ئەگەر حەیات بوایە وازت لەو لیستە ئەهێنا
Saturday, 11/07/2009, 12:00
لەم ڕۆژانەدا بە ئیشێك چومە شارى هەولێر, وا تێگەیشتم دەسەڵاتدارانى ئەم شارەش وەكو ئەوانەى لاى ئێمە پابەندن بەو لیستەى ناویان ناوە لیستى كەرەكە ,بەڵام كە بینیم هەستم نەدەكرد لەم شارەدا شتێك هەبێت ناوى لیستى كوردستانى بێت چونكە لە سەرجەم ئەو هەولێرەدا یەك وێنەى سەرۆكى ئەو لیستە كە ناوى دختۆر بەرهەمە نەمبینى , دەركەوت ئەو گێلیەتیەى سەرانى یەكێتى ئەیكەن و بانگەشە بۆ سەرۆكى هەرێمى كوردستان لە هەولێر شتى وانیە و ئەوەى هەیە كەس ناوێرێ وێنەى دختۆر بەرهەم هەڵواسێ چونكە ئەم پیاوەش یەكێكەلەو پیاوانەى كە بۆتە چڵكاو خۆرێكى كۆیلەى بنەماڵەى بارزانى لێرە لە سلێمانى وێنەى سەرە گاكان زۆر ئەبینرێ كونێك نەماوە وێنەى ئەم گەندەڵە خیانەتكارانەى پێوە نەبێت كەچى خاوەنى وێنەى ئێرە نایەڵێ وێنەى سەرۆكى لیستەكە هەڵبواسرێ , ئەمە قۆرخ كردنى دەسەڵاتە ئەمە پاوانخوازى و ناوچە گەرێتیە , ئەمە بڕوا نەبونە بە یەكێتى , كەچى لێرەش هەر لە مام تاڵەبانیەوە تا خوارەوە خۆیان سەغڵەت كردوە و ئەو گەورە خائینەمان لێ دەكەن بەو تێكۆشەرەى كەس نەبوە لە وێنەى , حەیا لاى پیاوى ئاقڵ دەست دەكەوێت بەڵام ئەگەر دكتۆر بەرهەم یەك زِەڕە حەیاى هەبوایە ئەبوایە سەرۆكى ئەو لیستە نەبوایە , بە دوو هۆ یەكەمیان ناهێڵن وێنەكەى لەو دوو شارەى تر هەڵبواسرێ و كەسیش ناوى ناهێنێ و لە هەولێرو بادینان كەم كەس ئەزانێ سەرۆكى ئەو لیستە دكتۆر بەرهەمە , دووەمیان تاڵەبانى دكتۆر بەرهەمى بەكار هێناوە بۆ هەڵخەڵەتاندنى خەڵكانى یەكێتى بە ناوى ئەوەى ئەم دكتۆرە ئەبێتە سەرۆكى حكومەت دكتۆر خۆشى ئەم ڕاستیە زۆر باش ئەزانێ كە تاڵەبانى چۆن ڕێك كەوتوە و ئەمجارەش ئەو پۆستەى داوەتەوە بە نێچیر بارزانى , جا كەسێك ئەمانە بزانێ ئەگەر حەیاى هەبوایە ئەبوایە ئەمەى قبوڵ نەكردایە و ڕاستى بە میللەتەكەى بوتایە , بەڵام بەرهەم و حەیا كوجا مەرحەبا , ئیتر دەركەوت ئەوەندەى سەرانى گەندەڵى یەكێتى خۆیان بە پرۆژەى ستراتیژیەوە دەبەستنەوە نیو ئەوەندە پارتى ئەمەى بەلاوە گرنگ نیە و هەر باسیشى ناكات , كەچى تاڵەبانى خۆى سەغڵەت ئەكات و هەموو ئەوانە بە دوژمن دەزانێ كە دەنگ نادات بەو سەرۆكە خائینە , ئەگەر بەرهەم ڕاست ئەكات با وێنەكانى خۆى بەرێً و هەولێرى پێ بڕازێنێتەوە نەك لێرە بە وێنە قێزەونەكانى خۆى و ئاغاكانى دارو دیوارى ئەم شارەیان ناشیرین كردوە , ئەگەر جەنابتان ڕاست ئەكەن عەزیز قەیسى بەرنە هەولێرو لەوێ وەكو عەریف حەفلە ئیش بكە بزانە لەوێ بەرتاكە پێڵاوت نادەن , تۆ ئێستا سەرۆكى لیستى سلێمانیت نەك لیستى كوردستانى , ئەگەر پارتى و بنەماڵەى بارزانى تۆیان وەكو سەرۆكى ئەو لیستە بناسیایە و ئەگەر حسابى پیاویان بۆ بكردیتایە ئەوا لەتەنیشت ئەسپەكەوە شوێنێكیشیان بۆ تۆ دادەنا و ڕەشمەى كەرەكەیان ئەدایە دەستت تەنانەت حسابى خاوەن تەویلەیەكیان بۆ نەكردویت , ئیتر بە تاڵەبانى بڵێ بەسەپیاهەڵدان بە شان وشەپیلكى بنەماڵەى خائینى مەلا مستەفا دا , من ڕوو دەكەمە جەنابت و پێت ئەڵێم نازانم پێًت عەیب نیە تۆ سەرۆكى ئەو لیستەى , پێت عەیب نیە جێگرى كەسێكى بانگەشە بۆ گەورەترین خیانەتكار ئەكات , دەى بیرى لێ بكەرەوە , تف بكەرە ئەو حاڵەتەى بەسەر تۆ هاتوە و حەیاى خۆت بكڕەرەوە , كات بەدەمیە وە ماوە ,
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست