کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


نامەیەكى كراوە و هەڕەشە ئامێز بۆ تاڵەبانى

Wednesday, 11/03/2009, 12:00

1635 بینراوە


سەرەتامن لە ڕووم نایەت پێت بڵێم گەورە و بەڕٍێزم , وە بە سكرتێرى خۆمت نازانم
لاى هەموومان ئاشكرایە كە ئەم یەكێتیە بە چ ڕەنج و ناڕەحەتى و شەونخونیەك دامەزراوە , ئێمە ئەزانین چەندە قوربانى بۆ دراوە , ئێمە ئەزانین چەندە ڕۆڵە و ئازیزانمان شەهید بوون تا یەكێتیان گەیاندە ئەم ڕۆژە , بەڵام وا تۆ خەریكى ئەم یەكێتیەى هیوا و ئامانجى هەموومان بوو لێمان تێك دەدەیت , وا خەریكە خوێنى هەزاران لاوى ئەم ووڵاتە بە فیڕۆ دەدەیت و بە لاشتەوە گرنگ نیە چونكە ئەوەى مەبەستت بوو لە سایەى یەكێتیەوە بۆت هاتە دى و گەرەكیەتە دوایى خۆت یەكێتى لەت و پەت بێت , تۆ پێلاوى كام پیاوە سوكە ماچى نەكردبێ , دەستى كام دوژمنى كورد و یەكێتى ماوەماچت نەكردبێت , بەڵام ئامادە نیت ئەمە بۆ دڵسۆزەكانى یەكێتى بكەیت , گەورەترین تەنازولت لە هەقى یەكێتى كرد بۆ پارتى , بەڵام ئامادە نیت ئەم تەنازولەبۆ هاوڕێكانى خۆت بكەیت , كەس نیە ئەم حاڵەى یەكێتى پێ خۆش بێت تەنها تۆ نەبێت ,كەسێك نەماوە بەم حاڵەى یەكێتى دڵگران نەبێت تەنها تۆ و ئەو پیاوە بودەڵانەى چوار دەورى تۆنەبێت , بەڵام ئەوەى لاى تۆ كێشە نەبێت یەكێتی و هیلاك و ماندوو بونى ئەوانەى تیاى هیلاك بوون ,ئەوەتا بە حەوت مەكتەبى سیاسیەوە كۆبونەوە دەكەیت بە خەیاڵتاندا نایەت , ئەوەتا نیوەى زیاترى یەكێتى لێ تۆراوە بە خەیاڵتا نایەت , ئەوەتا خەڵكى كوردستان بە ئاشكرا ئەڵێن ئەمجارە دەنگ بدەین بە بەرد دەنگ نادەین بە یەكێتى كەچى بە خەیاڵتا نایەت , ئەوەتا گەلە گورگێكى دەم بە خوێنت بەرداوەتە گیانى ئەم یەكێتیە , ئەوەتا هەموو كورد ناڕەزایەتى دەردەبڕن بە دەست پیاوە بودەڵەكانى تۆوەكەچى گوێ لە كەس ناگرى , ئەوەتا كەسانى دڵ ڕەش و قین لە دڵەكانى وەكو مەلا بەختیارو ئەرسەلان و ئازاد جوندیانى و بەرزانى ئەحە سمێڵ و وەستا حەسەن و دكتۆر خەسرەوى بەرداوەتە گیانى تێكۆشەرانى ئەم حیزبە و شەن و كەوى گیانى كادرەكان ئەكەن و هیچیش ناڵێى ,ئەوەتا ئەرسەلان و مەلا بەختیار بە ئارەزوى خۆیان تێكۆشەرترین كادرى ئەم حیزبە بە ناوى ڕیفۆرمەوە دەر ئەكەن و نان بڕاوى ئەكەن كەچى هەر بە خەیاڵیشدا نایەت ,ئەوەى سەیرە لەم یەكێتیەدا خەڵك بەناوى ڕیفۆرمەوە دەرئەكرێ كەچى ئەوانەى خاوەنى قەبەترین فایلى بەعس بوون شاباش ئەكرێن و پلەیان بەرز ئەكرێتەوە وەكو سەعدى پیرە , كەس لە سەر دزى و گەندەڵى و ناوگەڵ پیسى و جاشیەتى و خیانەت و بەعسى بوون دەرناكرێ بەڵام لە سەر ڕیفۆرم بوون دەرئەكرێى ,ئیتر واى لێ هاتوە ئێستا پارتیش بڕواى بە یەكێتى نەماوە و بەتەمایە واز لەو ڕٍێككەوتنە ستراتیژیە بهێنێ و بەیەك لیست داببەزێ, كەچى تۆ هەر بە خەیاڵیشدا نایەت چونكە ئەگەر سبەینێ پارتى 10 كورسیش بدات بە یەكێتى تۆ ئەم سوكایەتیەى پارتیت باشترە لەوەى هەوڵ بدەیت حیزبەكەى خۆت باش بكەیت , تۆ ئامادەیت یەكێتى بكەیتە قۆچى قوربانى بەردەم پارتى بەڵام ئامادە نیت داواكارى كادرى حیزبەكەى خۆى قبوڵ بكەیت , بە مەرجێك هەموو داواى كادرەكانى خۆت تەنها بۆ چاككردن و باش كردن و بەهێز كردنەوەى یەكێتیە , تۆ ئەم یەكێتیە لاوازەت پێ باشترە لە یەكێتیەكى بە هێز , چونكە ئێستا بكوژووببڕ خۆتى , سەروەتى یەكێتى كەس نازانێ چیە و چەندە و لاى كێشە و بە ئارەزووى خۆت ئەدزى و كەسیش نازانێ , ئەوەتا عومەرى سید على ئەڵێ یەكێتى لە بودجەى خەڵك (30) ملێون دۆلارى بۆ خۆى لاداوە , كێ ئەزانێ ئەم پارەیە چۆن خەرج ئەكرێ , بە مەرجێك یەكێتى موچەى كادرى ,پێشمەرگەى ,ڕاگەیاندنەكەى ,و ئەوانى تریش هەر لە سەر حكومەتە ئەو سى ملیونەش هەر ئەبرێ , بە هەموو حاڵەتەكان ئەم نامەیە تكاو پاڕانەوە نیە چونكە تۆ بە شەق و كوتەك نەبێت نایەیتە ژێر بار ,ئەمە ئاگادار كردنەوەو هەڕەشەیەكە , كە ئیتر نە لە تۆ , نە لە مەكتەبى سیاسیەكەت قبوڵ ناكەین , خوێن و ماندوو بونى ئەم گەلە بە فیڕۆ بدەیت , لێت قبوڵ ناكەین ئەو یەكێتیەى بە تەمەنى خۆمان بە خوێنى ئازیزانمان بەرهەممان هێناوە ئاواى لێ بكەیت , ئێستا واتان لێ كردوین یەكێتى لەت و پەتیش بێت بە خەیاڵماندا نایەت , ئەوەى گرنگە ئۆباڵى ئەم وەزعە لە ئەستۆى تۆیە بە زۆرى و ئینجا پیاوە بودەڵەكانى چوار دەورت , خۆزگەم یەك ڕۆژ ئەهاتیتە ناوخەڵكەوە و ڕایى خەڵك وەردەگرت , ئێستا لە 80% ى زیاترى خەڵك و كادرو ئەندامانى حیزبەكەت ئامادە نیە ئێوە بە ڕابەرو سەركردەى خۆى بزانێ و ئۆباڵى تێك چونى یەكێتیش لە ئەستۆى تۆیە ,كەسیش ئامادە نیە دەنگتان بداتێ , ئیتر بە جیابن یان لەگەڵ پارتى بە یەك لیست بەشدار بن .


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)