کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


دڵه‌ ڕاوکێی هه‌ڵبژاردن

Tuesday, 02/06/2009, 12:00


ته‌ڵه‌بانی چۆن ده‌یباته‌وه‌ ؟
که‌سێکی نزیکی تاڵه‌بانی ترس و دڵه‌ ڕاوکێی خۆی له‌مه‌ڕ لیستی گۆڕان و وازهێنانی لێره‌و له‌وێی ئه‌ندام و پێشمه‌رگه‌کانی یه‌کیه‌تی بۆ تاڵه‌بانی باس ده‌کات، ئه‌ویش له‌وڵامدا ده‌لێت ئه‌وانه‌ لێ بگه‌ڕێت بۆ مامی خۆت. ئه‌ویش ده‌ڵێ چۆن..
پێش هه‌موو شتیک من پشتم به‌ قه‌ندیله‌وه‌یه‌.. هه‌لبه‌ته‌ مه‌به‌ستم په‌که‌که‌و هێزیئ گه‌ریلا نیه‌ ، مه‌به‌ستم کاک مه‌سعودی شه‌ریکمه‌ چونکه‌ تێک شکانی ئێمه‌ تێکشکانی ئه‌وانیشه‌ .. ئه‌وه‌ له‌لایه‌ک له‌لایه‌کی تریشه‌وه‌ ئێمه‌ له‌سه‌ ر بانک دانیشتووین
ئه‌وپه‌ڕی ته‌نگه‌و تاو بووین قێرو سیا له‌ بودجه‌ی دوو مانگی یه‌کیه‌تو پاری که‌ ده‌کاته‌ نزیکه‌ی 300 ملێۆن دۆلارێک!!
خۆ پاره‌ی باوکمان نیه‌ هه‌ر هی خۆیانه‌ له‌جیاتی ئه‌وه‌ی به‌ شیوه‌یه‌کی یاسایی و حه‌ق بیانده‌ینێ به‌م پاره‌یه‌ ده‌نگه‌کانیان و داهاتووی چوار ساڵیان ده‌کڕین..
هێشتا که‌سه‌ نزیکه‌که‌ ترس و گومانی نه‌ڕویوه‌ته‌وه‌ و ده‌پرسێ ؟
ئه‌ی ئه‌گه‌ر واز هێنان بوو به‌لێشاو ئه‌و هه‌ڤاڵه‌ کۆنانه‌ی که‌ جیابوو نه‌وه‌ سه‌رکردایه‌تیکی تریان ڕاگه‌یاند؟
خۆ جاری جارانێش نه‌ماوه‌ په‌نا بۆ چه‌ک و توندو تیژی به‌رین ئه‌وسا چێ بکه‌ین..
تاڵه‌بانی بۆ ئه‌وه‌ی خۆی له‌م پرسیاره‌ بدزێته‌وه‌ جارێ نازانێت گۆڵمه‌زی واز هێنان و هه‌ڵوێستی ئه‌ندامه‌ مه‌کته‌ب سیاسیه‌کانی وازیان هێناوه‌ به‌کوێ ده‌گات. ده‌ڵی ده‌زانی هه‌ر ئێستا له‌گه‌ڵ هه‌ر چوار حزبه‌به‌که‌ دانیشتنم هه‌یه‌و کۆمه‌ڵی داواکاریان هه‌یه‌ ده‌بێ بۆیان جێ به‌جێ بکه‌م بۆیه‌ قسه‌و باسه‌کانمان هه‌ڵده‌گرێن بۆ دوای کۆبوونه‌وه‌که‌..
که‌سه‌ دڵه‌ڕاوکێکه‌ چاوه‌ڕییه‌..

نه‌وشیروان چه‌ند کورسی ده‌هێنێت؟

ده‌یان که‌سی نزیک له‌ نه‌و شیروان و لیسته‌که‌ی ترس و دڵه‌ ڕاوکێ که‌یان له‌ ترس و دڵه‌ ڕاوکێی که‌سه‌که‌ی لای تاڵه‌بانی زیاتره‌و هه‌ر یه‌که‌یان بۆچونێکی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌.. ده‌یان پرسیاری بێ وه‌ڵامیان لایه‌..
سه‌ره‌تا لیستی گۆڕان به‌وه‌ دڵیان خۆشه‌ ئه‌گه‌ر کورسیه‌کی ئه‌وتۆش له‌په‌رله‌مانی داهاتوو دا به‌ده‌ست نه‌هێنن ، گرنگ ئه‌وه‌یه‌ هه‌وڵێکیان داوه‌ ، جارێکی تر خۆیان بۆ چوار ساڵی نادیاری تر ئاماده‌ ده‌که‌ن..
به‌ڵام ئه‌گه‌ر بپرسین بڵێین تا چوار ساڵی تر ؟
1/ چه‌ند ژن و کچی تر ده‌کوژرێن یان خۆیان ده‌کوژن؟
2/ چه‌نه‌ هه‌زار گه‌نجی تر کوردستان چی ده‌هێلن ئاواره‌ی هه‌نده‌ران ده‌بن و چه‌ندیا له‌ نێوان ئاوه‌که‌ی یۆنان و تورکیا ده‌خنکێن ؟
3/ تورکیاو ئێران چه‌ند جار تۆبباران و ئۆپریاسۆ ن ئه‌نجام ده‌ده‌ن بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان؟
که‌سێکی نزیک له‌ نه‌وشیروان ده‌پرسێ له‌جیاتی لیستی گۆڕان جیابوونه‌وه‌ت وه‌ ک جێگیری تاڵكه‌بانی نه‌ت ده‌توانی گۆڕانی زیاتر بکه‌ی به‌تایبه‌ت له‌و چه‌ند ساڵانه‌ی دوایی خۆ تاڵه‌بانی له‌به‌ر به‌غدا ئاگای له‌ یه‌کیه‌تیوو کوردستان هه‌ر نه‌ما بوو
نه‌وشیروان ده‌ڵێت ده‌یان جار ئه‌م پرسیاره‌م لێکراوه‌و تاقه‌تی وه‌ڵامدانه‌ییم نیه‌..
که‌سه‌که‌ دیسان ده‌پرسێ کار کردن بۆ به‌ده‌ست هێنانی چه‌ند کورسیه‌ک له‌ په‌رله‌مانێک سه‌د ده‌ر سه‌د حزبی بێت یان بۆ ڕیکخستی جه‌ماورو ڕاپه‌ڕێنێکی تر باشتره؟ ده‌ڵێن له‌ ده‌وره‌ی ڕابوردوو زۆربه‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کان خۆت داتنابوون ئه‌ی بۆ نه‌یانتوانی هیچ بکه‌ن؟ ته‌نانه‌ت به‌شێکیان ده‌نگیان بۆ یاسای فره‌ژنیش دابوو..‌
نه‌وشیروان له‌گه‌ڵ ووشه‌ی ڕاپه‌ڕێنیکی تر بزه‌ ده‌یگرێ و ده‌ڵی ئه‌گه‌ر جه‌ماوه‌ر ڕاپه‌ڕێت که‌س ناتوانێ سه‌یته‌ره‌ر به‌سه‌ر وه‌زعه‌که‌دا بکات پاشان تاڵانی ده‌کرێت و هتد
که‌سه‌که‌ش ڕاشکاوانه‌ ده‌ڵێ خۆ 18 ساڵه‌ ئه‌م دوو حزبه‌ کوردستان تاڵان ده‌که‌ن له‌م دوایه‌شدا هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی ئایا به‌ڕای جه‌نابتان خه‌ڵک تاڵانی بکات باشتر نیه‌..
نه‌وشیروان ده‌ڵێ ده‌توانین قسه‌و باسه‌کانمان بۆ کاتێکی تر هه‌ڵبگرین . دوای که‌مێکی تر چاوپێکه‌وتنم له‌گه‌ڵ که‌ناڵی جزیره‌دا هه‌یه‌..
که‌سه‌که‌ چاوه‌ێیه‌..

دڵه‌ ڕاوکێ به‌رده‌وامه‌ تادوای هه‌ڵبژاردن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە