کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


حکومه‌تی هه‌رێم به‌م شێوه‌یه‌ فه‌رهودی ده‌کات

Sunday, 27/02/2011, 12:00




بودجه‌ی ئه‌مساڵی هه‌رێم (سیانزه‌ ترلیۆن و نۆسه‌د و چل ملیار)دیناره‌‌،
سه‌رۆکی کابینه‌ی کردار شه‌رته‌ (دکتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵه‌ح) و هه‌ردوو کۆمپانیای زه‌رد و سه‌وز به‌م شێوه‌یه‌ بودجه‌که‌یان دابه‌شکردووه‌،

(45 ملیار و 540 ملیۆن)دینار بۆ وه‌به‌رهێنان،، به‌ڵام ،،،، هه‌ر کۆمپانیایه‌ک له‌ سنوری سلێمانی وه‌به‌رهێنان بکات و کۆمپانیای نۆکان نه‌کات به‌ شه‌ریک مافی ئیشکردنی نیه‌، له‌ هه‌ولێریش ئه‌بێت کۆمپانیاکانی نزیکی بنه‌ماڵه‌ که‌ بریتین له‌ (نیشتیمان و خاک و شه‌رقولئه‌وسه‌ت و بارزان) و چه‌ندین کۆمپانیای تر بکرێن به‌ شه‌ریک ،، خۆش وه به‌ره‌هێنان ..
(95 ملیار‌و 687 ملیۆن) بۆ به‌کار هێنان،،، به‌ڵام،، له‌ کوردستاندا حیزبی سه‌وز و زه‌ردی ده‌سه‌ڵاتدار له‌ ژێر هه‌زار ناوی جیا جیا مه‌کته‌ب و ڕێکخراوی جۆرا و جۆری وه‌همیان هه‌یه‌ و زۆر به‌ شاره‌زایانه‌ ده‌توانن ئه‌و پاره‌یه‌ هه‌مووی و بگره‌ ئه‌گه‌ر بیشیناوه‌ێ وه‌زاره‌تی دارایی قه‌رزارباریش بکه‌ن وه‌ها بیکێشنه‌وه‌ له‌ حکومه‌ت.
54) ملیار دیناریش بۆ بودجه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستانه‌)، له‌ هه‌موو دابه‌شکردنه‌وه‌ مه‌هزه‌له‌تر ئه‌م به‌شه‌ موفت و چه‌وره‌ی په‌ڕله‌مانه‌،په‌ڕله‌مانی کوردستان به‌ سه‌رۆکایه‌تی دکتۆر که‌مال که‌رکوکی ساڵی پار هه‌ر به‌ زۆر و بێ هیچ حساب کردنێک بۆ ماف و یاساکانی خۆشی ڕیگه‌ی له‌ هه‌ر ڕۆژنامه‌نوسێک گرت بڕواته‌ ناو په‌ڕله‌مان ، هه‌ر ئه‌و په‌ڕله‌مانه‌ی کاک که‌مال خۆی له‌ بڕگه‌ی چواری ماده‌ی حه‌وتی یاسای ڕۆژنامه‌گه‌ری که‌ خۆی ده‌ریکردووه‌ ده‌ڵێت(هه‌موو ڕۆژنامه‌نوسێک مافی ئاماده‌بوونی هه‌یه‌ له‌ هه‌موو کۆنگره‌ و چالاکیه‌کی گشتیدا) به‌ڵام خۆی پێش هه‌مووی ڕێگری له‌ ڕۆژنامه‌نوس کرد بڕواته‌ ناو په‌ڕله‌مان بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتیانی هه‌رێم نه‌زانێت ئه‌م به‌ڕێزه‌ چۆن سوکایه‌تی به‌ یاساکانی وڵات و پێش هه‌موشی ئه‌ندام په‌ڕله‌مانه‌کان ده‌کات وه‌ک ئه‌و بێرێزیه‌ی به‌رامبه‌ر(حاکم ڕزگار) کردی و ده‌ستی له‌ کار کێشایه‌وه‌، یاخود ئه‌و یاسایه‌ی که‌ کاک که‌مال به‌ زۆرینه‌ی ئاراسته‌ کراو و ته‌مێکراو په‌سه‌ندی کرد و هه‌موو شه‌قامی کوردی خسته‌ سه‌ر جاده‌ که‌ (یاسای خنکاندی خۆپیشاندانه‌کان)بوو، ‌ئه‌م په‌ڕله‌مانه‌ له‌ سێ ساڵی ڕابردوودا (187) ملیارو (488) ملیۆن دینار بۆ خەرجییەكانی پەرلەمان تەرخانكردووه‌، به‌ بروای من ئه‌گه‌ر په‌ڕله‌مان تێکبدرایه‌ و دورستبکرایه‌ته‌وه‌ هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی تێده‌چوو ، نه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌و پاره‌ زۆره‌ بۆ ڕۆن و به‌نزینی مۆنیکاکانیان و ئاوی ده‌به‌ و هه‌ندێک جار قه‌ڵه‌می ماجیکیش بۆ ئه‌ندام په‌ڕله‌مانه‌کان تا له‌ کاتی کۆبونه‌وه‌کاندا وێنه‌ بکێشن و بێ تاقه‌ت نه‌بن خه‌رج بکرێت،
(48 ملیار دینار بۆ بودجه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ دادوه‌ری)، نازانم کام ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ده‌ڵێن، ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ی ڕۆژنامه‌نوسێک شه‌هید کرا و پاشانیش کرا به‌ تیرۆریست نه‌یوێرا قسه‌ بکات؟ ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ی به‌ لێشاو حیزبی حاکم و خۆسه‌پێن داوای یاسایی له‌ سه‌ر چه‌ندین قه‌ڵه‌می سه‌ربه‌خۆ و ڕۆشنبیر تۆمارکرد و پاره‌ی خه‌یاڵی دانا و نه‌یوێرا فزه‌ی لێوه‌ بێت؟ ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ی حیزبێکی ئه‌م هه‌رێمه‌ له‌ که‌متر له‌ خوله‌کێکدا زیاد له‌ په‌نجا که‌سی له‌ جاده‌ی سالم خه‌ڵتانی خوێنکرد و خۆی لێ که‌ڕکرد؟ ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ی که‌ شه‌وو ڕۆژ نه‌وتی ئه‌م هه‌رێمه‌ به‌ به‌رچاویه‌وه‌ تاڵانده‌کرێت و خۆی لێ تێ ناگه‌یه‌نێت؟ ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ی که‌ ناوێرێت به‌ سه‌رکرده‌یه‌ک بڵێت ئه‌رێ ئه‌م هه‌زاران دۆنم زه‌ویه‌ت له‌ کوێ بوو؟ ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ی که‌ دوو ده‌زگای موخابه‌راتی ڕۆژانه‌ خه‌ڵک به‌ به‌رچاویانه‌وه‌ سه‌رنوگوم ده‌که‌ن و ناوێرێت بڵی بۆ کوێیان ده‌به‌ن؟ ،،، من ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری نابینم له‌ کوردستاندا ، به‌ڵکو چه‌ند دادوه‌رێکی که‌م ده‌بینم که‌ ئه‌وانیش هه‌تا جارێک قسه‌ ده‌که‌ن سه‌د جار له‌ ترسدا بێ ده‌نگن ، ئه‌گینا ئه‌م پۆله‌ دادوه‌ره‌ی ده‌سه‌ڵات دایناون بۆ به‌ڵی قوربان و شه‌رعیه‌ت ده‌ده‌ن به‌ کوشتن به‌ بۆچونی من نه‌بونیان باشتره‌،،
650)ملیار دیناریش بۆ كه‌رتی‌ كاره‌بایه‌)، ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ زۆر بێ شه‌رمه‌ ، ئه‌بوایه‌ ئه‌گه‌ر ڕووی بهاتایه‌ بودجه‌ بۆ قه‌ره‌بوکردنه‌وه‌ی ئه‌و فیشه‌کانه‌ دابینبکات که‌ له‌ حه‌ڤده‌ی شوباتدا شارێکی پێ خه‌ڵتانی خوێنکرا ئه‌وا ڕوی نه‌هاتایه‌ بودجه‌ بۆ کاره‌با دابین بکات، ساڵی 2006 که‌ یه‌که‌م ته‌قینه‌وه‌ی ناره‌زایی له‌ هه‌رێمدا ڕویدا له‌ لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه‌ بۆ کاره‌با بوو، به‌ درێژایی پێنج کابینه‌ی ڕابردوو کاره‌با مۆته‌که‌ی ده‌سه‌ڵات و خه‌ڵک بووه‌، که‌چی تازه‌ به‌ تازه‌ بودجه‌ی بۆ ته‌رخان ده‌کات، من له‌و باوه‌ڕه‌دام نه‌ک ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ به‌ڵکو هه‌موو پاره‌ی ئه‌م هه‌رێمه‌ به‌ نه‌وته‌که‌ و ئیبراهیم خه‌لیلیشه‌وه‌ دابینبکرێت بۆ کاره‌با باش نابێت، چونکه‌ به‌ بۆچونی من ڕه‌نگه‌ هه‌موو سه‌رۆک کابینه‌کان سێ به‌ سێی پیا کێشن که‌ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کاره‌با نه‌خه‌نه‌ پلانی کاره‌کانیانه‌وه‌،،، با واز له‌ کاره‌با بێنین ، ئه‌گه‌ر خوا ته‌مه‌نی دا ساڵی 2040 باسی ڕیگه‌ چاره‌کانی باشبوونی ده‌که‌ین
200) ملیاریش بۆ بودجه‌ی‌ حیزب‌و رێكخراوه‌كان(، تکایه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌یرێکی خاڵی دووه‌م بکه‌ن ، که‌ بودجه‌ی به‌کاربردنه‌، کاک حکومه‌ت له‌وێ چه‌رده‌یه‌کی باشی دابینکردووه‌ بۆ به‌کاربردن که‌ به‌شێکی ده‌دات به‌ کارمه‌ند و کارگوزار و فه‌رمه‌نبه‌ر و ئه‌وه‌که‌ی له‌ ژێر ناوی جۆراو جۆردا هه‌ڵده‌لوشیت که‌چی دیسان هاتووه‌ له‌م به‌شه‌شدا به‌ ناوێکی تره‌وه‌ به‌شێکی تری باشی لێده‌بات، ئه‌م خاڵه‌ زۆر ڕونه‌، هه‌موومان ده‌زانین بودجه‌ی هه‌موو حیزبه‌ ئۆپۆزسیۆن و حیزبۆکه‌ چکۆلانه‌کانی تر به‌ ڕێکخراوه‌کانیانه‌وه‌ ناگاته‌ چاره‌کێکی ئه‌م بڕه‌ پاره‌یه‌، ئه‌ی ئه‌و باقیه‌که‌ی بۆ کێیه‌؟ وه‌لامـی ئه‌و پرسیاره‌ زیاده‌یه‌ و پێوسیت به‌ نوسین ناکات.
25)ملیار دیناریش بۆ قه‌رزی‌ بچوك‌و هه‌لی‌ كاری‌ گه‌نجانه‌(‌، من لێره‌دا یه‌ک پرسیار ده‌که‌م له‌ ده‌سه‌ڵاتی کوردی ، ده‌پرسم ئه‌رێ ئه‌و چینه‌ی له‌ سه‌ر جاده‌یه‌ کێن؟ ئه‌ی بۆ له‌ سه‌ر جاده‌ن؟ هه‌رچه‌نده‌ ده‌سه‌ڵات باش وه‌لامه‌که‌ی ده‌زانێت به‌ڵام پێی ده‌ڵێم ، ئه‌و چینه‌ زۆربه‌ی زۆریان گه‌نجن ، هۆکاری توڕه‌ بونیشیان بێ کاری و گه‌نده‌ڵی ده‌سه‌ڵاته‌، ئه‌ی خێره‌ ئه‌م چینه‌ گه‌وره‌ی کوردستان و ئه‌و کێشه‌ گه‌وره‌ی بێ کاری 25 ملیاری پێ ده‌بڕیت؟ ، من ته‌نیا ئه‌و گله‌ییه‌ بۆ بێ تاقه‌تی ده‌که‌م، ئه‌گینا دڵنیام ئه‌گه‌ر هه‌موو بودجه‌که‌ بۆ کێشه‌ی گه‌نج دابینبکرێت ، یه‌ک گازینۆیان پێ چۆل ناکرێت له‌ گه‌نجی بێکار، خۆزگه‌ ده‌بووم به‌ کاسپه‌ر و بێ ئه‌وه‌ی بمبینن سه‌یرم بکردایه‌ بمزانیایه‌ کام گه‌نجانه‌ن به‌ مۆنیکاکانی باوکیان دێن و پاره‌ بۆ هه‌لی کاری بچوک وه‌رده‌گرن و شه‌و له‌ باڕه‌که‌ی ئه‌زمه‌ردا ئه‌یکه‌ن به‌ به‌رۆکی کچه‌ راقیسه‌که‌ره‌کانی سوریا و باشوردا.
پێشبینیان کردووه‌ پێشینه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری بکرێت به‌ دوو ملیۆن و نیو، خۆم گه‌نجێکم و هاوسه‌رم نیه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر کاک دکتۆر ده‌یه‌وێت به‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ ژنێک بێنم و ئیتر به‌ هۆی گرانی گوزه‌رانه‌وه‌ نه‌مپه‌رژێته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌ بگرم ئه‌وا پێی ده‌ڵێم (هه‌ڵیگره‌ با لێت نه‌که‌وێت)
موچه‌ی سێ سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ش له‌%10 که‌مبکرێنه‌وه‌، هیچم نیه‌ له‌ سه‌ر ئه‌م خاڵه‌ چونکه‌ سێ سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ و ئه‌ربابانی سێ سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ ئه‌وه‌نده‌ ڕیگه‌ی تر شک ده‌به‌ن بۆ پاره‌ په‌یداکردن و ئه‌وه‌نده‌یان بردووه‌ هه‌مووشی ببڕیت ئه‌گه‌ر ڕق ئه‌ستوریان بکه‌یت هه‌ر مه‌منونیش نابن، باشتره‌ دکتۆر نه‌هێلێت پاره‌ له‌ ڕێگه‌ی نا‌شه‌رعیه‌وه‌ نه‌به‌ن ، قه‌یناکا ئه‌و موچه‌یه‌ی هه‌یانه‌ و دوو ئه‌وه‌نده‌ی تریش حه‌ڵالیان بێت، به‌ڵام به‌ مه‌رجێک هه‌ر ئه‌وه‌ بێت

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە