ئەوەى منبینیم لە هەڵبژادنى مامۆستایان لەكەلار یاخوا كەس نەیبنیت ......
Sunday, 05/12/2010, 12:00
چەند رۆژیكە خۆم ئامادە كردبوو بۆ رۆژى هەڵبژاردن و برۆم بۆ دەنك دان چەنكە بەراستى ماوەى 18 ساڵە لە دواى دروستبونى ئەو دەسەڵاتە بە زۆر و زاتە و دیكتاتۆریەدا یەكیتى مامۆستایانیش دروست بووە ، بەڵام مەگەر هەر خۆیان بزانن جیان كردووە بۆ مامۆستا ..منیش وەكو مامۆستایەك ویستم بەشداربم لە دەنك دانە و ویژدانى خۆم ئاسودە بكەم ،دواى ئەوى كە لە بنكەى دەنگ دتنەكەدا لە قوتابخانەى لەیلا قاسمى بنەرەتى لە چاوەروانى ئەویابووم نوبەتم بیت و دەنگەكەم بەم بە چاوى خۆم بینیم چەند خروقاتى ئاشكرا و بە چاو دەكرا لە كاتەیا یەكیك لە نوینەرەكانى دەرەوەى لستى دەسەڵات بەدەنگ هات لە و خروقاتانەى دەكریت و لەگەڵە ل ئەوەشا نوینەرى ریكخراوە مەدەنیەكان كەلەویبو لە هەووڵى ئەوەیابوون ریگە بەو خروقاتە نەدەن بەهەحال لە پریكا بنكەى دەنگ دانەكە داخرا و لەو كاتە تیمى كەناڵى knn هاتنە ژوورەوە و لە هەمانكاتدا ئەحمەد سابیر هاتە ژورەوە بەناو بنكەى دەنگدانەكە كە لیژنەى باڵاى هەڵبژاردنە ولە یەكێتى مامۆستایاندا پللەیەكى باڵاى هەیە و سەر بە پارتى دیموكراتى كورستانە ،دواى ئەوەى خۆى تورە كرد و هەوڵى دەركردنى ئەو دوونوینەرەى دا كە بەرگیان لە ئەنجامدانى خروقاتەكان دەكرد بەڵام هیچى بینەكرا و هاتە دەرەوە لە و كاتەدا تیمى كەناڵى knn خەریكى ئەنجامدانى كارى خۆیان بوو بە شیوەیەكى زۆر بەعسیانە و دڕندانە هەڵى كوتایە سەر وینەگرەكەو هەوڵى ئەوى دا نەهیڵیت وینەى ئەتوارە نەشیاو و دور لە ڕەوشتەكانى بگریت بەڵام وینەگرەكە هەر بەردەوام بوو لە وینە گرتن كە چى هەر لەو كاتەدا ئەندامیكى یەكیتى نیشتمانى كوردستان كە بە بیانوى دەنگ دانەوە هاتبوو وەكو مامۆستایە بۆ دەنگ دان بە ناوى (ئەحمەد محەمەد سەمین)ەوە پەلامارى وینەگرەكەى knnى داو نەهیش وینەى روداوەكە بگریت بۆ ئەوەى لەوە زیاتر ڕوى رەشى حیزب و بۆگەنى كارەنەشیاوەكانیان دەرنەكەویت لە شاشەى تەلەفزیۆن و لەوە زیاتر ڕیسوا نەبن ، لە هەمانكاتیشدا كیشەى نوینەرى رێكخراوە مەدەنییەكان بەردەوامبوو كە ئەو مامۆستایەى یەكێتى مامۆستایان بیانوى ئەوەى پیگۆت ئەو باجەى پیدراوە ساختە كراوە و هاوارى كرد پۆلیس بیگرن و قۆڵبەستى بكەن پۆلیسیش وە كو ئەوەى ڕاوچیبن و راوێكى زۆریان كردبیت و هیچیان دەست نەكەوتبیت پەلامارى ئەو نوێنەرەى ڕێكخراوە مەدەنییەكان دا و بە تێهەڵدان و سوكایەتى پێكردنێكى زۆرەوە قۆڵبەستیان كرد و بردیان، ئەوەى كەمن گێرامەوە تەنها سەرە قەڵمیكە چونكە خۆینەر لەوە زیاتر تاقەتى خویندنەوەى ئەو هەموو كردەوا جوانانەى(یەكیتى و پارتى)یان نەماوە بۆیە نامەوى درێژەى پیبدەم ، بەڵام لەهەمووى گرنگتر ئەو وینەگرە لە كاتیكردا كامیراكەى شكا و بەتوندیش ئازارى پیگەیشت ئەوەبوو ئەو تیمە ى كەناڵى knn بەوە نەشكان و هەر بەردەوامبوون لە روماڵكردنى كارەكەیان . لیرەوە ئەڵیم مرۆڤ كەوتە ناو ئاوەوە دەست بۆ پوشیش ئەبات بۆ خۆڕزگار كردن .
مامۆستایەكى شایەت حاڵ لە بنكەى دەنگ دانى لەیلا قاسم لە شارى كەلار
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست