کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دڵه‌که‌م که‌رکوک

Sunday, 18/07/2010, 12:00




بابه‌گوڕگوڕ واهاتم بۆ لای تۆ
بۆنی گڕئه‌که‌م ،دووکه‌ڵ وبۆسۆ
بۆسۆی ناوجه‌رگی هه‌ڵقرچاوته‌
بۆسۆی ده‌روونی پڕزووخاوته ‌
بۆسۆی پشکۆیه‌وژیله‌ی نه‌وته‌که‌
ئه‌ونه‌وته‌ی له‌کورد بوو به‌مۆته‌که‌
هه‌زاران شوڕش به‌گڤ هات وچوو
هیچی وه‌ک کڵپه‌ی گڕت هه‌ڵنه‌چوو
خۆزگه‌م به‌قینت، خۆزگه‌م به‌گڕت
خۆزگه‌م به‌تواناوبه‌هێزو گوڕت
من که‌ڕه‌نگم وا زه‌ردهه‌ڵگه‌ڕاوه ‌
داماویی کورده‌به‌من بڕاوه ‌
سێ چاره‌ک سه‌ده‌م تێپه‌ران خێرا
بۆ به‌دبه‌ختی من هیچ به‌کورد نه‌بڕا
به‌ڵام له‌م عومره‌زۆره‌ی به‌سه‌رچوو
سه‌رگورشته‌ی سه‌یر ده‌هات و ده‌چوو
دوژمنانی تۆ به‌هه‌زاران جار
ناویان لێ ناوی بۆ گۆڕینی بار
جارێک "که‌رپووته"و جارێکیش "که‌رپووچ" ‌
جارێکیش "تأمیم" هه‌رله‌بنه‌ڕه‌ت پوو چ
نه‌به‌"عه‌گال" و "سۆل" و"دشداشه‌"
نه‌به‌"ئاغا"، "به‌گ " نه‌ " نه‌خان " نه‌پاشا
هیچیان ناتونن ناوت بگۆ ڕ ن
ئه‌وانه‌ی کردیان گشت گۆڕبه‌گۆڕ ن
ناوبردن جیایه‌له‌گه‌ڵ ڕواله‌ت
کریستاڵ هه‌رگیزناکرێ به‌سواڵه‌ت
که‌رکوکیت، بووکیت تارات پۆشیوه ‌
شه‌ربه‌تی زێڕی ڕه‌شت نۆشیوه ‌
چۆن قودس و مه‌که‌بۆ عه‌ره‌ب فه‌رزه‌
بۆ ئێمه‌ش که‌رکوک قیبله‌ی پێنج فه‌رزه‌
ئه‌و لووله گڕه‌ت واداگیرساوه ‌
ئاماژه‌ی نووره‌واقیت وه‌ستاو ه
مه‌شخه‌ڵه‌، مه‌شخه‌ڵ وا هه‌ڵکراوه‌
ده‌ڵێت کێ کورده‌، مه‌رده‌، کێ پیاوه‌؟
ده‌س له‌دایکی خۆی هه‌رگیز هه‌ڵناگرێ
با وه‌ک لووله‌که‌ی منیش گڕ بگر ێ

شیعری : خۆزگه‌
ساندیاگۆ-کالیفۆرنیا 14/7/2010‌‌
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە