کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


‌شاڵاوی هه‌ڕه‌شه‌ و تۆقاندنی کاندیده‌کانی په‌رله‌مانی داهاتوو ده‌ستیپێکرد

Friday, 17/04/2009, 12:00


‌هه‌ڕه‌شه‌کانی مه‌سعود بارزانی هیچ جیاوازیه‌کی نییه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و کاره‌ تیرۆریستیانه‌ی که‌ تیرۆریسته‌کان ده‌یکه‌ن له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا، ئه‌وه‌ چه‌ند ڕۆژێکه‌ ده‌زگای پاراستنی به‌دناو و هێزه‌ تایبه‌ته‌کانی سه‌ر به‌ باره‌گای مه‌سعود به به‌شداریی سوداد برای مه‌سعود بارزانی که‌وتونه‌ته‌ هه‌ڕه‌شه‌کردن له‌ کاندیده‌کانی (لیستی بزوتنه‌وه‌ی چاکسازی کوردستان) که‌ به‌ڕێز دکتۆر عه‌بدولمسه‌وه‌ر بارزانی سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات که‌ کوڕی شێخ سڵێمان بارزانیه‌ و ده‌یانه‌وێت به‌ شێوه‌یه‌کی سه‌رده‌میانه‌ و دیموکراسیانه‌ به‌شداری بکه‌ن له‌ گۆڕانی ئه‌و ڕه‌وشه‌ دواکه‌وتوو و پڕ گه‌نده‌ڵییه‌ی له‌ کوردستاندا هه‌یه‌، یه‌کسه‌ر دوای چه‌ند کاژێرێک دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م لیسته‌ ناوی خۆیان تۆمارکرد له‌ کۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان کاندیده‌کانیان له‌ ده‌ڤه‌ری بادینان و هه‌ولێر که‌وتنه‌ به‌ر‌ شاڵاوی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و ده‌زگا جاسوسی و تیرۆریسته‌کانی سه‌ر به‌ باره‌گای مه‌سعود بارزانی ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوبردن و کوشتن و ماڵ سوتاندنیشیان لێکردون، ئاگاداریان کردونه‌ته وه پێویسته‌ په‌شیمان ببنه‌وه‌ و به لیستی سه‌ربه‌خۆ دانه‌به‌زن، توندوتیژی‌ دژی‌ ژنانیش كراوه‌و له‌ نێو ئه‌و کاندیدانه‌دا ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاویان ژنن و ئێستا ڕوو به‌ ڕووی جه‌لاده‌کان بوونه‌ته‌وه‌، ئه‌م هێرشه‌ دژ به‌ دیموکراسیه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌کرێت تا نوشستی به‌و لیسته‌ بهێنن و دواییش له‌ پلانێکی داڕێژراودا ده‌که‌ونه‌ لیسته‌کانی تر به هاوكاری تاڵه باني، ئه‌م ڕه‌فتارانه‌ دژ به‌ هه‌موو بنه‌ماکانی مافی مرۆڤه‌ و هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی جدییه‌ له‌سه‌ر ژیانی ئه‌و کاندیدانه‌، بۆیه‌ ئه‌رکی هه‌موو ڕێکخراوه‌ مه‌ده‌نی و سیاسیی و مرۆڤایه‌تیه‌کانه‌ دژ به‌م ڕه‌فتاره‌ هۆڤیانه‌ بوه‌ستنه‌وه‌ که پێشێلكارییه‌ له‌ مافه‌كانی‌ مرۆڤدا و ده‌بێت لێره‌دا ئه‌و تیرۆریستانه‌ ڕاگرن ئه‌گینا هیچ مانایه‌ک بۆ هه‌ڵبژاردنی چاوه‌ڕوانکراوی په‌رله‌مانی کوردستان نامێنێته‌وه‌، ئه‌م بارو دۆخه‌ واناروات و ئه‌نجامده‌رانی‌ ئه‌و جۆره‌ تاوانانه‌ ناتوانن له‌ ده‌ستی‌ یاسا ده‌ربچن، ئه‌رکی هه‌نووکه‌یی و سه‌ره‌کی هه‌موو لیسته‌کانه‌ که‌ به‌ خێرایی چه‌ترێک دوست بکه‌ن بۆ خۆیان و دژی ئه‌م کارانه‌ بوه‌ستنه‌وه‌ و نه‌فره‌ت له‌م ڕه‌فتارانه‌ بکه‌ن چونکه‌ سبه‌ینێ سه‌ره‌ی ئه‌وانیش دێت، پرسیاريش ئه‌وه یه بۆچی نه وشيروان مسته فا که ‌سه رۆكایه تی لیستێك ده کات هيچ ئیدانه‌‌ی ئه‌م تاوانانه و پێشێلكاریانه ناكات و بۆ وا بێده‌نگه و چاوه‌ڕوانی چیه؟! هه‌رچه‌نده‌ نوسه‌رله‌ وتارێکیدا له‌ کوردستانپۆستدا به‌ ڕاشکاوانه‌ و بێ گرێ وگۆڵ پێشبینی ئه‌م ئاسته‌نگ و کارانه‌ کرد بوو*، گه‌ر ڕه‌وشه‌که‌ وا بڕوات ژیانی ده‌یه‌ها مرۆڤی کورد ده‌که‌وێته‌ مه‌ترسیه‌وه‌ و ڕووبه‌ ڕووی کوشتن ده‌بنه‌وه‌، ئه‌مه‌ هێشتا سه‌ره‌تایه‌ و دوای 48 کاژێر دێت له‌ کردنه‌وه‌ی تۆمارکردنی ده‌نگه‌کان، له‌ داهاتوودا هه‌ندێك كه‌سیش بێسه‌روشوێن ده‌كه‌ن، ده‌بێت هه‌فته‌کانی دادێت چی ڕوو بدات، بۆیه‌ ده‌بێت هه‌موو لایه‌ک به‌ ووریایی و زیره‌کانه‌ چاودێری بارودۆخه‌که‌ بن، ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی مه‌سعود زۆر ترسناكه بۆ ئاينده‌ی کورد و بۆ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و دیموکراسی، پێویستیشه‌ ڕێکخراوه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات و که‌سایه‌تیه‌ کورده‌ به‌ نێو و ده‌نگه‌کانی هه‌نده‌ران و هه‌ڵوێست وه‌ربگرن و له‌ هه‌وڵدا بن بۆ ئاگادارکردنه‌وه‌ی ده‌زگا جیهانیه‌کان له‌م هه‌ڕه‌شه‌ و پێشێلکاریانه‌ی ده‌زگا جاسوسیه‌کان، ده‌بێت خه‌ڵکی کوردستانیش ببنه‌ پارێزه‌ر و پشت و په‌نای ئه‌وانه‌ی به‌ر ئه‌م شاڵاوه‌ دڕنده‌یه‌ بوونه‌ته‌وه‌، ڕۆژانی داهاتوو په‌رده‌ له‌سه‌ر زۆر کرداری چه‌په‌ڵی تری ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ هه‌ڵده‌داته‌وه‌، ئه‌وه‌ی‌ له‌ کوردستاندا روویداوه‌ ته‌نیا گۆڕینی‌ مرۆڤه‌كانه‌ نه‌ك گۆڕانی‌ ئه‌قڵو هزره‌كان، له‌م قۆناغه‌ سیاسییه مه‌سعود بارزانی ده‌یه‌وێت کورد بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ خاڵی‌ سفر، هه‌مان نیازی‌ ڕژێمی‌ سه‌دام حسێنی هه‌یه له قه‌ده‌غه‌ كردنی كاری‌ سیاسی‌ ‌و هه‌ڵسوكه‌وتی‌ نادیموكراسیانه‌دا و تا ئێستا نه‌گه‌یشتۆته‌ ئه‌و ئاسته‌ی كه‌ به‌ دیموكراسیانه‌ هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ نه یاره‌كانی بكات، ئه‌م دوو مافيايه تا ئێستاش نه خۆیان ‌توانیویانه‌ موماره‌سه‌ی دیموكراسیه‌ت بكه‌ن و نه گه‌ليشیان فێری موماره‌سه‌ی دیموكراسیه‌ت كردوه.

*ئێمه‌ به‌ خوێن ده‌سه‌ڵاتمان گرتۆته‌ ده‌ست و ته‌نها به‌ خوێنیش لاده‌چین! کاره‌ساتێک به‌ڕێوه‌یه‌.

http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=2a09710d

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە