کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


په‌رله‌مانتاری ده‌رسیم (شه‌ره‌فه‌دین هالیس) و هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی کورد جوان حاجۆ به‌شداری کۆنفرانسی ده‌رسیم ده‌که‌ن

Saturday, 16/01/2010, 12:00


له‌دڕێژه‌ی هه‌وڵه‌کانی کۆمیته‌ی باکوری چاودێری کودۆساید /چاک بۆ ده‌وله‌مه‌ند کردن و به‌‌هێز کردنی کۆنفرانسی ده‌رسیم که‌له‌ 24ی ئه‌م مانگه‌ له‌ شاری ستۆکهۆلم ساز ده‌کرێت به‌به‌شادری 7 حزبی سوێدی و وتاری نێردراوی مامۆستا ئیسماعیل بێشکچی که‌ بۆ کۆنفرانسه‌که‌ی ناردوه‌ ، وه‌ به‌شداری 4 ئه‌کادیمیستی سوێدی و کوردی و فلیم و مۆسیک و نوێنه‌رانی ئه‌رمه‌ن و ئاشوری و کوردانی فه‌یلی و یارسان و ڕزگاربویه‌کی کاره‌ساتی کۆمه‌لکوژی ده‌رسیم ....
هاوکات له‌هه‌ولێکی نوێدا په‌رله‌مانتاری هه‌لبژێردراوی ده‌رسیم (شه‌ره‌فه‌دین هالیس) له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوو له‌شاری ده‌رسیمه‌وه‌ به‌ره‌و ستۆکهۆلم به‌ڕێ ده‌که‌وێت تا له‌کۆنفرانسه‌که‌ ڕۆشنیایی بخاته‌ سه‌ر کوشتاری به‌کۆمه‌لی ده‌رسیم و بارودۆخی ئێستای باکوری نیشتمانه‌وه
هاوکات هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی کورد جوان حاجۆ ده‌ستپێکی کۆنفرانسه‌که‌ به‌ زمانی زازاکی گۆرانی ده‌رسیم مالێ مه‌وا ده‌کاته‌وه‌ . شایه‌نی باسه‌ ئه‌م کۆنفرانسه‌ له‌ڕۆژی 24/01/2010 له‌ شاری ستۆکهۆلم له‌ کاتژمێر 12 بۆ 15:30 له‌هۆلیABF ئه‌نجام ده‌درێت

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە