کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاگاداری و راگه‌یاندنه‌ گرنگه‌کانی رۆژ

Tuesday, 01/03/2011, 12:00


بۆ گشت وەزیرەكانى حكومەتى هەرێم بەسەرۆك حكومەتیشەوە:
 
 سلاوێكى شۆرشگێرانە.
 
 برایانم ئێوە كوردن ئێمەش گەلى كوردین كەواتە خوێن و ئێسقانى یەكترین. كوردایەتى ئێوە كەى كارى پێوە دەكرێت كە رۆژانە بەچاوى خۆتان ئەبینن رۆلەى كورد داواتان لێ دەكات كە گەل نارازیە لە ئێوە . حەیفە زۆر مەخابنە كورد بەدەم داواى كورد نەچێت و خۆى لێ بدزێتەوە چونكە لاى گەل ئەم بروایە پەیدا بووە كە هەڵوەشاندنەوەى ئەم دەستەلاتە چارەسەرى گشت گیروگرفتەكانە بۆیە هەرچى بیكەن بێ سوودە و مالى كورد بەرەو خەرابوون دەچێت كاتێك ئێوە بەپیر داخوازیەكانى جەماوەر نەچێت.
 
 بۆیە ئیمرۆ گەلى كورد چاوى لە هیمەت و هەڵوێستى ئێوەیە داواكارین لە ئێوە دەستە دەستە رێكبكەون و دەست لەكاركێشانەوەى خۆتان رابگەینن چونكە كار لە كار ترازاوە لەمەو دوا هەرچى بكرێت هیچ بە هونەر بۆتان نانوسرێت بەلكو میللەت دەڵێت لەترسى خۆپیشاندنە وابزانم ئێوە باش دەزانن كە هەموو مرۆڤێك هەیبەتى نامینێت كاتێك میللەت بلێ برۆن واز لە دەستەلات بهێنن بەلام كە ئێوە دەستپێشخەر بوون لە بریارى كوردایەتى بۆ گەلى كورد وابزانم هەر بە بەرزو پیرۆزى دەمێننەوە لى ناو كۆمەلگاى كوردى.
 
 بۆیە دووبارە داوا لە بەرێزتان دەكەین ئەمجارەیان با كوردایەتى وغیرەتى پر لە حەماسەتى شۆرشگێران لەلاى ئێوەوە بێت چونكە ئیچوەش رۆلەى ئەم گەلەن زۆر پێویستە لەسەرتان هەڵوێست بنوێنن بۆ خاترى شەهیدانى خۆپیشاندانەكانى سلێمانى و گەرمیان.
 
 وابزانم دەستەلات هیچ هەیبەت و سوڵتانێكى نامینێ كاتێك تەقە لە داواكارى چاكسازى بكرێت جگەلوەش كە تازە خوێن رژا.
 
 لەكۆتایدا داواتان لێ دەكەین كە بەپیر داواكەمان بێن و نەفرەت بكەن لە كورسیەى كە گەل دەیەوێت بیلەقێنێ بۆ لەناوچوونى
 
 هەربژى ئەو كوردەى خاوەن هەڵوێستە بۆ گەلەكەى
 
 هەبژى ئە كەسەى گەل پەرستە نەك سامان پەرست
 
 هەربژى ئەو وەزیرەى دەستلەكار دەكێشێتەوە بۆ بەرژەوەندى گەل ە وولاتەكەى.
------------------------------------------------------------
لە جەماوەرەوە بۆ كوڕانى یەكێتیەكەى دوێنێ :-

 
 پێشەكى سلاوى گەرمى مەردتان لێ بێت ئەى هەڤالى پێشمەرگە
 
 ئەى مەشخەلانى شۆرشى نوێى ئەمجارە ئەى پێشمەرگەى یەكێتى گیان فیدا
 
 ئەى كورانى یەكێتیەكەى دوێنى كە چەندین دوژمنتان كردە دیارى ئەمرۆ كەچى ئەمرۆش كوران دەبن بە بە خۆڵەمێشى حەز و داخوازیەكانى دوو بنەمالەى خۆویستى وەك بەرزانى و تالەبانى.
 
 كورانى چاونەترس وخۆراگرى یەكێتى با بەس بێت راپەرن وەرنە رێزى جەماوەرى كوردستان جەلال تالەبانى پیرى بەسالاچوو تا هێزى لەبەر مابوو ئێوەى كردبووە داردەستى حەزو ئارەزوەكانى و ئێستاش كە هێزى نەماوە ئێوەى فرۆشتوە بە بنەمالەى بارزانى و خۆشى زەلیل كردوە.
 
 ئەى هێزى ئەژنۆى جەماوەر ئەى كورانى یەكێتى بێ دەنگ بوونتان لە بارودۆخى ئێستا هیچ حكمەتێكى تیا نیە جگەلەوەى كە بە هۆى بێدەنگ بوونتان پاوانى بنەمالى بارزانى و تالەبانى فراوانتر دەكات بۆیە هەڵستن یادى راپەرینەكانى بەهارى 1991 بكەنەوە كە دیكتاتۆرى بەغداتان كردە پەند و كردتانە دیارى بۆ گشت ئازادى خوازانى جیهان.
 
 پێشمەرگەى یەكێتى نیشتیمانى كوردستان...
 
 ناوت پیرۆزە لەسەر زمانى هەر هەموومان بیگۆرە ئەم بارودۆخەیە كە پێش هەموو كەسێك واتاى ناوى ئێوە تێدا ئیهانە دەكرێت.
 
 پێشمەرگەى یەكێتى بڵنەوە بۆ جارى دووەم گوێ مەدەنە جەلالە پیر بووەكەى بەغدا كە بۆ موچە زەبەلاحەكەى بەغدا ئێوەى فرۆشت . دەى دووبارە بیڵنەوە سرودى مەشخەلانى شۆرشى ئەمجارە نوێبكەنەوە و بكەن بە دیارى بۆ جەماوەرى كوردستان. ئەى پێشمەرگەى یەكێتى زامنى ئازادى گەل ...كەلى كورد بەناوى ئێوەوە شانازى دەكات بەلام نەك وەكو ئەوەى كە ئێستا بێ دەنگن . دەنگ هەڵبینن و نەحرتە بكەن و هاوار بكەن تۆلەى 31ى ئابى لەچاوى بارزانى بێننە دەرەوە فورسەتێكەو نایەتەوە ئەى كورانى یەكێتى نیشتیمانى.
 
 كورانى بالا بڵندى وەك سەرى سارا...بیربكەنەوە لە هاورێكانتان كە خڵتانى خوێن كران ئێستاش چاویان لە هێزى بازووى ئێوەیە كە تۆلەیان بكەنەوە .
 
 ئەى كورانى بە ئەمەك و ویژدان...لە بیرتانە تا ئێوە پارێزەرى گەل و ولات بوون كەسانى وەك بنەمالەى بارزانى لە كەرچ و لە هەمەدان و لە مەهاباد خەریكى بازرگانى رەنینى سێو بوون لە باخەكان؟
 
 ئەى لەبیرتانە شەهید سەردارى هەلۆى كورد چ هەڵویەك بوو كە بەعسى كردبووە قەشمەرى نێو هەموو كۆر كۆبونەوەكان؟
 
 ئەى لە بیرتانە شەهید مامە ریشە كە بۆ دوژمن بووە سێبەرى تاریك و بۆ ئێوەش قوتابخانەى پارتى زانى؟
 
 ئەى لەبیرتانە برایم عەزۆى بادینان؟
 
 لەبیرتانە شەهید رێبازى دەشتەكەى هەولێر و مەلا سلێمان كە چۆن شەهید كران؟
 
 ئەى كوێستانیتان لەبیرە كە شەو رۆژ خۆى و چەكەكەى و مەتارەى ئاو و دەست وەشاندنى كردبووە دروشمى هەڵكوتانە سەر دوژمن؟
 
 ئەى بۆچى سەید كەریم ناڵێن خۆ ئێستا مابووایە وەكو جاران هەرچى جاش و چلپاو خورێك هەبوو لەگۆرى دەنان و دەیكردن بە پەند.؟
 
 دە هەندێك بیر لە ئاسۆ بكەنەوە كە دوژمنى هەزاران مولازمە موحسینەكان بوو؟
 
 برایانم كێى ترتان بیر بێنمەوە ئەوانە هەمووى شێرە بوێرەكانى یەكێتى بوون ئەمرۆ لەگەل ئێوە بان هەرگیز رازى نەدەبوون كە جەلال تالەبانى بۆ مەرامى خۆى بیانفرۆشێتە بنەماڵەیەكى وەك بارزانى كورد فرۆشى دێرین
 
 دەى كاكە گیان ئەى پێشمەرگەى یەكێتى رابن درەنگە كوردستان برازیننەوە ئەى بەلێنتان نەدابوو كە هەر بەهار هات بیكەن بە وەرزى راپەرین و خۆپیشاندان؟
 
 راپەرن ئەى ئەوانەى راوەستابوون لە بەردەم تانكەكانى لەشكرى تورك و بەعس.
 
 بیربكەنەوە كە دەستەلات ئێوەى هەرگیز لەبیر نەبوو بەلام كە ترسى لەناوچوونیان بۆ دروست بوو ئینجا خۆیان دەخالەتى ئێوە كردوە بە سیناریۆى ئەوەى كە گوایە كەركوك لە مەترسیدایە كەچى كەركوك ئیمرۆ ئارامترین شوێنە.
 
 دەى ئەى پشت و پەناى جەماوەرى كوردستان ئەى پێشمەرگەى یەكێتى نیشتیمانى گرەوەكە ببەوە تا جەماوەر وەكو جاران بتخاتەوە سەر سەرى خۆى .
 
 خۆتان بكرنەوە چەنكە درێژە بەم جۆرە ژیانە لەناو چوونتانە خۆتان مەكەن بە قوربانى دوو بنەمالەى شەروال پیس كە لەناو چوونیان نزیكە وەكو چۆن بەیانى نزیكە.
 
 هەربژین ئێوە بۆ كورد بۆ كوردستان
 
 ئێوە تاكە نەبەز و خۆراگرن بۆ پارێزگارى لە كوردستان
 
 ئێوە جەماوەرن و جەماوەریش ئێوەن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە