کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چەكوشەكەى كوردستانپۆست نرخى نەشتەرگەرى دڵ و قەستەڕەو باڵۆنى پێ دیارى كردن

Tuesday, 16/08/2011, 12:00


.

كوردستانپۆست وەك سایتێكى خەمخۆرى خەڵكى كوردستان لەهەموو دەرگاكان دەداو بەئاسانى دەگاتە هەموو كوچە و كەلەبەرێك ئەم دەسەڵاتەش لەترسى چەكوشەكەى كوردستانپۆست بەشێوەیەك سەری لێ شێواوە سەرى زمان و بنى زمانی بۆتە كوردستانپۆست . یەكێك لەو خەم و كێشەو گیروگرفتانەى كەخەڵكى كوردستان بەدەست ئەم دوو حزبەو حكومەتە گەندەڵەوە دەناڵێنێت نەخۆشخانەكان و بوارى تەندروستیە خۆشبەختانە كوردستانپۆست لەوەش میللەتى لەبیرنەكردوە و بەردەوام لەخەمى تەندروستی ئەو خەڵكەدایە ئەوەتا دوایى ئەوەى كوردستانپۆست و گروپە تەندروستیەكەى چیا باسى كێشەیەكى دیارى خەڵكیان كرد ئەویش سەبارەت بەو نەخۆشانەى كەقەستەڕە و باڵۆنیان بۆ دەكرێت بەنرخى گران و هەر دكتۆرەو بەئارەزووى خۆی دێ قۆڵى نەخۆش دەبڕێتەوە لەهەمووش ناخۆشتر ئەوە بوو كەدەركەوت و ئاشكرابوو كەوەزیرى تەندروستى سلێمانى سەردەمى عومەرفەتاح بەماددەو دەرمانى ئێكسپایەر قەستەڕەى كردووە بۆ خەڵك و بەو هۆیەشەوە ماوەى دوو هەفتە داخراوە كەلەوەش ناخۆشتر ئەوە بووە كەدەڵێن كەسەكە لەوانەیە هەر پێویستى پێیى نەبووبێت كەچى ئەوان بۆیان كردووە، وورووژاندنى ئەم بابەتە كاردانەوەى زۆر گەورەى لێ كەوتەوە لەناو خەڵك و نەخۆشخانە و عیادەكان و سەندیكاكانى پزیشكان و كارمەندانى تەندروستی بۆیە وایكرد بەپەلە دەسەڵات و وەزارەتى تەندروستى نرخ و سنوورێك بۆ نەشتەرگەریەكانى دڵ و قەستەڕەو باڵۆن دابنێن ئەمە دەسكەوتێكى گرنگە بۆ خەڵكى كوردستان كەدەبینین لەسایەیى سەرى چەكوشەكەى كوردستانپۆستەوەیە نرخەكان یەك دەخرێن چونكە تاكوردستانپۆست نەى وورووژاندو باسى نەكرد وەزارەتى تەندروستى خەبەرى نەبووەوە كەئەمە وا دەكات هەر هیچ نەبێت لەمەودوا چیتر هەرنەخۆشخانە و دكتۆرە لەئاست خۆیەوە نرخ دانەنێ بۆ قەستەڕەو باڵۆن و نەشتەرگەرى دڵ ، لەهەمان كاتدا ئەمە زیندوویەتى كوردستانپۆست و كاریگەرى چەكوشەكەشى دەردەخا كەبەڵێ ئەوە كوردستانپۆستە بەفیعلى لەخەمى خەڵكى كوردستان و ئێش و ئازارەكانیاندایە .
((لەهەرێمی كوردستان نرخی نەشتەرگەری دڵ وقستەروباڵۆن یەكدەخرێت
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەهەوڵی یەكخستنی نرخی نەشتەرگەریەكانی (دڵ وقەستەرو باڵۆنە) لەنەخۆشخانەو سەنتەرەكانی هەرێمی كوردستان، بۆئەم مەبەستەش 8-8-2011 لەدیوانی وەزارەت بەسەرپەرشتی د.تاهیرهەورامی وەزیری تەندروستی وئامادەبونی بەێوەبەری نەخۆشخانەكانی دلًًَ لەهەولێر وسلیمانی ودهۆك ئامادەكاریەكانی یەكخستنی نرخی نەشتەرگەریەكانی (دڵ وقەستەرو باڵۆنە) هەروەك ئەم بریارەش دوای ئەوە دێت كەحكومەتی هەرێمی كوردستان بڕی 45 ملیاردیناری بۆكەرتی تەندروستی بۆئەمساڵ تەرخانكرد، كەلەرێگەی كەم كردنەوەی نرخی نۆرینگەمیلیەكان و نەشتەرگەری و هاوكاری كردنی نەخۆش لەهەرێمی كوردستان.
لەووتەیەكیشیدا وەزیری تەندروستی ئاماژەی بەگرنگی جێبەجێ‌ كردنی ئەم بریارەكرد كەلەبەرژەوەندی نەخۆش وهاوڵاتیاندایە كەئەمەش ئامانجی سەرەكی حكومەتی هەرێم و وەزارەتی تەندروستیە.
لەبەشێكی تری كۆبونەوەكە بریاردرا تەواوی ئەو نەشتەرگەریانەی كەلەهەرێمی كوردستان ئەنجامدەدرێت بەنرخێكی یەكسان ودیاری كراو بێت وهەموو نەخۆشخانەو سەنتەرێكی دڵ پابەندی بریارەكەبن)) .



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە