کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ئه‌مشه‌و مەكتەبى سیاسى پارتیش به‌ پەلە كۆبۆوە !

Friday, 13/02/2009, 12:00

2000 بینراوە


پاش ئیستقالەكەكەى (كوسرەت رەسول) لە یەكێتى ،مەكتەبى سیاسى پارتیش ئەمشەو بە پەلە كۆبۆوە. ترسى پێش هاتەكانى ئەم رووداوە دەكەن، چونكە مانەوەى یەكێتى، به‌و فۆڕمه‌ی ئیستای، ماناى مانەوەى پارتییە و ترسى ئەوەشیانە، که‌ (نەوشیروان وكۆسرەت) یەكبگرنەوە وكۆتایى بەدەسەڵاتى هەردوو بنەماڵە بهێنت، سەرچاوەى ئەم هه‌موو ناكۆكى و وازهێنا لەوەوە سەرى هەڵداوه‌، كە كەسێكى وەك (ئاراسى شێخ جەنگى) وەك و تەبێژى مەكتەبى سیاسى بكات به‌ دژ بە نەوشیروان موسته‌فادا لە ڕۆژنامەى هاوڵاتیدا لێدوان، وەك كەسێكى مەكتەبى سیاسى . دواتر كۆسرەت لەسەر ئەو به‌ڕه‌لاییه‌ی ناو مه‌کته‌بی سیاسیی، که‌ ئاراس شێخ جه‌نگیی به‌ ئاره‌زووی خۆی به‌ بێ ئاگاداری ئه‌ندامانی دیکه‌، قسه‌ ده‌کات، هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌موو گه‌نده‌ڵیی کارانه‌ی منه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی که‌ خه‌ریکه‌ باڵ به‌ سه‌ر مه‌کته‌بی سیاسییدا ده‌کێشێ، وه‌ک بیستووشیانه‌ته‌وه‌، که‌ بڕیاریشه‌ دوای هه‌ڵبژارده‌نه‌کان، هه‌رچی که‌سوکار و بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی و برایم ئه‌حمه‌د هه‌یه‌ بچنه‌ ناو مه‌کته‌بی سیاسییه‌وه‌ و ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌هایان هه‌بێت، که‌ وا پێشبینی ده‌کرێ،ڕه‌نگه‌ ئه‌مه‌ دوایین هه‌ڵبژاردن بێت، که‌ جه‌لال تاڵه‌بانی هاوبه‌شی تێدا ده‌کات، بۆیه‌ له‌ ئیستاوه‌ ئه‌و بنه‌ماله‌یه‌ ده‌یانه‌وێت پێگه‌ی خۆیان به‌هێز بکه‌ن و ببنه‌ خاوه‌نی ته‌واوی یه‌کێتیی نیشتیمان، له‌مه‌وه‌ کۆسره‌ت و هاوه‌له‌کانی دیکه‌ی هه‌ڵوێستیان وه‌رگرتووه‌ وا چاوه‌روان ده‌کرێت جه‌ند که‌سێکی دیکه‌ش له‌ ئه‌ندامه‌ به‌رزه‌کانی یه‌کێتی ده‌ست له‌ کارکێشانه‌وه‌ی خۆیان رابگه‌یه‌نین، ئیستا ئه‌و هه‌واله‌که‌شمان به‌ ده‌ست گه‌یشت که‌ ئیستا ئه‌رسه‌لان بایز گه‌یشتۆته‌وه‌ سلێمانی و ئه‌ویش یه‌کسه‌ر چۆته‌ ماڵی کۆسره‌ت و هاوبه‌سی دانیشتنه‌کان ده‌کات و ڕاسپارده‌یه‌کی تازه‌ی پێیه‌ بۆ ئه‌ندامه‌کان.
هه‌روه‌ک ڕامان گه‌یاند، ئیستا مه‌کته‌بی سیاسی پارتیش کۆبوونه‌وه‌ی خۆی کرد، مه‌ترسی ئه‌وه‌ ده‌که‌ن، که‌ ئه‌م ڕووداوانه‌ کارێکی خراپیش بکاته‌ سه‌ر پارتیی.

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)