سه‌رۆکی هه‌رێـم ...غیره‌ت به‌ره خۆت، ته‌نها وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه بده‌ره‌وه
Thursday, 16/07/2009, 12:00
ماوه‌یه‌کی زۆره که خۆم گرتووه وچاوه‌ڕوانی ووتارێکتم ئه‌کرد که‌ئاراسته‌ی هه‌موو گه لی کوردستان به گشتی و خه‌ڵکی هه‌رێم به تایبه‌تی بکردایه، که زۆر پێوویست بوو داوای لێبوردنێکی زۆر زۆر گه‌وره‌ت له‌وو خه‌ڵکه بکردایه، به‌هۆی ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تی یه‌ی که‌له‌سایه‌ی سه‌ری تۆوبنه‌ماڵه‌که‌ت و پارته‌که‌ته‌وه به‌سه‌ر ئه‌م میلله‌ته‌تان هێناوه له‌ماوه‌ی ئه‌م ١٨ ساڵه‌ی ڕابردوودا، جارێ باسی کۆن تر ناکه‌ین!؟
جه‌نابتان ماوه‌ی چوار ساڵه سه‌رۆکی ئه‌وهه‌رێمه‌ن وه ئێستاش خۆتان هه‌ڵده‌بژێرنه‌وه بۆ چوار ساڵی تر! جابۆ ئه‌وه‌ی که‌ده‌نگت پێ بده‌ین پێوویستیمان به‌وه‌ڵامی هه‌ندێ پرسیار هه‌یه ،چونکه زۆر مان لێ بینیوون. له‌و کاره قێزه‌ونانه‌ی که کردووتانه، ئه‌مه‌ش بۆته جێگه‌ی گوومان که‌ده‌نگتان پێ بده‌ینه‌وه جارێکی تر .هه‌تاکو ئێستا هه‌ر وونیت جار به‌جارێك پڕ پاسێك له ئه‌ندامه‌کانی پارته‌که‌ت به‌زۆر ملپێچی باره‌گاکه‌ی خۆتیان ئه‌که‌یت هه‌ر وه‌ك کاره‌کانی ڕابردووت تۆزێك پێئه‌که‌نیت، پاشان پرسیاریان لێده‌که‌یت که‌داوا کاریه‌کانیان چییه،پاش ئه‌وه‌ش هه‌ندێ به‌ڵێن.له‌دوای هه‌موو ئه‌مانه سه‌دام ئاسایی فه‌رمان ئه‌ده‌یت که‌میکرۆفۆن وکامێراکان بکوژێننه‌وه جا ئه‌وکاته ئه‌که‌ویته جنێوودان وهه‌ڕه‌شه‌کردن، جا بۆئه‌وه‌ی خه‌ڵکی شاره‌زایی ته‌واویان هه‌بێت له‌سه‌رت پێوویسته وه‌ڵامی ئه‌م چه‌ند پرسیاره بده‌یته‌وه ،نه‌وه‌کا خه‌ڵکی گوومانی زیاتر درووست بێت له‌لایان وه بچن ده‌نگ به کاندیده کانت بده‌ن.زۆر دڵنیابه که‌منیش له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی کورد ئه‌م پرسیارانه‌م بۆ نووسیویت، چونکه جه‌نابتان هه‌ر به‌بنه‌ماڵه هه‌موو کاتێك خۆتان به‌به‌رپرسیاری یه‌که‌م دائه‌نێن له‌م ڕووه‌وه.
١.جه‌نابتان وه‌ک سه‌رۆکی هه‌رێم وسه‌رۆکی پارتێکی دیموکرات ،بۆچی به‌ته‌نها جارێکیش خێزانه‌که‌ت ومنداڵه‌کانی ترت پیشانی خه‌ڵکی ناده‌یت، ئایا شه‌رم ئه‌که‌یت یان له‌چی ئه‌ترسیت ؟
٢.بۆچی ئه‌بێت هه‌ر ئێوه سه‌رۆك بن، خۆ پارته‌که‌ت پارتێکی دیموکراته بۆچی نابێت که‌سێکی تر بێته جێگاکه‌ت وهه‌موو لێپرسراوه‌تییکان بگرێته ئه‌ستۆ، له‌چی ئه‌ترسیت ؟
٣.مه‌سروری کورت به‌چی ئه‌و هه‌موو شیروتیروداڵه‌ی خسته سه‌رشانی {تکایه مه‌ڵێ گه‌نجه‌وحه‌زی لێیه له‌بازاری شێخه‌ورا له هه‌ولێر کڕیویه‌تی}به‌چی بوو به ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی، له چی ئه‌ترسیت؟
٤.ئایا درووشمی ئه‌گه‌ر ئێمه شۆرشیشمان پێ نه‌کرێت شۆڕشمان پێ تیک ئه‌درێت،چه‌ند یه‌ک ئه‌گرێته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌نجامی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا؟؟؟ئایا ئه‌گه‌ر لیسته‌که‌تان سه‌رکه‌وتنی پێوویستی به‌ده‌ست نه‌هێنا ئه‌توانن وه‌ك ئۆپۆزسیۆنیک له‌م هه‌رێمه‌دا بمیننه‌وه؟ ئه‌گه‌ر نا بۆچی وه له چی ئه‌ترسن ؟
٥.ئایا مه‌به‌ستتانه هه‌موو ئه‌م هه‌رێمه گه‌نده‌ڵ بکه‌ن بۆ شاردنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵییه‌کانی خۆتان؟ ئه‌گه‌ر نا بۆچی هه‌تا ئێستا که‌س داد گا نه‌کراوه له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی له‌م هه‌رێمه‌ی که خۆت و برازاکه‌ت سه‌رۆکن تیایدا ؟
٦.باس له‌وه ئه‌کرێت که ئێوه خۆتان ئه‌و هه‌شت هه‌زار به‌رزانیه‌تان فرۆشت وه به‌کووشتان دان بۆ ئه‌وه‌ی سۆزی خه‌ڵکی به‌لای خۆتاندا ڕابکێشن وه هه‌موو پیرۆزییه‌کان بۆخۆتان بمێنێته‌وه وله‌هه‌مان کاتدا بۆ چاوترساندنی دوژمنه‌کانی ده‌وروبه‌ریشتان بووه،ئایا ئه‌توانی نکۆڵی له‌م تاوانه گه‌وره‌یه بکه‌یت ؟ له‌چی ئه‌ترسیت؟
٧.ئایا ئه‌توانیت ژماره‌ی کۆنتۆکانت و ناوی بانکه‌کان ئاشکرا بکه‌یت له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم تاکوو بزانین که‌چه‌ندت پاره هه‌یه؟؟ئه‌گه‌ر نا له‌چی ئه‌ترسیت؟
٨.چه‌نده‌ها ساڵه ئێوه له‌گه‌ڵ ینک و جه‌لال دا شه‌ر ئه‌که‌ن به‌هۆی چه‌نده‌ها هۆکاری جیاوازه‌وه،وه ئێستاش باس له گرێبه‌ستی ستراتیژی ئه‌که‌ن که‌له نێوانتانا هه‌یه وکار گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی خودی جه‌لال خۆیی وهه‌موو ینک بانگه‌شه بۆ تۆ ئه‌که‌ن، به‌ڵام باسێکی سه‌یر هاتۆته ئاراوه که‌ئه‌ڵێن ؛هه‌ندێ وێنه‌و فلیم هه‌یه له‌لای ئێوه له‌سه‌ر خێزانی جه‌لال که‌له ساڵه‌کانی هه‌شتاوه ده‌ستتان که‌وتتوه له‌ڕێگه‌ی سوریا‌و ئێرانه‌وه، هه‌ندێکی تریان بۆدوای ڕاپه‌ڕن ئه‌گه‌ڕێته‌وه،گوایه جه‌نابتان وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك له‌جه‌لال ئه‌م وێنه‌و فلیمانه به‌کار ئه‌هینن بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نها خۆتان پاڵه‌وانی گۆڕه‌پانه‌که بن؟ هه‌ندێ فلیمی ترتان ده‌ست که‌وتووه له‌سه‌ر ئه‌ندامه‌کانی سه‌رکردایه‌تی ومه‌کته‌بی سیاسی ینک،که‌ئه‌مانه‌یان جه‌لال خۆیی داوێتی پێتان پێش چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر وه‌ك نیاز پاکییه‌ك بۆ ئێوه، ئایا ئه‌توانن ئه‌و وێنه‌وفلیمانه پیشانی خه‌ڵکی بده‌ن ؟ئه‌گه‌ر نا له‌چی ئه‌ترسن ؟
٩.واده‌رئه‌که‌وێت که‌ناوه‌رۆکی رێکه‌وتنه‌که‌تان له‌سه‌ر ئه‌م فلیم ووێنانه بێت، ئه‌گه‌ر نا بۆ هیچ ئه‌ندامێکی سه‌رکردایه‌تیتان ناوه‌رۆکه‌که‌ی نازانێت.ئه‌کرێت خۆت باسی بکه‌یت؟ئه‌گه‌ر نا له‌چی ئه‌ترسیت؟
١٠.به‌چ هه‌قێك ڕێگا به ١٣٠٠٠ فه‌له‌ستینی ئه‌ده‌یت بینه هه‌رێمه‌وه؟له‌کاتێکدا خه‌ڵکه‌که‌ی خۆیی ئه‌ناڵێنن به‌ده‌ست گه‌نده‌ڵیی و بێخزمه‌ت گوزاره‌ییه‌وه ؟
١١.ده‌نگ هه‌یه که پاسه‌وانه‌کانتان بگۆڕن به فه‌له‌ستینتی وه هه‌ندێکیان دابمه‌زرینن له‌پاراستن وده‌زگای زانیاری بۆ تێهه‌ڵدانی خه‌ڵکی!ئه‌گه‌ر وا نییه ئه‌مانه‌ت بۆچییه، له‌چی ئه‌ترسیت؟
١٢.ئه‌و پیلانه نهینییه چییه که‌تۆوجه‌لال داتان ناوه بۆ کۆسره‌ت وجه‌وهه‌ر نامیق له‌دوای هه‌ڵبژاردن، ئه‌توانیت باسی بکه‌یت ئه‌گه‌ر نا له‌چی ئه‌ترسیت؟
١٣.باس له‌وه‌ده‌کرێت که‌له‌ئێستاوه تۆوجه‌لال له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێکه‌وتوون که مه‌سرور ببێت به‌سه‌رۆك وه‌زیر ،ئه‌گه‌ر نا کێ ئه‌بێت بۆ باسی ناکه‌ن له‌چی ئه‌ترسن؟
١٤.هه‌ندێ له‌وه‌زیرو لێپرسراوه‌گه‌وره‌کانی ناو پارتی سووکایه‌تیان به تاکی مرۆڤی کورد کرد له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا ،بۆ هیچ لێپرسینه‌وه‌ت له‌گه‌ڵ نه‌کردن ؟له‌چی ئه‌ترسیت؟
١٥.مه‌سروری کورت په‌لاماری دکتۆر که‌مالی دا له نه‌مسا بۆچی هیچ لێپرسینه‌وه‌ت له‌گه‌ڵ نه‌کرد؟له‌چی ئه‌ترسیت؟؟؟
١٦.بۆچی مێزگری له‌گه‌ڵ کاندیده‌کانت ناکه‌یت، له‌چی ئه‌ترسیت؟
١٧.تاچه‌ند ئاگاداری ژیانی مرۆڤی کوردیت بۆ له‌نزیکه‌وه سه‌ردانی خه‌ڵکی ناکه‌یت، له‌چی ئه‌ترسیت؟
١٨.چاره‌نووسی ئه‌و یه‌کێتییانه‌ی که‌له‌لای ئێوه‌وه گیران له شه‌ری ناوخۆدا چییه؟ بۆ باسی ناکه‌ن، له‌چی ئه‌ترسن؟
١٩.ئه‌ڵێن تورکه‌کان له‌ڕێگه‌ی ئێوه‌وه ئه‌و وێنه‌وفلیمانه‌ی ده‌ست که‌وتووه ،له‌به‌ر ئه‌و هۆیه‌یه که‌ئه‌و شه‌کره‌یان به‌جه‌لال شکاند !ئایا تۆش کوردستانی گه‌وره به‌خه‌ونی شاعیران ئه‌بینیت؟ئه‌گه‌ر نا بۆ هه‌ڵوێستت
٢٠.ده‌نگ هه‌یه که هه‌موو یه‌کێتی به ده‌زگای زانیاریشه‌وه له جه‌لال کریبێته‌وه!ئه‌نجامی ینک چی ئه‌بێت دوای هه‌ڵبژاردن؟
که‌رکوک وناوچه‌دابڕاوه‌کان بۆ خۆت به‌جێ ئه‌هیڵم باسیان بکه به‌بێ درۆکردن تکایه ،له‌چی ئه‌ترستر؟
٢١.گۆڕان لای تۆ چی ئه‌گه‌ێنێت، بۆ ناگۆڕڕێت له چی ئه‌ترسیت؟
ژماره‌٢١ هه‌ڵبگێڕه‌ڕه‌وه ئه‌بێت به ژماره‌١٢ که‌لیسته‌که‌ی جه‌نابته.تکایه به‌بێ ته‌رك کردن وه‌ڵامی هه‌ریه‌ك له‌و پرسیارانه‌ی سه‌ره‌وه بده‌ره‌وه تاکوو %١٠٠ده‌نگ بهێنی
بۆ نووسه‌ری ئه‌م بابه‌ته: نووسینه‌که‌تان به‌بێ سانسۆرکردن بڵاوکرایه‌وه، دوای ده‌رکه‌وت که هه‌ندێ وشه‌ی ناشایسته و بازاڕیانه‌تان به‌کارهێنابوو، ئاگاداری منیان کرده‌وه. تکایه هه‌وڵ بده‌ن ئه‌و وشانه له وتاری سیاسیی‌دا به‌کار مه‌هێنن، ئه‌گه‌ر ئێوه خوازیاری گۆڕینی عه‌قڵی دواکه‌وتووی کۆمه‌ڵگان، له پێشدا خۆتان بگۆڕن و خۆتان له‌سه‌ر ئه‌وه ڕابهێنن، که له کاتی نووسین و قسه‌کردندا وشه‌ی ناشیاوی ئاوا به‌کار مه‌هێنن، زیاتر بخوێننه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له شێوازی نووسینی وتار تێبگه‌ن و جیاوازی بکه‌ن له نێوان وشه‌ی شه‌قام و وشه‌ی ناو ڕاگه‌یاندن. (که‌مال/ کوردستانپۆست)
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست