کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دەفەرموون، ئەزمونی عەشیرەی بارزانی بپارێزن

Friday, 02/01/2015, 12:00



لە رۆژی ٢٢/٣/١٩٧٥ مستەفا بارزانی لەرێگای کاناڵێکی دیپڵۆماسییەوە داوی مافی پەنابەری لە ئامریکا کردبوو!، بۆ دواجار لەرۆژی٣٠/٣/١٩٧٥ لەکاتی شەودا(شەوانە) لەسنوری حاجی ئۆمەران پەڕیەوە تا پاشێن بگاتە شوێنی مەبەست. بارزانی ماوەی ٣٠ساڵ دوای ،،، قازی موحەممەد،،، سەرۆکی کورت تەمەنی کۆماری مهاباد، کە هەر بۆ خۆی(مستەفا بارزانی) قازی بە خەیانەتکار تاوانبار کردبوو دەستی لەشۆڕش هەڵگرت! ورێگای تاراوگەی گرتە بەر وپشتی لەو سیستمە کرد کەدوای بەدرخانییەکان بەهێزترین حکومەتی کوردی بووە.(کورد لەسەدەی نۆزدەوبیستدا، لە نوسینی، کریس کۆچیرا،وەرگێڕانی لە فارسی، حەمە کەریم عارف).
هاسانترین قێزەونترین کار ورووداوسیاسیەکان لەلایان عەشیرەی بارزانی(بنەماڵەی تاڵەبانیش) دووپاتکردنەوەی مێژووی بێبەختیو نەهامەتیە بۆ نەتەوەی کورد کە زۆر جاریش وەک پشیلەی رەجەبە شێتی عالەمێک بە خۆیانەوە دەسووتێنن.! ئەو هۆیانەی کە رێگا دەدا لەو دووسەدەیەدا ئەو عەشیرەیە پەندی مێژووییمان بەسەر بێنن زۆرن. هۆی دەرەکی، هۆی ناونەتەویی، هۆی لاوازی کۆمەڵگا، هۆی بێ هەڵویستی رووناکبیرونوسەرو ئاکادێمی کوردو........کە لەشکری بێدەنگی وەها یەخسیری کردون کە متەقیان لێوە نایە!
بێگومان هیچ سەرهەڵدانێک بۆ کە بۆ رزگاری کورد دروست بووە بێ ئیراد نییە. ئەو سروشتی کۆمەڵگای کوردە کە تژییە لە کارەساتو پڕە لە رخنەو گازەندە. بەڵام گرینگ دەسکەوتەکانن کە چۆن پێک دێن؟ چۆن بەرەو پێش هەنگاو دەنێن؟ ئەوچەند رۆژەی رابوردوو دیپڵۆماسی تاران وسەرۆکی هەرێم زۆر گەرمی وساردی بە خۆیەوە بینی. گەرمای ئەو هاتووچویە بۆ عەشیرەی بارزانی بووە سەرماکەشی بۆ خەڵکی باشورو خەڵکی رۆژهەڵاتی وڵات بە تایبەت بۆ نوسەرو لایەنگری ئەو حیزبانەی کە بە دەستی بارزانی وتاڵەبانی لە کۆی سەنجە‌ق و زڕەگوێز حەیرانی سیخواری بێوادە دووپات دەکەنەوە.! ئەو شاندە بۆ لەودەمەدا هاتوون؟ پەیامیان بە کێداوە؟ لەوەش بترازێ بۆ کەسێکی وەک ،،جەعفەر سەحرارودی،، یان لەگەڵ خۆیان هێناوە. ئەو کەسەی کە پۆلیسی ئەنترپۆل دەخوازێ دەستبەسەریکا؟ ودەیان پرسی دیکە. ئەوەندە دووپات بونەوە کە حەجێیان بە نوسینەوە نییە.
هەرچەند مێژووی دروست کردنی شاری مهاباد (ساوجوبڵاغی موکری) مێژوویەکی زۆر دوورودرێژنییە. بەڵام لەبواری مێژووی سیاسیدا رۆڵی گرینگی بۆ چارەسەر کێشەی کورد بە خۆیەوە بینیوە.دامەزراندنی کۆمەڵەی ،،ژ،ک،، وپاشێن وەرگەرێنی ئەو کۆمەڵەیە لەلایان روسەکانەوە لەژێر گوشێری واندا بە،،، حیزبی دێمۆكڕات،،، کۆماری تەمەنکورتی ئەوشارە تا رادەیەک ناوی ئەو شارەی خستۆتە سەر زاری مێژوومان. تا ژیان هەبێ ئەو روداوانەش لەبیر ناکرێن. بۆرەخنەگەرانی ئەو کۆمارە خۆشەویستەش مایەی شانازییە.چون هیچ رووداوێکی مەزنی سیاسیش بێ ئیرادو بێ رەخنە تێپەڕ نابێ. گرین ئەوەیە کە تاکی خاوەن هەڵویسی چۆن سەیری ئاڵوگۆڕەکان بکا. چۆن قسەی دڵ قسەی زاری لە ئاست ئەوینی وڵاتەکەی یەک بێ.
ماڵی دێمۆکڕاسیم بە سێ چەپەی بە قوڕێ گرت! هەرکەس پێی خۆش بێ خامەی تاو دەداولەسەر مێژومان پەڕێوێک تۆمار دەکا. لاپەڕەکان رەش دەکاتەوە. بەتایبەت کەشووهەوای ژیانی تاراوگەیی بەشێوەیەکە کە چما دەوێری بڵێی فڵان سەرکردە ٦ کلاسی سەواد نییە! فڵان دەبیری یەکەم کەچە مەلایە کە کە لەسەرمان بۆتە کەڵەگاو یەخەمان بەرنادا! کەسانێک هەن کە لە هەندەران دەژین. شانازی هەرە گەورەیان ئەوەیە کە ،،مهابادین،، ولەشێرێک لەدایک بون کە کۆماری تێدا هەلکراوە. شانازی بەوەدەکەن کە ئەندام یا لایەنگری ،، بنەماڵە مەزنی دێمۆکڕاتن،،. لەخۆیان زیاتر هیچ حیزبێکی دیکەیان قەبوڵ نییە. گوێچکەیەکیان دەرگایە وئەویدیشیان دەروازە لە پێشخۆیان زیاتر هیچ کوێ نابینن.کە باسی بەستنی کۆنگرەی نەتەوەییش دەکرێ داوای ئەوەندە کوردسی دەکەن کە بە بارتەقای کورسیەکانیان پێشمەرگەیان نییە! لەبواری ئابوریش گەڕێ کە پەرێشێنن.
پێش هاتنی شاندی کۆماری ئیسلامی بۆ لای بارزانی وتاڵەبانی هەر کەس رەخنەی لەو دەسەڵاتە گرتبا تۆمەتیان لێدەدا کە نابێ ،،ئەزموونی باشوور،، لاواز بکەین. لەو رۆژانەدە کەچە نووسەرودۆڕاو سیاسی کۆنی ژوورێ ودەرێ بە زمانێکی لاوازو کڕوزانەوە نامەی گریان وڕۆڕۆیان لە هێندێک سایتدا بڵاو کردەووە کە: بۆ مەسعودو جەلال رێگایان بە بەکوژی قاسملوداوە کە بێتە باشووە؟ گۆیا هەستی نەتەوەیی خەڵکی رۆژهەڵاتیان بریندار کردووە.! زۆر سەیرە بۆ مەگەر ئێوە نوێنەری راستەوڕاستی خەڵکن؟ ئەگەر وان بۆ لە ناو خەڵکدا نین؟ ئەگەر نوێنەری خەڵکن بۆ ئەوە حاڵورۆژتانە!؟ دەنا کەرەم کەن لەمەوبەدواش ئەزمونی بارزانی وتاڵەبانی بپارێزن.
دەڵێن کورد لەشەڕدا ئازاو براوەیە، لە شەڕێ ئاشتیدا دەیدۆڕێنێ. ئێوە لە مێژە هەم لەشەڕدا دۆڕاون وهەم لە ئاشتیدا. ئەو هەراوهوریایە بۆ دەباز بون لە لێپێچینەوەی خەڵكە. هەزاران مرۆڤی کوردو بە کوشت داوە. ودەستهەڵناگرن. ئەو ئەزمونەی کە باشوور بە خوێنی رۆڵەی کورد وەدەستهاتووە نە هی بارزانییە نەهی تاڵەبانی. ئەو سەربەرزییە هی حەڕەکەتێکە کە بۆ رزگاری کورد تێدەکۆشێ. لە کۆڵ بارزانی بنەوە وفکرێک بۆ ئەو نەخۆشییە بکەنوە کە دەروونی داگرتوون. هیچ بەدووری نازانم کە لە ماوەیەکی کورتدا لەشێری هەولێر کۆتەڵێک وەک قارەمان بۆ،، جەعفەر سەحراروودی،،بەدەستی دووکنشینەکانی بارزانی درووست نەکرێ.! کەسێک کە سەروەتوسامانی ئەو خاکە بداتە دەست دڕندەیەکی وەک ئەردۆغان هاسان ئەو کارەش دەکا. کاتی ئەوەش هاتووە کە تاقمێک نووسەری خۆشنشین لە هەدەران چیدی دڵی خۆیان بە هەستی ناسیونالیسمێکی کوێرانە خۆش نەبێ. رووی پێنوسیان لە نەتەوەکەی خۆیان بێ وخۆیان لە زڕتاوای ئەو سیستمە بدوور ڕاگرن کە پێیان وایە چەکی رزگاریان بۆ هەڵگرتوین. تاقمێکی دیکەش لە خەڵکی سیاسی بەوە خۆیان فریوداوە کە لە شاری هەلێر رێژەی کۆنسولخانەکانی وڵاتانی بیانی رووی لە زیاد بوونە.ئیدی بیرلەوەناکەنەوە کە کوردکوژێکی وەک ئەردۆغان بۆتە مڵۆزم لەسەر ناتۆو ئامریکاو ئورووپیەکان کەچی لە بەر قازانجی خۆیان دەستی لێبەر نادەن.دانانی سەفاڕەتو کونسولگەری بیانی لە هەولێر بە مانای ئەوە نایە کە بارزانی مرۆوێکی ئازادیخوازاو شۆڕشگێڕ بووە کلیلی چارەسەری کوردی لەدەستدایە .چوار رستەی یەکەمی ئەو وتارە من نەمنوسیوە کەسێکی شارەزا لە کێشەی کورد تۆماری کردووە. لەو سەردەمەشدا ئەوەی ئەو عەشیرەیە بەڕیوەی دەبن دەتوانن بەهاسانی فیدای ئارەزووەکانی خۆیانی بکەن.
جەعفەر کەریمی
٢/١/٢٠١٥

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە