ژماره‌ی کوژراوه‌کان 5 که‌سه و خه‌ڵکی چوارده‌وری باره‌گای پارتییان داوه
Thursday, 17/02/2011, 12:00
دوایین هه‌واڵ که به ده‌ست کوردستانپۆست گه‌یشتووه، ژماره‌ی کوژراوه‌کان گه‌یشتۆته 5 که‌س، ژماره‌ی برینداره‌کانیش 33 که‌سه، سه‌رچاوه‌که ئه‌وه‌ی راگه‌یاند که ئه‌وانه‌ی ته‌قه‌یان لێکراوه به بی که‌ی سی پێکراون، ئه‌و چه‌که‌ش پارتی له باره‌گاکه‌یدا دایناوه.
ئیستا باره‌گای پارتیی له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه چوارده‌ور دراوه تا خه‌ڵکی تووڕه ده‌ستیان بۆ نه‌به‌ن، جه‌ماوه‌ریش خۆیان ئاماده‌کردووه که له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی هێزی زێڕه‌ڤان ده‌ستیان لێبکه‌نه‌وه و ده‌ڵێین مادام خوێن رژا ئێمه له پارتی خۆش نابیین،
پێش چه‌ند کاتژمێرێکیش مه‌لا به‌ختیاری به‌ره‌وه هه‌ولێر رۆیشت، که‌س نازانێت له ترسایه، یان بۆ کارێکی ره‌سمی که په‌یوه‌ندیی به رووداوه‌کانه‌وه هه‌یه بانگ کرابێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست