کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


مه‌سرور بارزانی داوای ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مه‌ریكی ده‌كات

Tuesday, 17/02/2009, 12:00

1962 بینراوە


سایتی ئاوێنه‌ واشنتۆن دی سی، كوردیش میدیا، 15/2: سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكی به‌ كوردیش میدیای راگه‌یاند مه‌سروور بارزانی هه‌وڵی وه‌رگرتنی ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مه‌ریكی ده‌دات. مه‌سروور كوڕی مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێم‌و سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌. مه‌سروور سه‌رۆكی ده‌زگای پاراستنه‌ كه‌ چالاكه‌كانی بواری مافی مرۆڤ‌و چاودێره‌ سه‌ربه‌خۆكان به‌ ئه‌شكه‌نجه‌‌و رفاندن تۆمه‌تباری ده‌كه‌ن.
له‌م ماوه‌یه‌ی رابردوودا خێزانه‌كه‌ی سه‌ردانی ئه‌مه‌ریكای كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێ منداڵی ببێ. به‌رپرسێكی پێشووی ئه‌مه‌ریكی ده‌ڵێت، ئێستا بارزانی ده‌یه‌وێ سوود له‌ مافی وه‌رگرتنی ره‌گه‌زنامه‌ی منداڵه‌كه‌ی وه‌ربگرێ بۆ ئه‌وه‌ی خۆیشی كارته‌ سه‌وزه‌كه‌ی (واته‌ ئیقامه‌كه‌ی) بگۆڕێ بۆ ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مه‌ریكی. به‌پێی یاسای ئه‌مه‌ریكی، هه‌ر منداڵێك له‌و وڵاته‌ له‌دایك ببێ، ده‌توانێ راسته‌وخۆ ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مه‌ریكی وه‌ربگرێ.
به‌پێی یاساكانی ئه‌مه‌ریكا، داواكاری ره‌گه‌زنامه‌ ده‌بێ ماوه‌ی پێنج ساڵ بێ، كارتی سه‌وزی وه‌رگرتبێ‌و له‌ئه‌مه‌ریكا ژیابێت، ئینجا داوای ره‌گه‌زنامه‌ بكات. داواكار ده‌بێ فۆرمی (N400) پڕ بكاته‌وه‌‌و پێشكه‌شی ده‌زگای ره‌گه‌زنامه‌‌و كۆچی ئه‌مه‌ریكا (USCIS)ی بكات.
ه‌م ده‌زگایه‌ چێكی رابردووی داواكار ده‌كا‌و بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دا. ئه‌گه‌ر داواكه‌ی قبوڵكرد، داواكار ده‌بێ تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی مه‌ده‌نی تێپه‌ڕێنێت‌و پاشان سوێندی وه‌فاداری بۆ وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بخوات. هه‌روه‌ها نابێ ئه‌ندامی حیزبێكی تۆتالیتاری بێت، نابێ به‌شداری راسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆی له‌ چه‌وساندنه‌وه‌ی كه‌سدا كردبێ له‌سه‌ر (ره‌گه‌ز، ئایین، جنسیه‌، ئه‌ندام بوون له‌ گرووپی كۆمه‌ڵایه‌تی تایبه‌تدا، بیروڕای سیاسی).
مه‌سروور بارزانی له‌ ساڵی 1998ه‌وه‌ له‌كوردستان ده‌ژی‌و به‌ ره‌سمییش سه‌رۆكی ده‌زگای پاراستنه‌. ئه‌م ده‌زگایه‌ له‌ژێر سه‌رۆكایه‌تی مه‌سروور بارزانیدا، تۆمه‌تباره‌ به‌ رفاندنی د.كه‌مال سه‌ید قادر‌و ئه‌شكه‌نجه‌دانی. ئه‌و رووداوه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌كی زۆر رێكخراوی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ به‌ دۆكیومێنت كراوه‌‌و حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكاش به‌ڕه‌سمی مه‌حكومی كردووه‌.


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)