بۆ دادگاییكردنى جه‌لال تاڵه‌بانى، ئه‌م پێشێلکارییه‌ش پێویسته بخرێته ڕوو!
Sunday, 01/02/2009, 12:00
1831 بینراوە
بۆ زیادكردن و زانیاریى زیاتر و پێشێلكردنەكانى تاوانه‌کانی جه‌لال تاڵه‌بانی، که‌بە زەقى و بەئاشكرا ، خۆی و بنه‌ماله‌کی دزیی ده‌که‌ن و موڵک و ماڵی خه‌ڵکی داگیرده‌که‌ن، به شایه‌تیی که‌سانی شاره‌زا و یاساناسان، ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه ئه‌م کاره‌ی خواره‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن :
بڕیاریی یاساى ژمارە 56 بۆ ئیفرازكردنى زەوى کشتوکاڵیی، كە دەكەونە نێوه‌ند شارەوانى سلێمانى، كە صنفى (مملوكە الدولە) یە، بەناوى كەسەكانەوەن و تاپۆى رەشیان هەیە ! به‌پێی ئه‌و بڕیاره ئەبێت 20% ى عمومى ئەو موڵكە تاپۆ بكرێت بە ناوى خاوەنەكەیەوە بەپێى دەق و ناوەرۆكى ئەو بڕیاره، بەڵام جه‌لال تاله‌بانی ئەو بڕیاره‌ی گۆڕیوە و جێبەجێى نەكردووە، کردوویه‌تی بە (بڕیار)ێكى شارەوانى، كە ئەمان لە بلۆكاتى ئەو ئیفرازى كردویانە 20% ئەدەنەوە بە خاوەنەكەى! جارى واهەیە ئەو زەویە 70% ى ئەكەن بە خدمات و تركیات! جارى وا هەیە بەم بڕیارەى شارەوانى لەو ئیفرازەى كە ئەم خدماتى زۆرەى تێئەكەوێت ! خاوەن مەڵك 5% ى بەر ئەكەوێت! واتە له زۆر حاڵه‌تدا، وه‌ک خێرپێکردن، ته‌نها خاوەن زەوى 5 % ى عمومى مساحەكەى ئەدەنێ. مافیاکانی ئیتاڵیا ئه‌گه‌ر حوکمی کوردستانیان بده‌یتێ، بڕیاری ئاوا ده‌رناکه‌ن، ئەمەش پێشێلكاریەكى یاساییه و زەق دیارە، چونكە لەو بڕیاره‌ی سه‌ره‌وه‌دا 56 دا دوو جار لە فقرەكانیدا جه‌خت له‌سه‌ر جیاكردنەوەى عمومى مساحە ئەكات، كە بكرێت بە ناوی خاوەن زەوییەوە.
هەموو حاكم و پارێزەرێك ئەم قەرارە باش ئەزانن و زۆر دیارە دەقە یاسایەكەى، بەڵام بە فه‌رمانی جه‌لال تاڵه‌بانی، که بۆ خۆی ده‌ڵی پارێزه‌ر و یاساناسم، ئەم بڕیاری 56 وەك دەق و خاڵەكانى جێبەجێ نەكردووه و فێڵی تێدا کردووه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و ڕێگایه‌وه خۆی و بنه‌ماڵه و ده‌ستوپیوه‌نده‌کانی ماڵ و زه‌وی خه‌ڵکی داگیربکه‌ن.
لە هەمووى دكتاتۆریانه‌تریش، بۆ سه‌پاندنی دەسەڵاتی خۆی، بڕیارێكى كۆتایى دەركردووە، بۆ جێبەجێكردنەكەى ، ئەویش نووسیویەتى (بۆ هیچ حاكم و دادوەرێك نییە، داواى نارەزایی، ئەم خاوەن موڵكانە ببینن) ئەمەش حوكمێكى قەرەقوشییه، هیچ رێزێكى بۆ یاسا و بۆ پارێزەر و بۆ خاوەن زەوى نه‌هێشتۆته‌وه.
ئه‌مڕۆ هەموو خاوەن موڵكه‌کان له سلێمانى به ده‌ست ئه‌م بڕیاره‌وه دەناڵێنن، هه‌ر به‌هۆی ئه‌مه‌شه‌وه‌یه، ئیستا هێرۆ و هه‌ڵۆ و مناڵه ده‌روون نه‌خۆشه‌کانی برایم ئه‌حمه‌د، وا خه‌ریکن بێشه‌ر‌مانه سلێمانی داگیرده‌که‌ن و له سه‌ر خۆیانی تاپۆ ده‌که‌ن، زۆربه‌ی خه‌ڵکیی بەدەست ئەم ناهەقیەوە ده‌ناڵێنن، كە زۆر نایاسایى و پێشێل كردنى هەقى بەرامبەرە! لە هیچ وڵاتێكدا ئەم هەق زەوت كردنە نه‌ماوه، ته‌نها لە كوردستانى سۆسیال دیموكراته‌کان و سکرتێره ناموڕاله‌که‌ی یه‌کێتیی نیشتیمانیدا نه‌بێت، ئه‌مڕۆ هیچ که‌سێک بۆی نییه داوای مافی خۆی بکات و خاوەن موڵكێك مافى دەعواى نییه، بیباتە بەرده‌م یاسا.
کوردستانپۆست: ئه‌م نامه‌یه له لایه‌ن به‌ڕێزێکه‌وه به‌ناوی (کاک قادر) له له‌نده‌ن بۆمان هاتبوو، به ده‌ستکارییه‌وه بۆی بڵاوده‌که‌ینه‌وه.