کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خوێندکاران خانمى یه‌که‌مى عیراقیان ریسواکرد

Friday, 16/10/2009, 12:00


دواى دوو ساڵ خوێَندنمان له‌ په‌یمانگا، ئێواره‌ى رۆژى 14/10 له‌ یاریگاى که‌مال سه‌لیم ئاهه‌نگى ده‌رچووان بۆ هه‌موو خوێندکارانى په‌یمانگا و کۆلیژه‌ ته‌کنیکیه‌کان گێڕدرا، تیایدا هیرۆى به‌ناو خانمى یه‌که‌مى عیراقیش ئاماده‌ بوو، ئه‌وه‌ى جێگه‌ى سه‌رسوڕمانى ئێمه‌ بوو که‌ کاکی عه‌ریف حه‌فله‌ى ئاهه‌نگه‌که‌ دوور له‌ هه‌موو عورفێکى زانستى، شیڕاندى و وتى به‌خێرهاتنى خانمى یه‌که‌مى عیراق ئه‌که‌ین و بژى لیستى کوردستانى. ئێمه‌ش که‌ کۆمه‌ڵێک خوێندکارى زۆر بووین چه‌ندینجار هاوارمان کرد: گۆڕان... گۆڕان... گۆڕان!!
به‌ناو خانمى یه‌که‌مى عیراقیش هێنده‌ شڵه‌ژا بوو که‌ دووجار هه‌ستا ئاهه‌نگه‌که‌ به‌جێ بهێڵێت و ئێمه‌ش له‌و ده‌موچاوه‌ قێزه‌ونه‌ دوور بکه‌وینه‌وه‌، به‌ڵام به‌ته‌کلیفى مامۆستایان و میوانان دانیشێنرایه‌وه‌. ئێمه‌ى خوێندکارانى ئه‌م میلله‌ته‌ که‌ تازه‌ بروانامه‌مان وه‌رگرتوه‌، لێره‌وه‌ رایده‌گه‌یه‌نین که‌ پشتیوانى خۆمان بۆ گۆڕان دووباره‌ ئه‌که‌ینه‌وه‌.

کۆمه‌لێک خوێندکارى په‌یمانگا ته‌کنیکیه‌کان
15/10/2009


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە