حەق وایە مەسعود خەڵاتی گۆڕان و فراکسۆنەکەی بکات بەشی(2) کۆتایی
Sunday, 11/08/2013, 12:00
2131 بینراوە
گۆڕان و فراکسێۆنەکەی چۆن کار له سه‌ر گه‌وجاندني هه‌وادارانيان ئه‌که‌ن ؟
له وتارێکمدا که له به‌رواري (2013-06-02) لە کوردستانپۆست بڵاو کرده‌وه له ژێر ناونيشاني (هەموو قسەکان لە سەر دەستور، سينارۆيە بۆ مانەوەي مەسعود). له‌وێ باسم کرد ته‌واوي ئاماده‌کردني ئه‌و سينارێۆيانه به ئاگاداري (نه‌وشيروان مسته‌فا) به‌ڕێوه ده‌برێت ، که‌ساني خوار خۆي بێ‌ئاگان لێي، هەموویان بونه‌ته قورباني . هێناني هه‌ر دوو پڕۆژه ياساکه بۆ په‌رله‌مان له (30-6-2013) به ئاگاداري (نه‌وشيروان مسته‌فا) بووه . کاتێک سه‌رۆکي په‌رله‌مان (ئه‌رسه‌لان بايز) ئه‌م نهێنيه‌ي ئاشکرا کردوو باسي له‌وه کرد: که به نهێني سه‌رداني (نوشيروان مسته‌فاي) کردووه، ڕه‌زامه‌ندی ئه‌وه‌ی ده‌ربڕيوه، ماوه‌يي ولايه‌تي (مه‌سعود بارزاني) درێژ بکرێته‌وه، به‌و مه‌رجه‌ي ده‌ستور هه‌موار بکرێته‌وه ! گۆڕان خۆشيان له که‌ناڵه‌کان نکۆڵيان له‌وه نه‌کرد. لێ ڕۆژي هێناني هه‌ردوو پڕۆژه ياساکه، يه‌ک ئه‌ندام په‌رله‌ماني گۆڕان ئه‌مه‌يان نه‌ئه‌زاني ،تا کاری ئه‌و ڕۆژه‌ی په‌رله‌مان بووبه تێپه‌ڕاندني ئه‌و دوو پڕۆژه ياسايه، له‌وێ ئەندام پەرلەمانەکانیان کرديان به هه‌راو دەبە ئاو هاویشتن ! ماوه‌يه‌کی زۆر سه‌ری خه‌ڵکيان ئێشان له که‌ناڵه‌کانه‌وه. برا گه‌وره‌کانيش له به‌رزايی گرده‌کانی داگيريان کردووه ده‌تريقانه‌وه! له ووڵاتێک مافيا بيبات به ڕێوه، کۆمپانياي بازرگاني تێيدا ته‌راتێن بکات، بێ‌شک ئه‌وه‌ی قيمه‌تی نه‌بێت (ده‌ستور، ياسايه). هه‌موو ئه‌م هه‌ڵايانه بۆ فريودانی خه‌ڵکه، ده‌ستور بشهێنرێته په‌رله‌مان، ديسان به زۆرينه‌ي ده‌نگ به به‌رگي (مه‌سعود بارزاني) دای ئه‌دورن. پاشان (ده‌ستور) چ پيوه‌نديه‌کي به درێژکردنه‌وه‌ي ولايه‌تی (مه‌سعود بارزاني) هه‌يه تا سازش و مامه‌ڵه‌ی پێوه بکرێت؟ (مه‌سعود بارزاني) بۆي نيه خۆی هه‌ڵبژێرێته‌وه و ماوه‌ي (ياسايي) له (20-8-2013) ته‌واو ده‌بێت . حيزبی گۆران ئه‌گه‌ر ڕاستي ده‌کرد، ده‌بوو هه‌ڵوێست وه‌ربگرێت و بگه‌ڕێته‌وه بۆ شه‌قام و خۆپيشاندان بکات و بايکۆتی هه‌ڵبژاردن بکات . ئێستا بۆ فريوداني خه‌ڵک که‌ناڵی ڕاگه‌ياندنه‌کانيان گه‌رم کردووه، به‌وه‌ي (يه‌کێتي) به سه‌قفه‌يه‌کي بازرگاني ئه‌و کاره‌يان کردووه ! ئيشکاله‌که لێره نيه ، يه‌کێتي چی کردووه يان نه‌يکردووه ، ئێستا ئه‌وان ولايه‌تي (مه‌سعود بارزانيان) درێژ کرده‌وه ئێوه چی ئه‌که‌ن ؟ ئه‌مه ئه‌سڵي ڕووداوه‌که‌يه نه‌ک ئه‌و هه‌ڵايه‌ی له که‌ناڵ و ڕاگه‌ياندنه‌کانه‌وه ناوتانه‌ته‌وه بۆ فريوداني خه‌ڵک .
به‌يانی فراکسێۆني (گۆڕان) و گه‌وجاندی خه‌ڵک!
دياره به‌يانه‌که هی هه‌ر سێ لايه‌ني (ئۆپۆسزێۆنه) ، ئه‌و لايه‌نه ئيسلاميانه ده‌مێکه له‌وه يه‌کللا بونه‌ته‌وه ئه‌وان به‌شێکن له‌و ده‌سه‌ڵاته مافياييه بۆيه قسه له سه‌ر ئه‌وان گرنگيه‌کی ئه‌و تۆي نيه . (25.07.2009) هه‌ڵبژاردنه‌کاني هه‌رێمي کوردستان بوو ، مانگێک دوای (20.8.2009) سوێندي ياساييان خوارد . واتا له (20.8.213) ماوه‌ي ياساييان کۆتايي دێت . له به‌يانه‌که‌يان ئه‌ڵێن: ئێمه له (20.8.2013) په‌رله‌مان بايکۆت ئه‌که‌ين ! له دواي ئه‌و واده‌يه نه‌دان به (سه‌رۆکي هه‌رێم) ئه‌نێين، نه به (په‌رله‌مان)، هه‌موو ئه‌گه‌رێکيشمان له به‌ردامه‌يه چي ئه‌که‌ين! هه‌ر دوای ئه‌م ڕاگه‌ياندنه (حيزبي گۆڕان) ناوی کانديده‌کانيدا به کۆميسێۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان ، بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کاني داهاتوو! به‌و واتايه‌ي هه‌ڵبژاردن بايکۆت ناکه‌ن . چۆن ئه‌مانه ده‌يانه‌وێت خه‌ڵک بگه‌وجێنن؟ به‌ر له هه‌مووشت (پارتي و يه‌کێتي) ئه‌وه‌ی ويستيان و به‌رنامه‌يان بۆ دانابوو له ماوه‌ي ئه‌م (4) ساڵي ڕابردووه جێ به جێيان کرد . له ئێستا هيچ ئيشێکيان به په‌رله‌مان نه‌ماوه . درێژکردنه‌وه‌ي ماوه‌ي (2) مانگی په‌رله‌مان ، ته‌نها بۆ ئه‌وه‌يه وه‌ک خۆيان ئه‌ڵێن بۆشاييه‌کي ياساي نه‌مێنێت تا کاتي هه‌ڵبژاردن . که‌واته ئێوه به‌م (هه‌ڵوێسته‌تان) ده‌تانه‌وێت (حيزبه‌کاتان) به‌کاری بێنێت بۆ بانگه‌شه‌ي هه‌ڵبژاردن .پاشان ئێوه دواي (20) مانگ دان به (مه‌سعود و په‌له‌مان) نه‌نێن هيچ له مه‌وزوع ناگۆڕێت، چونکه ئێوه له دوای ئه‌وه کاتی ياسايي خۆتان ته‌واو ئه‌بێت، ئه‌و دوو مانگه (حيزبه‌کاتان) ئه‌يکات به بانگه‌شه‌ي هه‌ڵبژاردن، له دواي هه‌ڵبژاردنيش ئه‌ندام په‌رله‌مانه نوێکان ئه‌چنه په‌رله‌مان و دان به (مه‌سعود و په‌رله‌مان) ئه‌نێن . ئێستا ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌يه (نێچير و نه‌وشيروان) ڕێکه‌وتبن که هه‌ڵبژاردنه‌کان دوابکه‌وێت ، به‌و مه‌رجه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردني پارێزگاکان پێکه‌وه بکرێت . ئه‌مه‌ش ديسان ياريه‌کي تره به خه‌ڵکي ئه‌که‌ن! پێشتر هه‌ر له‌و نوسينه‌ی باسم کرد که ڕه‌نگه هه‌ڵبژاردن هه‌ر نه‌کرێت . پێ ئه‌چێت هه‌ر ئه‌م کاکانه بچنه‌وه په‌رله‌مان! ئه‌و کات بزانين چ درۆيه‌کي تر ئه‌که‌ن به بيانو !
جڤاتی نیشتیمانی تەنها بۆ ئەوە دروستکراوە کە ڕووخسرای (نەوشیروان مستەفا) جوان بکات ، ئەگینا خاوەنی هیچ بڕێارێکی سیاسی نییە ! کاتێک (نەوشیروان) ڕازی بوو ، ولایەتی (مەسعود بارزانی) درێژبکاتەوە، بووە هۆی ناڕەزایەتی خەڵکی، ئەم جڤاتە هاتە سەر خەت و (مکیاجی) بۆ کرد! ئێستا چونکە دواخستی وادەی هەڵبژاردنەکان ناڕەزایەتی لێ نەکەوتەوە ، (نوشیروان) رازی بوو هەڵبژاردن دوا بخرێت ! ئەی جڤات لە کوێی ئەم بڕیارەدا بوو ؟!
پێشه‌واي تۆفيقي کاني وه‌تماني، ده‌به ئاوي گرته که‌مال که‌رکوکي ، هيچيان پێنه‌وت ! عه‌بدوڵلاي مه‌لا نوري، ده‌به ئاوي گرته (ئه‌رسه‌لان بايز) هيچيان پێنه‌وت ! ئه‌گه‌ر دەسەڵاتدارانی (پارتی و یەکێتی) پێیان عەیب نەبێت دەستیشیان ماچ ئەکەن ! چونکە بەم کارانەیان باشترین خزمەت بەوان ئەکەن، نیشانی دنیای ئەدەن ئەوەتانێ دیموکراسی لای ئێمە پێرفێکتە ! ئەوە ڕێک ئەوەیە ئەوان ئەیانەوێت، ئەوەی بیانەوێت تێی پەڕێنن، لە بەرامبەردا ئەمان بتڵ بهاوێژن یان تەپڵ لێبەن، بەیانیش بچنەوە پەرلەمان ! چوارساڵ ئەمە کاری فراکسێۆنی گۆڕان بوو!
پەیوەندیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حوکمەتی عێڕاقی؟ جێ بەجی نەکردنی مادەی 140؟ دزینی نەوت؟ دزینی پارەی گومرگەکان؟ دابین نەکردنی سادەترین مافی هاوڵاتیان (ئاو ، کارەبا)؟ خراپی ڕێگەو بان؟ ڕەشە کوژی ژنان؟ سەروەر نەبوونی یاسا؟ نەبوونی هێزێکی نیشتیمانی؟ هەر یەکێک لەمانە باشترین هۆکار بوو ئەو دەسەڵاتەی پێ بڕوخێنێت و کۆتای‌یان پێبێنیت! بەڵام چیان کرد؟ تەنها قسەی زل، خۆ بەتاڵ کردنەوە !
گەڕانەوە بۆ (17-2-2011) ڕۆژانی دوای
لە هەر وڵاتێک خۆپیشاندان بکرێت مۆڵەت وەربگیرێت، ئەرکی پۆلیسە ژیانی هاوڵاتیانی خۆپیشاندەر بپارێزێت ، هەر کەسێک خۆپیشاندان بەلاڕێدا بەرێت ، دەستگیر ئەکرێت سزای یاسای خۆی وەر ئەگرێت.
خۆپیشاندانەکانی (17-2-2011) بە مۆڵەتکرا، ئەرکی هێزە ئەمنیەکان بوو ژیانیان بپارێزن و نەیەڵن بەلاڕێدا ببرێت، بەلاڕێدا برا و هێزە ئەمنیەکان تەماشایان کردن (کوژراوێک) و سەدان بریندار کەوتەوە، ڕۆژانی دوای هەمان هێزە ئەمنیەکان خۆیان تەقەیان لە خۆپیشاندەران کرد ! لێرە خوێنی خەڵک ڕژاوە، ئیتر خاڵی گەڕانەوە نیە دەبێت ئەو دەسەڵاتە برووخێت . بزوتنەوەی گۆڕان چی کرد؟ قەڵەمێک و دوو دەفتەریان گرت بە دەسەتەوە کۆبونەوەی بێمانایان کرد، لە کوێ لەهەرەمی پەرلەمان ! لەوشوێنەی ئەیان وت دەبێت حیزب دەستی تیانەڕوات و ببێت بە مەرجەع ! کەچی دوو نوێنەری گفتوگۆکان نەک ئەندام پەرلەمان نەبوون، بگرە لە حیزبیشدا ئەندامانی حیزب دەنگی پێنەدابوون! بەر لە هەمووشت بێ‌ڕێزیان بە ئەندام پەرلەمانەکانی خۆیان کرد، ئینجا بەوانەی دەنگیان پێدا بوون، ئینجا بە خەڵکی خۆپیشاندەر کە دروشمی ڕووخانیان هەڵگرتبوو. مەسعودیان بانگێشتی سلێمانی کرد، لە کۆبونەوەی ژوورە تاریکەکان لە گەڵ (نەوشیروان) کەس نەیزانی باسی چیان کرد؟! (مەسعود) گەڕایەوە پایتەخت و 4 بڕیاری دەرکرد، تەنها یەک دانەی جێ بەجێ کرا (گەڕانەوەی میلحەکەیان) کۆبونەوەکان کۆتایی پێهات! واتا (بازرگانی بە خوێنی شەهیدەکان) . خەڵک ناڕەزایەتی دەربڕی، بۆ گەوجاندنی خەڵک، نەوشیروان پەلاماری (4) ئەندام پەرلەمانیدا ، گوایە داوای تاپۆ کردنی شوقەکانیان کردووە ! لە کاتێک هەموو ئەوانەی لە چواردەورین و هاوڕێین لە چەندین دزی و گەندەڵیزەبەلاح ئاڵاوون چاوی ئەوانی نەبینی! بۆ ئەوەی هێندەی تر (ئەندام پەرلەمانەکانی) خۆیان سوک بکات ، بڕیاریدا هەموویان بچنە ژێر دەستی (عومەری سەید عەلی) نەخوێندەوار و بێ پرسی ئەو هیچ نەکەن!
فراکسێۆنی گۆڕان ئەو ڕۆژانە چی کرد؟
خۆیان ئەڕازاندەوە و بە نوێترین جل و بەرگی کوردی ئەهاتنە بەردەرکی سەرا هەندێک ڕۆژ ، ڕۆژانی دوایش لە (پەرلەمانەکەی) مەسعود بارزانی خەسی بوون! یەک دانەیان شەرەفی ئەوەیان تیانەبوو دەست لە کار بکێشنەوە! تەنها لەو ڕۆژانە (پەرلەمانیان) بایکۆت بکردایە سەرەتای کۆتایی ئەو دەسەڵاتە بوو.
ئەو خزمەتەی ئەم بزوتنەوەیەو ، فراکسێۆنی گۆڕان لەم چوار ساڵەی ڕابردوو کردیان بە (پارتی و یەکێتی) هەرگیز هیچ کۆیللەیەک نەی ئەتوانی بیکات بۆیان ، ئەو زیانەی ئەمانە بە کۆمەڵگایان گەیاند ، دەبێت ئایندەیەکی دووروو درێژ کۆمەڵگا باجەکای بدات .
ئەگەر (مەسعود بارزانی) بم درێخی ناکەم لە خەڵات کردنیان ، دەشزانم بۆ خەڵاتیان ناکات! چونکە ئیتر دەبێتە هۆی کۆتایی ئەو یارییەی پێکەوە چەندین ساڵە بە کۆمەڵگای ئەکەن. ئەوەی تەنها گۆڕانی بە سەردێت تەنها دەمامکەکانە نەک دەموو چاوەکان .
تێبینی: لای من (پارتی و یەکێتی) مافیان. گۆڕان (کۆمپانیای) بازرگانیە. باوەڕم بە وشەی هەرێم نیە ، بەڵکو باشوری کوردستان. شتێک نیە بە ناوی پەرلەمان لە بێ ئەدەب خانەیەک زیاتر کە بێ ئەدەبەکانی لەخۆ گرتووە. تەنها لە سەر داوای هەندێک هاوڕێم ویستم بە زمانی ئەوان قسە بکەم.
باشی یەکەمی ئەم وتارە
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=63d0bafdچۆن نەشیروان 2 ساڵی بۆ مەسعود درێژکردەوە ؟
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=cdaf0002