بۆچى مەسرور بارزانی، سەیارەیەكى وەنەوشەى بەخشی به ئاكۆ چاوشینى بەرپرسى دەزگایى پاراستنى سنورى (سۆران)یەكان؟!
Thursday, 01/07/2010, 12:00
هەر كاتێ بنەماڵەى بارزانى بكوژانى قەڵەمە ئازاو بویرەكان، خەڵاتى هەركەسێكى سەربە دەزگا ئەمنى و ئیعلامیەكانیان كردبێ، ئەوا تاوانێكیان پێ ئەنجامداوە، یان بەنیازن كەتنێكى پێ بقەومێنن!
بەتایبەتیش ئەو خەڵات بخشە تیرۆرستێكى وەك مەسرورى بەرپرسى دەزگاى پاراستنى بنەماڵەى 31ى ئاب بێ!
مەسرورى خوێنڕێژ و بكوژى شەهید سەردەشتى ڕۆژنامەنووسو سۆرانى مامە حەمە، لە دواى گەڕانەوەى بە 4 ڕۆژ، سەیارەیەكى جۆرى توێتا لاندگرۆزەر(وەنەوشە)مۆدێل 2010ى بە خشیە، ئاكۆ عومەر ناسراو بە ئاكۆ چاوشین!
ئاكۆ چاوشین یەكێكە لە پیاوەكانى بنەماڵەى بارزانى، كە وەك کۆیلهیهکی سۆرانی تەماشاكراوە ،لەلایەن تاقمەكەى مەسرور بارزانیەوەو، لەكاتى شەڕى ناوخۆ بەرپرسى پاراستنى لقى 4ى هەمیشە دیلكراوبووەو، كە بە گەورەترین دزیى و گەندەڵى لێئاشكرابوو!
بەپێى یەكێك لەستافەكەى پێشووى ئەو دەزگا خوێنڕێژەوە، ئاكۆ چاوشین، بەناوى 120 كەسەوە گوایە ئەوانە معتەمید بوونە، پارەى بە وەسڵى ساختە بۆ ماوەى 9 ساڵ پڕكردۆتەوەو، كە هەر وەسلێك بڕى 500 دینارى سویسرى لەسەر دیارى كراوەو، لەگەڵ دزینى میزانیەى 23 معتەمیدى گەورە لە ناو یەكێتیداو، لوشدانى میزانیەى مانگانەى ئەو دەزگایە كە بۆ كارى ترس و تۆقاندن و كوشتن تەرخانكراوە، بەڵام وەك (زا و، مامۆستاو ، ئا.ع) كە لە نزیكەوە ئاگاداربوون، ئاكۆ لە شاخیش یەكێ بووە لە پێشمەرگە ترسنۆكەكان و تا ئەوەى جەعفەر شێخ مستەفا قائمقامى پێشووى ئاكرێ ،لە بیرەوەریەكانى خۆى باسى لە مەفرەزەیەكى ئەوكاتى كردووە ،كە بۆ چالاكى بۆ ناو سلێمانى ئەنجامیان داوە، ئاكۆ چاوشین كلاشینكۆفەكەى لە ترساندا فڕێداوەو، راى كردووەو پاش هەفتەیەك لە كونێكى رێویدا لەسنورى گورگەیەر دۆزیویانەتەوە!
بەپێى سەرچاوەكە مەسرورى تیرۆرست ماوەیەكە خەڵات بە 2 گروپ دەبەخشێت!
یەكیان........ئەوانەن كە پیاوكوژو خوێنرێژوو داردەستى راستەوخۆى بنەمالەن و، دەیانكارى بەدناویان پێ ئەنجام داون، وەك ئەوەى لە دواى تیرۆر كردنى شەهید سەردەشت، سەیارەى وەنەشە درایە هەریەكە لە، عیسمەت ئەرگوشى و دلشاد یوسف گەرمیانى و، مامۆستا قاسمى بەرگرى !
دووەمیان....ئەوانەى كە لە رووى كۆمەڵایەتیەوە داتەپیون و تەنانەت هاوسەرگیریەكانیشیان لە خزمەتى مەسرور و دەزگاى پاراستن بووە، بەتایبەتى ئەمرۆ لەوكەسانە ڕێژەیان ئەوەندە زیادى كردووە، خەریكە كۆنەكان باویان نامێنێت!
بەرپرسێكى ئەمنى سۆرانى كە لە هەولێر دەوام دەكا، سەبارەت بە ئاكۆ چاوشین وتى: پیاوێكى گوناهە، چونكە محێدین رەحیم خوازبێنى ژنى بۆ كردووە، تا ئەوەى بە پێكەنینەوە وتى: پیاوێك محێدین رەحیمى براى هەڤاڵ جوجەڵە داواى ژنى بۆ كردبێ، دەبێ وەزعى چۆن بێ؟!
هەڤال(ز،م،ئا) ئەوەیان باسكردووە، گوایە ئاكۆ بەتامایە چاودێرى كادیرەكانى پاراستنى لقەكانى سۆرانى پێدراوە، یەكێ چاودێرى بەرنامەى ژیانى خۆى پێنەكرابێ، چاودێرى ئێمەومانانى چۆن بۆ دەكرێ؟!
ئاكۆ چاوشین، لە سیتەكى پشت سلێمانى، وەك (ز) وتى: 22 دۆنم زەوى هەیە، كە فێلایەكى خۆشى تیا دروست كردووە بۆ شەوە هەنگوینیەكانى تاقمەكەى كوڕى مەسعود!
ئەوەشى باسكردووە، كە زۆر نهێنى دیكەى هەیە، لەگەڵ بروسكە شاوەیەس كە چۆن تەعدایان لە كچە شەهیدو هاوسەرى شەهید و خۆیان كردووەو، ئەوكات كە پارە كەم بووە، هەموویانیان بۆ كارى سێكس بازى ئیستیغلال كردووە و لە خانوەكەى لە دۆلار ئاوا رایانبواردووە!!
كادیرەكۆنەكان و ستافەكەى پێشووى بەنیازن زۆر شتى دیكەى ئەوكاتى هەڵەبجە و پاشانیش لە سلێمانى و دواتریش لە هەولێر بلاوبكەنەوە، كە چى دزیوەو چى كردووە لە سێكسى ناو بارەگاو ترساندنى ئەو خانمانەى كە بە بیانوى جۆراوجۆرو تۆمەتى نارەوا، فشاریان بۆ هێناون، كە سێكسیان لەگەڵ دابكەن!
وەك ئوەى لەگەڵ 12 لە كچان و ژنانى ئەوساى شەرى ناوخۆ لەناو بارەگاى پاراستن لە شەقامى 60 مەترى لە هەولێر كردویەتى و، ناوەكانیان پارێزراون، چونكە بەزۆر سێكسیان لەگەڵ داكردوون، نەك بە خۆشى خۆى....سەرچاوەكە باسى ئەوەشى كردووەكە، شێرزاد نەوڕۆڵیش كە بەرپرسى ئەوساى پاراستنى لق12 پارتى بووەلە هەولێر ....، زیاتر لە 10 ساڵە تەنها موچەى ماوە، پێدەچێ نربەى ئاكۆ چاوشینیش نزیك بووبێتەوە لە ریسواكردن، گەر دەورى باش نەبینێت و ، ئەوەى مەسرور فەرمانى پێدەكا، دەبێ جێبەجێى بكا!
ئاكۆ لە گردەكەى سەرچنار خانویەكى هەیە، بایى 150 دەفتەر دۆلارەو، لە هەولێریش 4 خانووى هیەو 3یانیانى داوە بە كرێ و خاوەنى كۆمپانیایەكە، لە عەینكاوە بۆ هێنانى سۆزانى بۆ ماڵە بەرپرسەكان..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست