جه‌لال : ئه‌مه تاوانباری جه‌نگه و شایه‌تێكی باشیشه له سه‌ر ڕژێم
Tuesday, 07/04/2009, 12:00
1647 بینراوە
ئه‌و كاته‌ی جه‌لال ئه‌و هامیشه‌ی سه‌ره‌وه‌ی له سه‌ر نامه‌كه‌ی ئاسایشی گشتی نوسییه‌وه ،زۆرچاك دركی به‌وه ده‌كرد كه مقده‌می فرۆكه‌وان (تاریق ره‌مه‌زان به‌كر)ناسراو به ئه‌بو زیاد، سه‌ر به عه‌شیره‌تی العزاوی یه و یه‌كێكه له‌و چه‌ند فڕۆكه‌وانه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌یان به چه‌كی كیمیاوی بۆردومان كرد و له ماوه‌ی چه‌ند سه‌عاتێكدا زیاتر له پێنج هه‌زار هه‌ڵه‌بجه‌یی شه‌هید و دوو ئه‌وه‌نده‌ش بریندار بوون ، كه‌چی به بێ گوێدانه یاسا و بڕیاڕی دادگای باڵای تاوانه‌كان ،ئه‌م تاوانباره‌ی ئازاد كرد‌و ڕه‌وانه‌ی ووڵاتی به‌ریتانیاشی كرد .
ئه‌م كاره قێزه‌وه‌نه‌ی تاڵه‌بانی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانی توڕه كرد ،میدیاكانی كوردستان و به‌تایبه‌تی سایتی كوردستان پۆست هه‌ر زوو ئه‌م كاره نا یاساییه‌یان تاوانباركرد و داوای ئاشكراكردنی چاره‌نوسی ئه‌و فڕۆكه‌وانه‌یان كرد، به‌ڵام جه‌لال له مانۆرێكی بێ ئه‌خلاقیانه‌دا وویستی تاوانی ئازادكردنی فڕۆكه‌وانه‌كه بخاته ئه‌ستۆی ماموستا سه‌یفه‌الدین به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی گشتی ،به‌لام ناوبراو له به‌غدا سه‌ردانی تاڵه‌بانی كرد و بێ ئاگایی خۆی پیشاندا ،به‌ڵام دیاره تاڵه‌بانی زۆرله سه‌یفه‌الین زیره‌كتربوو ، بۆیه به‌رامبه‌ر به بێده‌نگی و هه‌ڵگرتنی ئه‌م كێشه‌یه ،مام ئاماده‌یه پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی بداتێ ،به‌ڵام ناوبراو ڕازی نابێت به‌م سه‌فقه سه‌رشۆڕییه ،بۆیه تاڵه‌بانی هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردنی لێده‌كات و هه‌ڕه‌شه‌كه‌شی برده سه‌ر ،به لابردنی ماموستا سه‌یفه‌الین له پۆسته‌كه‌ی و دانانی حاكم قادر له شوێنی .
ئێمه له ووڵاتێكدا ئه‌ژین كه ته‌وه‌ری دسه‌ڵات ،دادگا و یاسا و عورف و عاده‌ت بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان و درێژه‌دان به خۆده‌وڵه‌مه‌ندكردنیان به كار ده‌هێنن ، جه‌لال و ته‌وه‌ری ده‌سه‌ڵاتداری ناو یه‌كێتی نیشتیمانی ئێستا له هه‌موو كات زیاتر له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه ناسراون، ده‌بێ هه‌موو ووریا بین نه‌هێڵن ئه‌م جاره‌ش وه‌كو هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوو ئه‌م چه‌ته گیرفان پڕكه‌رانه گره‌وی هه‌ڵبژاردن به‌رنه‌وه ،به قسه هه‌ڵه‌شه‌كانی مه‌لا به‌ختیار و ئه‌رسه‌لان و فه‌قیری كۆسره‌ت نه‌خه‌له‌تێین ، ئه‌مانه خۆیان باش ئه‌زانن كه هه‌رگیز له‌م زه‌مه‌نه‌دا گه‌نج له ده‌وریان كۆنابنه‌وه ، مه‌گه‌ر به فڕو فێڵ كه به‌رزان و مه‌لا به‌ختیار خۆیان ده‌زانن چی‌یان كردوه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و خوێندكارانه .
ده‌با هه‌موو ده‌نگمان بخه‌ینه پاڵ په‌یامه‌كه‌ی ڕه‌وتی گۆڕینی دیموكراتی (ڕه‌گ) سه‌باره‌ت به گۆڕینی په‌یام و سیاسه‌ت و پێكهاته‌ی یه‌كێتی تا كورد ڕزگار بكه‌ین له‌م دزانه .هه‌موو به یه‌ك ده‌نگ داوا بكه‌ین جه‌لال ده‌بێ ئیستیقاله بكات و گه‌نده‌ڵه‌كانی ده‌وروبه‌یشی له گه‌ڵ خۆیدا به‌رێت .