ،، سرودی نەتەوەیی وئاڵایە. بێ گومان ئەو دوو بابەتە هەرکام ڕەمزێکن بۆ ئەو نەتەوانەی کە خاوەنی ،زمان، خاک، کولتور. مێژووی جیاواز لە یەکترن بۆیە کوردیش مافی خۆیەتی کە شانازی بەو هێمایانە بکا کە هەزاران خوێنی بۆ رژاندووە.
ئەوەی هەتا کو ئەو سەردەمە بۆتە پرسیار بۆ کۆمەڵگای نێونەتەوەیی ئەوەیە کە سەرکردەی کوردو حیزبەکانیان لەسەر بنەمای بیری نەتەوەیی لەسەر چەند مژار رێک نەکەوتون! کە ئەو مژارانە بونە هۆی کێشەوگرفتی سەرەکی بۆ رای گشتی کوردوستان وئەو دەوڵەتانەی کە خۆیان بە دۆست ولایەنگری چارەسەری دۆزی کورد دەزانن. ئاڵای کوردوستان یەکێک لەو بابەتانەیە کە هەتا ئەوڕۆ لەسەری ساغ نەبوینەوە. هۆیەکەش بە گشتی بۆ دووبابەت دەگەڕێتەوە،لە باشور کار بەدەستانی وێ ئەو ئاڵایە دەقەبڵێنن کە گۆیا لەکاتی خۆیدا شەهید پێشەوا داویەتی بەدەستی مەڕحومی بارزانی وپێی گوتوە : ئەو ئاڵایە دەدەمە دەست تۆکە بیپارێزی.ئەو حیزبەی کە خۆی بە میراتگری کۆمار دەزانێ وناوی دێمۆکڕاتی لەسەرخۆی کردۆتە بەڵگە (دێمۆکڕاتەکان) پیی وایە ئاڵای کوردوستان ناوەرۆکەکەی لە رواڵەتدا ئاوا نیە .
لەگرتەیەکی ویدۆییداکە لەگەڵ بەڕێزێکی خاتون لە مەهاباد باسی لێوەکراوە.کە گۆیا پاش رووداوەکانی کۆمار(ئەوئاڵایە ئەو خاتونە بەڕێزە کاتی خۆی بۆخۆی دروستی کردووە) شەهید دوکتور قاسملو کە تەمەنی حەفدەساڵ بوە دێتەلای وئەو ئاڵایەی لێ وەردەگرێ لەوڵات بەرەو هەندەران دەڕوا. جا ئەو بابەتە بۆ هەتا ئەوڕۆبۆ شاراوە بووە کەس نازانێ ئیللا بێبەختی کورد نەبێ.
مەبەستی سەرەکی من لەو کورتە باسە ئەوەیە: بۆ بەڕێز د،عێزەدین مستەفا لەو سایتەدا باسی ئاڵای ئێستای لە باشوری کردووەو پێ دادەگرێ کە حوکمە ئەو ئاڵایەیە کەدەبێ لە کوردوستانی مەزندا هەڵکرێ!؟ بۆمن جێگای پرسیارە بۆ ئەو کەسایەتیە کە پلەی بەرزی زانستی هەیەو بۆ نەتەوەکەمان جێگای شانازیە ، ئاخۆ قەت بیری لەوە کردۆتەوە هەر نەبێ لە ٢٠٠ساڵیرابوردوودا چەند وڵات ئاڵۆگۆڕیان بەسەر ئاڵاو سرودو...ناوی وڵات دا هاتووە؟ دەیان وڵات سرودیان لەسەرڕا نوسیوەتەوە،ئاڕم وڕەنگی ئاڵایان گۆڕیوەتەوە؟ تۆ بڵێی لە داهاتوشدا گۆڕینی ئەوبابەتانە وەک کوفر بێنە ئەژمار؟
لەوەش بترازێ من چاوەڕوانی ئەو بۆچونەم لە بەڕێز د،عێزەدین مستەفا رەسوڵ ئەوەبوو (بەڕێزیان مافی خۆیانە قسەی دڵی خۆیان بکەن) کەئەرکی گۆڕینی ئاڵاو سرودو.....هێما نەتەوەیەکانمان لە داهاتودا بسپێرێتە ناوەندەکانی / مێژوووزانست / کە کەسانی شارەزاو پسپۆڕی تایبەت دەنگی لەسەربدەن .نەوەکو لەڕێگای چەند شاعیرو چەند سەرۆک عەشیرەو بنە ماڵە ببنە بنە ما وپێداگرتن لەسەر رووداوە مێژوویەکانمان کە پێمان وابێ ئەو رووداوانە ئایەی قوڕعانن ونابێ ئاڵوگۆڕیان بەسەر بێ.کێشەکانی کورد لەوسەردەمەدا رۆژ بە رۆژ روو ئاڵۆزی دەنێن کەچی کەسایەتیە بە نرخەکانمان لەسەر بابەتێک پێدادەگرن کە لەداهاتوودا بەهاسانی چارەسەر دەبن .
بابەتی دوو:
هەر لەو ماڵپەڕە کوردیدا چاوم بە زڕە فەرمایشی قاسم سولێمانی فەرماندەی سوپای قودس لە ئێران (گەوەرە قزڵباشی کورد خۆر) کەوت کە باسی لە بنە ماڵەی تاڵەبانی کردووە !!ئەگەر بمتوانیبایە لە ژوورەکەی خۆم هۆڵ هۆڵ دەگریام!بەڵام لەبەر منداڵەکانم لەرووم هەڵنەدەهات .یانی نەتەوەیە ئەوەندە بچوک چاوی لێدەکرێ کە ئەو کورد کوژە بڵێ بۆ ئێمە بنە ماڵەی تاڵەبانی هێڵی سورە!و حوکمە دەبێ ئەوان لەسەر کاربن چون جێگای متمانەی ئێمەن؟ئەوەچارەنوسی نەتەوەیەکە لە دەستپێکی هەزارەی سێ ئەوەندی دوژمن لێیدەدا هەزار ئەوەندەش بۆ خۆی لەخۆی دەدا.ئەوسەرکردانە جاش کەوشەکانیان بەدەستی داگیرکار دروست دەبێ بۆیە کەسێکی نیزامی بڕیار لەسەر داهاتوی مێژوی کورد دەدائەوان پێمان دەڵێن :کاتی هەڵبژاردن تاکی کورد حەقی بڕیاری نییە ئەوە ئێمەین دەتان بەرینە سەر سندوقی دەنگدان.
لە کۆی سەنجەق دێمۆکڕاتەکان (فشە دێمۆکڕات) کە خۆیان بە میراتگری کۆماری کوردوستان دەزانن وباس لە ٦٧ساڵ مێژوودەکەن لە چوار وەرزی ساڵدا سیخواری پاییز دەیانگێوێ ووەک گەڵای درختی پاییز هێدی هێدی هەڵدەتەکێن و هەر قسەی زلیان پێیە ناوێرن لە دەسەڵاتی باشور پرسن : ئەدی چارەنوسی ١٢مێلیون کورد چی لێ دێتەوە؟ کە فەرماندەیەکی نیزامی رێگاتان بۆ دیاری دەکا؟ لە حاڵیکدا لە دیوارەکانی شارەکانی رۆژهەڵاتی وڵات ئەو دروشمە دەبینین کە نوسراوە: ئەشەداهوو عەلەل کوڤڤار؟!
جەعفەر کەریمی / ١٧/١/٢٠١٤


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە