کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە پەراوێزى ئاشكراكردنى گەندەڵچیەكانى كوردستاندا

Saturday, 29/08/2009, 12:00


ئاشكرابوونى گەورەترین دزى و گەندەڵى بە بڕى 24 ملیار دینارى بریمەر لە بانكى ناوەندى هەرێم، لەلایەن (ئەدهەم كەریم دەروێش) بەرێوەبەرى گشتى بانكى هەرێم لە هەولێر.
لە دامەزراندنى كابینەى سیهەمەوە پارتى لە هەولێر هەوڵى دامەزراندنى بانكى ناوەندى هەرێمى داو، لەو سەردەمەدا بە هۆى دیاردەى خزمایەتى و دۆستایەتى و كوتلەبازى و بە ڕاوێژى مافیاى تاڵانچیانى كوردستان(رەشید تاهیر خنسى)، كەسێكیان بەناوى (ئەدهەم كەریم دەروێش)ەوە بە بەڕێوەبەرى گشتى بانكى ناوەندى هەرێم دامەزراند، كە خاوەنى بڕوانامەى بەكالێۆریسە لە شەریعەى ئیسلامیدا !!!
پارتى و حكومەتەكەى لە سەردەمانێكدا ئەو بانكەیان دامەزراند، كە داستانى 31 ئابیان تازە تۆماركردبوو، هەر لەو ڕۆژەدا، ئەو بانكەیان كردەوە كە دەبوو ناوبنرایە بانكى 31ى ئاب كە بارزانى سەرى بۆ سەدام و ڕژێمەكەى شۆڕكردبوو!
واتە ماوەى زیاتر لە 13 ساڵە ئەدهەم كەریم دەروێش بەڕێوەبەرى گشتى بانكى ناوەندى هەرێمە لە هەولێر، لە كاتێكدا هەر مرۆ گەلێك بۆ ماوەى یەك ساڵ دەبێتە بەرپرس لە حكومەتى هەرێم دەبێتە خاوەنى هەموو پێداویستیەكانى تەنانەت ژنى دووهەمیش تێپەڕاندووە..
گەلى كوردستان ئا لەو سەردەمانە چاوەڕوانى وەرگرتنەوەى ئەو پارانەیان بوون كە پارتى و قوات خاسەكانى سەدام لە 31 ئابدا لە بانكەكانى هەولێر تاڵانیان كردبوو، دیاربوو بنەماڵەى بارزانى خائین بە كوردو كوردستان، تەنها بۆ دەركردنى یەكێتى لە هەولێر ماوەیان دابوو بە قوات خاسەكانى ڕژێمى بەعس تا بانكەكانى هەولێرو دەوروبەرى تاڵان بكەن، هەر وەكو فرانسۆ هەریرى زۆر بێشەرمانە ئەوەى دركاندبوو، كە بۆ وەرگرتنەوەى هەولێر لە چنگى یەكێتى هەموو مەرجێكى بەعسیەكانیان قبۆڵ كردبوو، تەنانەت تاڵانكردنى بانك و دام و دەزگاكان بە پەرلەمانیشەوە....
ئیتر لەو ڕۆژەوە ئەدهەم كەریم دەروێش بە رَێگەى ناشەرعیى و نایاسایى لە هەوڵى تاڵانكردنى ماڵ و سامانى گشتیدابووەو لەو بوارەشدا، زۆر خەبیرانە كارى كردووە بۆ خۆى و ڕەشید تاهیر خنسى، لە بە دواداچونێكى تردا سامان و موڵك و پارەى دزراوى ئەویش ئاشكرا دەكەین، تا بنەماڵەى بارزانى و گەلى كوردستان باش بزانن، ڕۆژێك دێت ئەوانیش دەدرێنە دادگاو دەكرێنە پەنگى زەمانە..
بنواڕن كە ئەدهەم دەروێش بە چ شێوازێك دزى و تاڵانى پول و پارەو سامانى گشتى كردووە:
1 __ لە ماوەى 13 سڵدا بە ئاشكرا ئاڵوگۆڕى دۆلار بە دینارى بە ناشەرعى لە بازارى دۆلارەكەى هەولێر كردووە، لە گەڵ 4 نوسینگەوە كە مەلا فایەق و لوقمان و عومەر و فازیل و حاجى عومەر و چەند دەستگێرێكرى دۆلار فرۆشەوە كڕین و فرۆشتنى بۆ خۆى كردووە بە پارەو دۆلارى حكومەتەوەو، ڕۆژانە نزیكەى 3_4 ملێۆن دۆلارى ئاڵوگۆڕكردووە!!
2__حەواڵەكردنى دۆلارو پارەى بریمەریش لە جیاتى ئەوەى لە ڕێگەى فرانسۆ بانك و بانكە موعتەبەرەكانى جیهانیەوە بكات، لەو 4 نوسینگەىەى كە باسمانكردن هەر لەوێوەوە حەواڵە دەكات و ڕێژەیەكى هەواڵەكردنەكە بۆ خودى (ئەدهەم كەریم دەروێش) جیادەكرێتەوە!!
3__ئەدهەمى مافیا تا ئەوڕۆ لە كۆى جێبەجێكردن و دروست كردنى 23 بانك 8 بانكى بەر ئامۆزاو خزمەكانى خۆى كەوتووە كە شەریكە لەگەڵیانداو، لە 4 پڕۆژەش كە ڕاستەوخۆ جێبەجێكراوە(تنفید المباشر) خۆى دوو ئەندازیارى دۆستى خۆى داناوەو، دواى كۆى حساباتى گشتى پارەى 7 بانكیان بۆ ئەو 4 بانكە ڕاكێشاوە!!
بەپێى سەرچاوەیەكى نزیك لە نوسنگەى ڕەشید تاهیرەوە، ئەدهەم نزیكەى 24 ملیار دینارى بریمەرى بە ڕێگەى دزى و گەندەڵى و ناشەرعى لە بانكى ناوەندى هەرێم بۆ خۆى لاداوەو، تەنانەت لەگەڵ جێگرى بانكى ناوەندى فیدراڵ لە بەغداد كۆنتاكى هەیەو زۆربەى ئاسنكاریەكانى بۆ ئەنجام دەدرێت بە نایاسایى و بە بەكارهێنانى بەرتیل و ڕەشوەو تەنانەت شەراكەتیشى تیا بەدى كراوە، سەرچاوەكە ئەوەشى باسكردووە كە خودى نێچرەڤان بارزانیش ئاگاداركراوەتەوە، بەڵام ڕەشید تاهیر كێسەكەى ڕاگرتووە..!!
بنواڕن سامان و موڵكە ئاشكراو نهێنیەكانى ئەدهەمى بەڕێوەبەرى گشتى بانكى ناوەندى هەرێم كە زۆربەیان دەزگاى پاراستن و ئاسایش و ئاژانسى مەسرور بارزانیش لێى ئاگادارن:
ئەدهەم 200 دۆنم زەوى لە سنورى قوشتەپەو دارەتوو كڕیوە، خاوەنى 3 بازاڕگاى گەورەیە لە باداوەو زراعەو سەیتاقان، 13 خانوى هەیە تەنها یەكیان بەناوى خۆیەوەیەتى و ئەوانى ترى بەناوى خێزان و كچ و كوڕەكانیەوەیەتى، و هەمووى دراوە بە كرێ و نانگانە ژنەكەى كرێكان كۆدەكاتەوە، مەزرعەیكى لە ڕێگەى بەحركە كڕیوە بە 30 دەفتەر دۆلار كە 3 بیر ئاوى تێدایە، پارەى نزیكەى 500 دەفتەر دۆلارى لە كاسبى ئاڵوگۆڕى دراودا یە لە نوسینگەكانى هەولێر لە شێخەڵڵا، لە 4 بانكى ئەهلى نوێدجا شەریكى هەیەو سەهمى كڕیوەوبە نزیكەى 1000 دەفتەر دۆلار....
ئاشكراكردنى ئەم گەندەڵیانە لەم كاتەدا بۆ ئەوەى لەخولى سێەمى پەرلەمان ، پەرلەمانتاران بەرچاوڕوون بن لە شێوازى دزى و گەندەڵى و تاڵانكردنى سامانى گشتى گەلى كوردستان، كە مافیاكانى پاراتى و بارزانى ئەنجامیان داوە!ِ

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە