کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


تیرۆر

Thursday, 10/01/2013, 12:00





ئەم کارە تیرۆرەی دژ بەکوردان ئەنجام ئەدرێ لەهەر کوێیەك بێ، سەرەنجام تووڕەبوونی زیاتر و تۆڵەی گەورەتر بەدوای خۆیدا دێنێ. ئەم کارە چەپەڵەی هێزە ترسنۆکەکانی تورکیا دژ بە مرۆڤی سڤیل و بێ چەك ئەنجامی ئەگەیەنن لەناوجەرگەی شارێكی وەك (پاریس)دا، ئەبێتە پەڵەیەکی ڕەش بەنێو چاوانی یاسا و پۆلیسی فەرەنساوە. من دڵنیام ئەم کارە تیرۆریستیە بەهەماهەنگی لەگەڵ دەزگاکانی هەواڵگری فەرەنسی ئەنجام دراوە، ئەگینا تورکیا چۆن ئەتوانێ ئەو کارە لەو ووڵاتەدا بکا.
لەمێژە ووتراوە،کورد جگە لەچیاکان هاوڕێی نیە، ئەم ڕووداوە سەلماندی کە ئەو کوردانەی داوای ئازادی و سەربەخۆیی کورد ئەکەن، لەهەر کوێیەك بن، لەهەر ووڵاتێك بن، لەئەوروپا،ئەمریکا و هەر جێگایەکی تر، ئامانجی دەزگا هەواڵگری و مرۆڤ کوژەکانیانە. (پاریس،نەمسا،بەرلین،،،،)گەواهیدەری ئەو جێگاو شارانەن کە کوردیان تیا تیرۆر کردوەو کەسیس لەسەریان نەهاتۆتە دەنگ، وەیان کەسیان دەست گیرنەکردوە کە لەو ڕووداوە تیرۆریستانەدا تێۆەگلابوون.
کورد جگە لەوەی نابێ تەنها بەخۆپیشاندان و دەربڕینی تووڕەیی و ناڕەزایی لەنێو خیابانەکانی ئەو ووڵاتانەی ئەوروپا نمایشی بکەن،، ئەبێ ئەوە باش بزانن کە جگە لە پەنا بردن بۆ تۆڵە سەندنەوەی ئەو ٣ کەڵە ئافرەتەی کورد، چی تر خۆ خەریك کردن بەهوتاف و جووینەوەی دروشمی باق وبریقی لەوەی مافی مرۆڤ و پێکەوە ژیان و شتی لەم جۆرە ، هەرگیز لەگەڵ دەوڵەوتی تورکیا ناگەنە ئامانج. ئەوەندەی دەوڵەوتی تورك دژ بەخواستەکانی گەلەکەمانە، ئەوەندەش پاڵپشتی نێو دەوڵەوتی بۆ تورك و هاوپەیمانی ناتۆ، زیاتر جڵەوی کاری تیرۆری دژ بە گەلەکەمان زیاد کردوە. بۆیە پێوستە چی تر لەبەردەم پۆلیس و یاسای ئەوروپا و ئەمریکادا ، کورد کاتی خۆی بەفیڕۆ نەدا و چی تر پەنا نەبەنە بەر دەمیان و داوای ئەوەیان لێ بکەن کەوا بکوژەکانیان بدۆزنەوە، لەبەرئەوەی بکوژەکان جگە لەوەی بکەرەکانی هێزەکانی تورکن، لێ پرۆسەکە بەگشتی بەشداری هەموو ئەو دەوڵەتانەی تیایە کە لەهاوپەیمانی ناتۆن. گرتنی سەرۆکی پەکەکە(ئۆچ ئالان) لەساڵی ١٩٩٩ باشترین بەڵگەیە.
ئای چەندە نەنگیە بۆ پۆلیسی ئەو ووڵاتانەی کەئەم کارەی تیا ئەکرێ، ئای چەندە لاوازن لەئاست کوشتنی کوردانداو دەست و مەچەك پۆڵان لەئاست خەڵکە هەژارەکەی خۆیاندا،، کوا ئەو هەموو کامیرا شاراوە و نهێنێ و ئاشکرایانەی لەهەموو کوچەو کۆڵانەکانی ئەوروپادا دانراون؟؟ کوا ئەو هەموو دەزگا نهێنێ و پۆلیسی ئەنتەرپۆل و ئەوانی تر کە جاری وا هەیە جگە لەو بودجە خەیاڵییەی بۆیان تەرخان ئەکرێ ، هەزارەها میل ئەبڕن بۆ تیرۆر کردن و گرتنی ئەوانەی ئەیانەوێ؟ ئەی بۆ لەئاست بکوژانی کوردا نایەنە دەنگ؟؟ کوا بکوژی(قاسملو)؟ کوا بکوژی(شەرەف کەندی)؟کوا و کوا و کوا؟؟
لەسەر کورد پێوستە چی تر بەگفتۆگۆو دانووستاندن هەڵنەخەڵەتێ و چی تر بیر لەچەك دانان نەکاتەوە، ئەوەی زامنی سەرکەوتنی کوردە تەنها و تەنها چیاکان و گەریلا و شۆڕشگێڕانێتی کە خۆی لەخەباتی چەکداریدا ئەبینێتەوە،، مردن و سەرشۆڕی بۆ ئەوانەی بەشدارن لەکاری تیرۆر و تیرۆریستان و پیلان گێڕانی، نەفرەتی لەپۆلیسی ئەو جێگایانەی نووستوون و لە حەوشەی ماڵەکانیاندا دز و جەردەو پیاو کوژ تەراتێن ئەکا و بێترس کارەکانی بەئەنجام ئەگەیەنێ، سەربەرزی بۆ میلەتانی ژێر دەستەو مرۆڤە شۆڕشگێڕەکانە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە