کۆسره‌ت ڕه‌سول پێویستی به دکتۆرێکی ده‌رونی هه‌یه
Monday, 08/11/2010, 12:00
کۆسره‌ت ڕه‌سول توشی دوو نه‌خۆشی ده‌رونی هاتوه‌و خۆشی پێی نازانێت، یه‌کێکیان نه‌خۆشی (جنون العظمة) یه‌و ئه‌وی تریان نه‌خۆشی (عقدة العودة الی الماضی)! به داخه‌وه به کوردی ناوی ئه‌و دوو نه‌خۆشیه نازانم به‌ڵام یه‌که‌میان شێتیه‌تی خۆ به‌زلزانینه که زۆربه‌ی سه‌رکرده‌کانی وڵاته دیکتاتۆره‌کان توشیان بوه، دو‌هه‌میشیان ئه‌و که‌سانه توشیان ئه‌بێت که ژیانی ئێسته‌یان هیچ شتێکی ئه‌وتۆی تێدا نیه تا شانازی پێوه بکه‌ن بۆیه ئه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ژیانی ڕابوردویان، وه‌کو کورد ئه‌ڵێت بازرگان که ئیفلاسی کرد ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌فته‌ره کۆنه‌کانی!
ئنجا کۆسره‌تی نه‌خۆش، له‌جێی ئه‌وه‌ی بچێت دکتۆرێکی ده‌رونی بدۆزێته‌وه تاکو گرێ ده‌رونه‌کانی بۆ چاره‌سه‌ر بکات، چووه په‌نای بردوه بۆ کۆمه‌ڵێك کۆلکه‌نوسه‌ر و ماستاوکه‌ر که سایتێکی بۆ دروستبکه‌ن، به پاره‌ی دزیکردن له میلله‌ت، گوایه ئه‌وانه چه‌ند گه‌نجێکن! وه‌کو نه‌زانین که کۆسره‌ت و هاوڕێ دزه‌کانی چه‌ند لای گه‌نجه‌کانمان ڕه‌زا قورسن! سه‌یر له‌وه‌دایه ئه‌و کابرا نه‌خۆشه خۆی به گیفارا ئه‌زانێت! له‌کاتێکدا ناوی کۆسره‌ت و گیفارا وه‌کو حوشتر و حه‌مام لێك دوورن!
کۆسره‌ت و دزه‌کانی تر هه‌ر به‌وه‌وه نه‌وه‌ستاون که سامانی میلله‌ت بخه‌نه ژێر ده‌ستیان و داوێنپیسی و به‌دڕه‌وشتی بکه‌ن و ببنه که‌ڵه‌گا به‌سه‌رمانه‌وه، به‌ڵکو ئه‌گه‌ڕێن به‌دوای شتێکدا که زیاتر ڕقی جه‌ماوه‌ری پێهه‌ڵبسێنن، ئه‌و سایته‌ی کۆسره‌ت یه‌کسه‌ر پێکه‌نینه‌که‌ی سه‌دام حسێنی وه‌بیر هێنامه‌وه که کوڕی عاله‌می به‌کوشت دابوو که‌چی له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆن هه‌موو شه‌وێك، شانی هه‌ڵئه‌ته‌کان وقاقا پێکه‌نینێکی ڕقهه‌ڵسێنه‌ری ده‌دا به ڕوماندا!
کۆسره‌تی نه‌خۆش، له‌سایته گاڵته‌جاره‌که‌تدا باسی داستانی سماقوڵیمان بۆ ئه‌که‌یت! ئه‌ی پێمان ناڵێیت ئه‌مڕۆ تۆ چیت؟ ئه‌بوو ئێسته سه‌دان کتێب له‌سه‌ر ئه‌و ڕۆژانه بنوسرایه و ده‌یان فلیمی له‌سه‌ر ده‌رهێنرایه! به‌ڵام سه‌د حه‌یف که ئێوه ئه‌و ڕۆژانه‌شتان لامان بێ‌بایه‌خ کرد! حه‌یف بۆ ئه‌و میلله‌ته‌ی که‌ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ، که‌ڵه سه‌رکرده‌کان، که‌ڵه‌تێکۆشه‌ره‌کان، که‌ڵه‌نیشتمانپه‌روه‌ره‌کان، که‌ڵه‌نوسه‌ره‌کان، که‌ڵه‌شاعیره‌کان، که‌ڵه هونه‌رمه‌نده‌کان که‌ڵه‌ژنه‌کان و هه‌موو که‌ڵه‌کانی تر به‌پێش چاومانه‌وه له لوتکه دائه‌به‌زن و بچوك ئه‌بنه‌وه، ده‌ترسێم ڕۆژێك بێت له کوردستان هه‌موو که‌ڵه‌شێره‌کانیش ببنه‌وه به جوجه‌ڵه! خوا نه‌یبڕێ ته‌نها له که‌ڵه‌گادا ده‌وڵه‌مه‌ندین!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست