14 ساڵ پێش ئێوه، من بۆ سهردهشت گریام
Saturday, 15/05/2010, 12:00
1639 بینراوە
ئهوه مهسعود نهبوو، که سهردهشتی کوشت، بهڵکو ئهوه سهردهشت بوو مهسعودی کوشت، ئهگهر مرۆڤ دوژمنهکهشی به جهسته نهکوژێ، به رۆح دهیکوژێ
14 ساڵ لەمەوبەر واتە ساڵی 1997 سەردەشت منداڵێكی 9 ساڵان بوو. لەكۆڵانە تۆزاوی و لەنیو ئامیزی خانووە ماندوەكانی گەرەكی كریكارانی شاری هەولێری (گلێنه)دا لەتەك چركەجوانەكانی تەمهنیدا سەمای دەكرد. ئا لەو ساتەدا (مسعود) قۆنتەراتی لەتەك تورك و بەعسدا دهکرد بۆ كوشتنی رۆڵهکانی كورد. ئەوساتە من بۆ (سەردشت و سۆران)ەكانی نەوەی نۆی دهگریام و وتاریكیم نووسی (بۆچی لەشی سیاسی كورد ئیفلیجە؟)*1
لەویدا ئاماژەم بەوە كردبوو، كە (خیڵی گەوجی بارزانی) ئەركیان كوشتنی نەوە لەدوای نەوەکانی گەلی باشوری كوردستانە.
ڕێكخراوێكی خێڵەكی دواكەوتوو، که سنوری بیركردنەوەیان لە سنوری بیركردنەوەی ناوچەی بەرزان و ناوی بەرزانی ناترازێت. خاوەن ئایدۆلۆژی و قوتابخانەیەكی فكریی نەتەوەیی نین و ناتوانن لە كاریاندا پرینسیپێكی سیاسیی بۆ (هەرا)كەیان كە پێی دەڵێن شۆرش، دابنین. چەكدارەكانی خێڵی بەرزانی لە كۆنەوە تائیستا لەسەر شێوەی (ڕۆبین هود)ی ئینگیلیزی لە هەرشوێنێك كاروانێكی چەور بڕوات ڕێی پیدەگرن.
گەورەترین تاوان كە لە لەشی سیاسیی كوردی لەمیژووی نۆێماندا كرا، ئەوە بوو حیزبی هیوا بڕوای بەخۆی و ئەندامەكانی نەمابوو، تا لە نێوانیاندا سەرۆكێك هەڵبژیرن، بۆیە بارزانیان بەسەربزوتنەوەی كوردەوە كردە مۆتەكە.
ئهگهر ئێمه بەئاستەم سەرنجێك له میژووی ئەم خانەوادەیە بدەین، باتایبەتی ئەم چەند لاپەڕەی دوایان بخەینە ژێر دووربینی ویژدانەوە، كارەساتێكمان بۆ دەردەكەوێ، که (مرۆڤ شەرم دەكات بڵێ من ئەندامی نەتەوەیەكم كە بەشێكی ئەم نەتەوەیە، پێکهاتووه له خیڵی بەرزانیی و ئهوانن ڕابەرای نهتهوهی کورد دەكەن).
مانگنامەی هەتاو ژمارە 11 ڕۆژی 12-03-1997 مەسعود زۆر ڕاستگۆیە لەتك خۆیدا...زۆر درۆزنیشە لەتەك گەلدا ئهوه ئێمهین، که راستگۆین لهگهڵ خۆمان و لهگهڵ گهلهکهماندا، ئیتر بۆ دهبێت بزانین، مهسعود نابێت وا بیربكاتەوە؟ بیركردنەوەی مرۆڤ یانی ڕۆشنبیری كۆلتوریی. بەپیێ بۆچوونی(فروید) تەنیا كولتور كە كرۆكی ڕۆشنبیرییە، ڕزگاركەری مرۆڤە لە جەنگدا، لێ ئەم وتەی فرویده، لایەنیكی لاوازە، كە هەموو كولتورەكان جوان نین.
كولتوری خراپ هۆی جەنگ و ماڵوێرانی و كوشتنی مرۆڤەكانە. كولتوری جوان مرۆڤ لەجەنگاوەریكی دڕندەوە دەكات بەمرۆڤێكی ئاشتیخواز، كەواتە كاركردن لەسەرگۆڕینی كولتوركاركردنە لەسەرگۆڕینی ئاوزانی مرۆڤ و دوورخستنەوەی لەجەنگ و له ئازاردانی مرۆڤ كوشتن.
هۆی تیرۆركردنی (سەردەشت) جیاوازی بیركردنەوەی دوو كولتور و دوو دونیا و دوو پێشبینیی و دوونەوەی جودا.
سەردەشت دەنووسێت: (
هەوڵدەدەم هێندهی مهسیح ڕاستگۆبم لە گوتەكانما)*2
مەسعود لە ڕادیوی پارتییەوە دەشیڕینێ: (بجەنگن شەركەن تا تاقە (پ.ك.ك)) نەمینی. مەسعود ئیستا دەڵێت سهددامی دیكتاتۆر، کهچێ 14 ساڵ لەمەوبەر لە چاوپێكەوتنیكدا لەتەك ڕۆژنامەی (زەمانی) توركیدا دەڵێت:
پەیوەندیمان لەتەك سەدامدا وەهم) نییە *3
ئەمهیه جیاوازی لە نێوان مۆڕاڵ و لە بیركردنەوەی سەردەشت و مەسعو. بۆیه مەسعود وخێڵەكەی توشی هیستریا دەبن.
خۆزگە سەردەشت كوڕی من بوایە سڵاو له دایك و باوكی سەردەشت که ئهو رۆڵهیهیان بۆ کورد دروست کرد، سڵاو لهو هاوڕێیانهی که بۆ ماوهیهک سهردهشت هاوڕێیان بوو، من ئهوانه به بهختهوهر دهزانم، دهزانم پریشکی خۆشهویستیی ئهم نیشتیمانهیان بهرکهوتووه، ههر ئهوان دهزانن، که سهردهشت چهند راستگۆبووه لهگهڵ ئهوهی که وتیی و بهجێی هێنا، بۆیه دهڵێم، ئهوه مهسعود نهبوو، که سهردهشی کووشت، بهڵکو ئهوه سهردهشت بوو، مهسعودی کوشت، ئەگەر مرۆڤ دوژمنەكەشی بەجەستە نەكوژی ئەوە بە ڕۆح كوشتوویهتی.
مەسعود تەمەنێكی زۆر و جەستەیەكی نەخۆش و میژوویەكی پیس و جەستەیهکی بۆگهنی ههیه، بۆیه سەردەشتی تیرۆركرد، لێ سەردەشت بە كوشتنی خۆی مەسعودی بە زیندویی كوشت و لە میژوودا خستییه ناو زبڵدانهوه.
مەسعود وا ترساوە هەمیشە لە مردنێكی بەردەوامدا دەژی، یانی كوشتنی سەردەشت مردن و ژیانی بۆ مەسعود تێكەڵاو كرد.
فروید نموونهی جەلاد و قوربانی لە ڕستەیەكدا كۆدەكاتەوە، دەڵێت: (هەتا كەسی ڕاپەڕیو و چەوساوە بە روح زیندو، بەجەستەش مردوو، بوونی هەبێ، ئەوە ڕۆح و جەستەی زاڵم ئارام و ئاسووده نابێت) سەردەشت بەجەستە كوژرا، لێ ئەو مردنە مەزنەی بوو بە زانكۆیەك بۆ ملوینەها سەردەشت.
كاتەكانی مەسعودی تێكەڵ به (مردن و ژیان) كرد.
بۆچی مەسعود مرۆڤێکی دڕندە دەرچوو؟ هەر مرۆڤێك، کاتێک لەدایك دەبێت، وەك لاپهڕهیهکی سپی وایە، یەكەم ووشەی ڕەوشت و كولتور و مۆڕاڵ بەهۆی دایك و باوكیەوە تێیدا دەنوسریتەوە. مەسعود لەوەتەی چاوی كردۆتەوە لە ناوخیزانیكدا پەروەردە بووه، که بێ شەهامەت بوون وههستیی مرۆڤیایەتیان، تهنها مرۆڤ كوشتن بووه.
مەلامستەفا پیشناوی(مەلا)ی هەڵگرتبوو. یەكیتی زانایانی ئیسلامی دروستكرد و بوو به یەكەم سەرۆكیشیان. لەكۆمەڵگای ئیسلامیدا (مەلا) نۆینەری خوا و پێغمبەر لە نیوكۆمەڵگادا، یانی (مەلا) دەبێ ڕابەر و ڕێبینیی دەستپاكیی و خاوهن ویژدان، و کهسایهتییهکی پاك بێت، كۆمەڵ بەرەو ئارامیی و ئاشتیی بەرێت. مەلا مستەفا، که مەلا بوو، كەچی دزی دەكرد، كە ئاشبەتاڵ بوو، به هەزاران خیزان برسی ئاوارەبوون. مەلاش بەملوینەها دۆلاری شۆڕشی برد و ڕووی كردە ئەمەریكا. منداڵیكی وەك مەسعود، ئهگهر لە كولتورێكی ئاوادا پەروەردە ببێ چۆن لە ویست و ئازاریی ملوینەها (سەردەشت) تیدەگات؟، یان چۆن ئهگهر مهسرور کوڕی بێت، فێری مورال و ههستیی مرۆڤایهتیی و کوردبوونی دهکات؟
هیچ تاوانێك، هیچ سەركەوتنێك، لە دەرەوەی سنوری هوشیاریی كۆمەڵگادا نییە. ئەو تاوانەی مەسعود كردویهتی بەری بیركردنەوەی توێژێكی پریمتیفی دڕندەی كۆمەڵگای كوردییە, ئەو سەركەوتنەی (سەردەشت) ئهوهی مسۆگەر كرد، که ئەمەشیان بەری هوشیاری تۆژێكی ڕۆشنبیری كۆمەڵگایە.
ژیان بەجیاوازییەوە جوانە، بەمەرجێک ڕەنگە جیاوازەكانی كۆمەڵ یەكتری نەكوژن و یەكتری كاڵ نەكەنەوە. ئەگەر ڕەنگێكی كۆمەڵ زاڵبوو بەسەر ڕەنگەكەی تردا ڕووی تابلۆی كۆمەڵگا بەڕەنگی زاڵی خۆی دەگۆڕێ .ڕەنگی زاڵ لە كۆمەڵگای كوردییدا ئەو ڕەنگە پیسەیە، كە مەسعود و جەلالی تێدا زاڵە، بۆیە ڕەنگە جوانەكانی كۆمەڵ (سەردەشت و سۆران)هکان لە تابلۆی كۆمەڵدا یان كاڵ دەبن، یان نامینن. ئەمە شیۆەیەكە لە پێکهاتەی كۆمەڵگا پریمیتیفەكان، لێ ڕەوتی گۆڕانی كۆمەڵگا ڕەوتێكی گڵۆباڵیزمە. لەمپەردانان لەبەردەم ڕەوتی گۆڕاندا و ڕێزنەگرتن لە ویستی سەردەم، كۆشکی دیكتاتۆرەكان دهڕووخێنێت.
كێ لە كوشتنەكەی سەردەشت تاوانباره؟ بەدڵنیاییەوە خیڵی بەرزانی. گرنگ ئەوە نییە، تاوانبار به بهڵگهوه دهستنیشان بکرێت و دەستگیربكرێت و سزابدرێ، چونكە بە سزادانی تاوانبارێك، ئیدی كۆمەڵگا پاك نابێتەوە (سەدام گیرا و لەسێدارەدرا) ئەوەتا دوای سەدام لە باشوری كوردستاندا دوو سەدام و لەعیراقیشدا سهدان سەدام دڕندانە ئازادییەكان سەردەبڕن، كەواتە گرنگ ئەوەیە مرۆڤ لەتاوان بێدەنگ نەبێت، ڕێ لەتاوان بگرێت. ڕیگرتن لە تاوان گۆڕینی كۆلتوری دەسەڵاتە، نەك یاسا. با یاساش هەبێ، كە دەسەڵات ڕێز له یاسا نەگرێت هیچ نرخێكی نییە، بۆیە ئایندەی ئێمە لە گۆڕینی شیوەی دەسەڵاتە.
مەلا مەستەفا چەند نەوەی كرد بە قوربانی خۆی و بنهماله و خێڵەكەی، کهچی نهمانگۆڕی، بۆیهئیستاش مەسعود ههر وهک باوکی چەندی كرده قوربانی بنهماڵه و خێڵەكەی، پێویسته بیگۆرین و نەهێڵین (مەسروو) جێ پێی ههڵبگرێت و ببێ بەجەلاد بۆچەند نەوەیەكی ترمان.
ئەركی قوتابیانی زانكۆكانی كوردستان پێڵاوەكانی ئێوەی قوتابی زانکۆی بێ ئایندە لەسەر تەوقی سەری منی مامۆستاتانه.
ڕاپەڕن تا سەری ڕەش دەگۆڕدرێ بە سهری سپی
سهرچاوه:
1) مانگنامەی هەتاو ژمارە 11 ساڵی 1997
2) ووتاری سەردەشت عوسمان
یەكەمین زەنگی كوشتنم لێدرا (كوردستانپۆست)
3) مانگنامەی هەنگاو 22 ساڵی 1995