کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پەرلەمانی کوردستان بەزمانی شیرینی کوردی ئەدوێ...بانیکەو چەندین هەوا.....

Wednesday, 14/05/2014, 12:00






بانیکەو دووهەوا ڕاستی ووتراوەکەیە بەڵام لە باروودۆخی کوردستانێکی سەر لێشێواودا لە بەینی زۆری هەواکاندا ووتراوەکە تەواو سەری لی تێکچوە ئەوەی کەمن ئەمەوێت تیشکی بخەمە سەر پەرلەمانە چونکە وەک حکومەت وحیزب هەرچیمان ووت بی سود وبێکەڵکو بێ بایەخ بوو نەك هەر گوێ بۆ کەس ناگرن بەڵکو حساب بۆ کەسیش ناکەن عەنتەر ئاسا !!! ئێمەی کۆڵەوار لە زمانی ئەم ووڵاتانەی کە دوای هەڵپچڕانمان لە سەر زێدی باوو باپیرانمان و نیشتەجێبوونمان لەم غەریبیە دیارە بەتەمنەکان دەڵێم کە هیچ بوارێکی خوێندنمان بۆ نەڕەخسا بەهەر هۆیەک لەهۆکانی باروو دۆخەکانەوە دیارە فێربوونی پێرفێکتی زمانە بیانیەکانی وە ئەڵمانی وسویدی و ئەوانی تر هەروا ئاسان نیەو وەک زمانە عەرەبیەکەی لەمەڕ خۆمان لای هەندێکمان دوکەڵدەکات .. لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا دەستوور و یاسا بەجوانترین و سادەترین وشێوازێکی ڕێزمانی دوور لە ووشەی بێگانە بەزمانی ڕەسەنی هەر یەک لەم میللەتانە نوسراونەتەوەو بانگەشەی بۆ ئەکرێت هەتا ئیمەش لێی تێ دەگەین... دیارە پەرلەمان نوێنەر وهەڵبژاردەی خەڵکەو دەشبێت لەو ئاستەدا بێت کە متمانەوبڕوای خەڵکی هەرگیز وون نەکات لە دانیشتنی ئەم دواییەی پەرلەماندا کە لێژنەی بەناو یاسایی پەرلەمان تاوتوێی ئەنجامی بڕیارەکانئەکات وڕەوانەی سەرۆکایەتی هەرێمی ئەکەن لە بەردەم پەرلەمانتاراندا ئەخوێنرێتەوە ! بەڵام چ خوێندنەوەیەک من شەرمم لە خۆم ئەکرد کە ئەمانە کورد بن و یاساو دەستوورێک کە بۆ کورد و هەرێمی کوردستان ئەنووسنەوە و بڕیاری لەسەری ئەدەن بەوشێوەیە بێت ... لەهەموو ئەو خوێندنەوەی بڕیارانەی لێژنەی یاسایدا دوو ووشەی کوردی نەدەبیسترا لە یاساکەدا هەتا ژمارەکانیش بە اولن و پانیەن و پالپەن بوو ئەمە جگە لە چەند دەستەواژەیەک کە بڕواناکەم خودی پەرلەمانتارەکانی ناو پەرلەمان بێ بوونی قامووسی عەرەبی لەو ووشانە گەیشتبن .. ئینجا وەرە خەڵکی کوردستانی نەگبەت کە سەدەها هەزار نەگبەتی وەک و منی تێداهەیە کە عەرەبیەکەی تۆزو دوکەڵ دەکات ئەگەر بمانەوێت لە یاساکان و دەستوورەکان بگەین یان ئەگەر خستیانە بەردەستمان و ووتیان ئەوە دەستوورەکانتانە. ئەبیت وەرگێڕ (قامووس) بەکار بهێنین ئەویش ئەگەر جەنابی سەرۆکی پەرلەمان ئەمر بفەرموێت کۆمەڵێک وەرگێڕ لەسەر حسابی بوودجە دابمەزرێن ... زۆر بەداخەوە من خۆم یەکێک بووم کە پڕ بەدڵ هیوای سەکەوتنم بۆ ئەو لاوە خواست لەبەر ئەوەی گەنجەو شایەنی ئەو شوێنە ئەبێت ! بەڵام هەر لە ئێستاوە لەدانیشتنەکاندا لایەن و حیزب حیزبێنەی پێوە دیارە و ئەو دۆستانەی دوێنێ لە پەرلەماندا دژایەتی لایەنەکەی سەرۆکی ئێستایان دەکرد ئێستا زۆر بەئاشکرا دەست لەمالن بۆ لایەنێکیتر هەمان حاڵ دووبارەئەکەنەوە دژی لایەنی پەیمانداری پێشوو ..

بەڕێزی سەرۆکی پەرلەمان یەکەم ئیشی کەدەبوو بیکات کە پەرلەمان کوردیەو بۆ هەرێمیکی کوردیە دەبوو ڕێگەی بە بەکارهێنانی ووشەی عەرەبی لە نوسین وخوێندنەوەی دەستوور ویاسادا نەدابا... ئەمە جگە لە بوونی چەندها ڕەخنە و گازەندە لەلایەن هەندێک پەرلەمانتارانەوە کە لە هۆڵەکەدا سەرۆکی پەرلەمان هاواری بێدەنگی لی ئەکردن ... بەداخەوە نەمتوانی دانیشتنەکە بە ڤیدیو لیرەدا بڵاو بکەمەوە تا ئەوانەی نەیان بینیوە بزانن سەرۆکی لیژنەی یاسایی بە چ زمانێک یاساکان ئە خوێنێتەوە هەر وەک ووتم من خۆم شەرمم لێ ئەهات ... دەبا سەرۆکی هەرێم و هەموو وەزیرەکانیش گوێی لی بگرنەوە و بۆمان تەرجومەکەن چونکە ئەوان زوو حاڵی ئەبن................



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە