مەسعود بۆ ڕیش چوو سمێڵیشى دانا
Sunday, 19/09/2010, 12:00
سەردەشت تیرۆریستە , سۆرانى مامە حەمە قاعیدە یە , شێخ ستار بەعسى بوو , ئەحمەد میرە ئیتلاعاتە ,نەبەز گۆران میتە,قانعى فەرد پاسدارە , كوردستانپۆست و نوسەرەكانى بەكرێ گیراون , زمان درێژەكان بەرەڵڵان ,ئەمە ئەو تۆمەتانەن كە بنەماڵەى خائین بەكورد بە ئارەزووى خۆیان ئەیدەن بەو نوسەرانەى ڕیسواییەكانى بنەماڵە خائینەكانى كوردستان ئاشكرا ئەكەن , ئەوان هەموو ئەو كەسانەى بە تەپڵى ئەوان هەڵناپەڕن , تیرۆریست و خائین و هاندراون و دوژمنان پشتگیریان ئەكەن , لاى هەموو دەسەڵاتە بە زۆر سەپێنراوەكانى دنیادا ئەمە باوە , مەسعودى حەوت پشت جاش و خائینیش بەدەر نیە لەمە , بۆیە هەموو ئەوانەى لە خەتى گڵاوى بنەماڵە نزیك ئەكەونەوە ئیتر ئەوە تیرۆریست و خائین و جاش و هەموو شتێكە , بەخشینەوەى ئەو تۆمەتانە لاى ئەو بنەماڵەیە زۆر سادە و ساكارە , بابى ئەم مەسعودەش كە بە مەلا مستەقا ناسراوە نیوەى میللەتى كوردكە بە سۆرانى قسە دەكەن نازناوى قوندەرى پێ بەخشین , ئەوە بڕاوەتەوە لاى بنەماڵەى بارزانى ئەوەى نۆكەرو مل كەچ و ڕەعیەتى ئەوان نەبێت كام شتە خوا پێى ناخۆشە ئەوەیە , ئەوان بنەماڵەیەكن هەموو شتێك بۆخۆیان ڕەوایە هەر لە چەتە گەرێتى زەمانى باوكیەوە تا قەیتانەكانى عبدالكەریم قاسم و جاشایەتى شاو ئاشبەتاڵ و 31ى ئاب و دزینى سامانى ئەم میللەتە , ئەمە بە باڵاى گرگنى بنەماڵەكەدا دابڕاوە و وەكو كراسەكەى عوسمان بنەماڵەى بارزانى بێ دزى و جاشایەتى و خیانەت و تیرۆر كردن مانایەكى نیە , بۆیە بۆ بونى بەردەوامى خۆیان ئەبێت ئاوا بژین , چونكە مێژووى بنەماڵەكە وا هاتوە و هەرواش ئەمێنێتەوە , دواى تیرۆری سەردەشتى جوانەمەرگ لە لایەن ئەو بنەماڵە خائینەوە ,پارتى خۆ لێ كڕ كرد ,جار جارە قسەیەكیان دەكرد , بەڵام وەكو پێویست نەبوو , فشارەكا ن ناوخۆ و دەرەوە بۆ سەر بنەماڵە زیادى كرد , بۆیە بۆدەرباز بوون لەم كارە , مەسعود ى مەلا مستەقا لیژنەیەكى دروست كرد , بەڵام لە ئەساسدا ئەو لیژنەیە بوونى نەبوو , ئاخر كێ ئەقڵى دەیبرێ تاوانبار خۆى لیژنە بۆخۆى دروست بكات , هەتا ئەم ساتەش كەس نازانێ ئەوانەى لیژنەكە كێن و چى بوون ؟ لیژنەیەك حكومەت نەیناسێ و ئاگادارى نەبێت , پەرلەمان نەزانێ كێن ؟ كەس و كارى جوانەمەرگ نەزانێ , ئیتر لیژنە ى چى ؟ سەرۆكى تەزویر ئەگەر مەبەستى بوایە ئەوا لیژنەكەى ئاشكرا دەكرد و بە هەموومانى دەناساند , یان هەر هیچ نەبوایە بە حكومەتە ساواكەمان و پەرلەمانە خەوتوەكەى بناسانایە ,بەڵام لیژنە چى و تەڕەماشى چى ؟ ئەمانە درۆ بۆ میسرى ئەكەن , هەقە مەسعود و ئەو لیژنە یە بزانن ئەمە سەردەمى چەتە گەرێتیەكەى مەلا مستەقاى باوكى مەسعود نیە , هەرچى بنەماڵە فەرمویان سەریان بۆبابدەین , ئەوە نەما كورد واتەنى خەڵك وەرەقەى سپى ئەخوێنێتەوە , مەسعود لە نوسین و دەرهێنانى خۆى شانۆگەریەكى نوسى , بەڵام ئەو شانۆگەریەى مەسعود یەك بینەرى نەبوو تەنها ئەوانە نەبێت خیانەتى 31ى ئابیان بە سەروەرى بۆ بنەماڵە دایە قەڵەم , ئەوانیش بە گومانەوە هەتا ئەم ساتەش بڕوا ناكەن كە سەردەشت تیرۆریست بوبێت یان ئەو تاوانە ئەنسار كردبێتیان , عەرەبێكیان هێنایە سەر شاشە گوایە ئەمە تاوانبارە , بەڵام دەركەوت ئەو كەسە زۆر پێش سەردەشت گیراوە , بەڵام پارتى بەڵێنیان پێ داوە ئەگەر ئەو كارەیان بۆ بكات ئەوا ئازادى ئەكەن , تەنانەت نوێنەرى مەسعود چۆتە لاى كەس و كارى ئەو هیشامە و بڕێكى باش پارەى داونەتێ , ئەوەى سیناریۆكەى نوسیوە بیرى چوە لە زینداندا فایلى گرتنەكەى هیشام بگۆڕێ , بە پێى زانیارى سەرچاوەیەك ئەو وێنەیەى بڵاو كراوەتەوە ئەوە لە زینداندا نیە و بەڵكو ئەو وێنەیەى لە ماڵەوە گرتوە بە بیجامەوە , چونكە ئەو جلەى لە بەرى تاوانبارە كەدا نیشان درا لەهەموو زیندانەكانى عێراقدا جلى ئاوا نادرێ بە تاوانبارانى ئاسایى جاوەرە تیرۆریستیش بێت , ئەو شانۆگەریەى مەسعود نوسى بێ بینەر بوو , مەسعود واى نوسى خەڵاتى ئۆسكارى لە سەر وەرگرێ , هەموومان قەناعەت پێ بكات , بەڵام ئەو بۆ ڕیش چوو سمێڵیشى نایە بانى , ئەگەر كەسانێك مابون گومانیان هەبوو , ئیتر ئەو گومانەش ڕەوییەوە ونەما كە بكوژى سەردەشت تەنا و تەنها بنەماڵە خائینەكەی بارزانیە..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست