کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


زوبێر ئایدار: تاڵه‌بانی‌ به‌ خواستی‌ دوژمنانی‌ كورد ده‌دوێت

Tuesday, 24/03/2009, 12:00


زوبێر ئایدار سه‌رۆكی‌ كۆنگره‌ی‌ گه‌لی‌ كوردستان، له‌ لێدوانێكدا بۆ هاوڵاتی‌ رایگه‌یاند، كه‌ هیچ كاتێك تاڵه‌بانی‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ كوردستان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ كورد قسه‌ ناكات، به‌ڵكو به‌ خواست‌و ئاره‌زووی‌ دوژمنانی‌ كورد ده‌دوێت.

ئه‌و لێدوانه‌ی‌ سه‌رۆكی‌ كۆنگره‌ی‌ گه‌لی‌ كوردستان، دوای‌ ئه‌وه‌ دێت، كه‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوو جه‌لال تاڵه‌بانی‌ سه‌رۆك كۆماری‌ عێراق، له‌ توركیا رایگه‌یاند، كه‌ ده‌بێت په‌كه‌كه‌ چه‌ك دابنێت‌و كوردستانێكی‌ سه‌ربه‌خۆشی‌ به‌ خه‌ونی‌ ناو شیعره‌كان وه‌سفكرد.

زوبێر ئایدار به‌ هاوڵاتی‌ وت ئه‌و كاته‌ی‌ تاڵه‌بانی‌ ده‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ كوردستان، هیچ كات له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ كورد قسه‌ ناكات، به‌ڵكو به‌ خواست‌و ئاره‌زووی‌ دوژمنانی‌ كورد ده‌دوێت.

له‌ باره‌ی‌ كۆنفرانسی‌ نه‌ته‌وه‌ییش، كه‌ له‌ ئاینده‌یه‌كی‌ نزیكدا له‌ هه‌ولێر سازده‌كرێت، ئایدار وتی‌ ده‌ته‌په‌ به‌شداری‌ كۆنگره‌ی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ ناكات، چونكه‌ شتێك له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ كورددا نه‌بێت‌و چاره‌سه‌ر نه‌دۆزێته‌وه‌، ئاماده‌نییه‌ كاتی‌ پێوه‌ بكوژێت.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كرد، كه‌ ئه‌وان به‌ده‌رئه‌نجامه‌كانی‌ ئه‌و كۆنفرانسه‌ رازی نابن، ئه‌گه‌ر له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ كورددا نه‌بێت، چونكه‌ سیاسه‌تی‌ خۆیان هه‌یه‌‌و له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆنفرانسه‌دا یه‌كناگرنه‌وه‌.

وتیشی‌ چه‌ك فرێدانی‌ په‌كه‌كه‌‌و پژاك، له‌ خواستی‌ گه‌لی‌ كورددا نییه‌‌و پلانی‌ دوژمنانه‌، مێژووش به‌زه‌یی‌ به‌ كه‌سدا نایاته‌وه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە