کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تابووتی ئۆپۆزسیۆن

Saturday, 01/03/2014, 12:00




..ئه‌رێ‌ خێره‌ له‌وكاتی ئۆپۆزسیۆن ،بڕیاریداوه‌ بچێته‌ نێو ده‌سه‌ڵا‌ته‌وه‌ ـ له‌ ئاستی هه‌موو كه‌مته‌رخه‌میه‌كانی حكومه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچوو بێده‌نگن ..؟!

- گه‌لۆ جێی تێڕامان نیه‌ ،كورد گوته‌نی ،به‌و هه‌موو باره‌ گوێزه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ر پشتی ناون خڕه‌یان لێوه‌ نایات..؟!!

- گه‌لی براینه‌ سه‌یرنیه‌ ، له‌دوای هه‌ڵبژاردن ، نه‌ باسی نابه‌رابه‌ری و گه‌نده‌ڵی ما ، نه‌باسی خزمه‌تگوزاری و گۆڕانكاری له‌ چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری گشتیدا..؟؟!!!

- هه‌ر به‌ڕاست بڕیاری به‌شداریكردن له‌ حكومه‌ت ، واتا بڕیاری قوڕوقه‌پكردن و به‌ردێكی گه‌وره‌نانه‌ سه‌ر كێشه‌و داواكارییه‌كانی میلله‌ت..؟؟!!!!.

- باشه‌ سه‌یرنیه‌ له‌ ئۆپۆزسیۆنه‌وه‌ بێ‌ هیچ مه‌رجێكی پێشوه‌خته‌ی كورد گوته‌نی لایكه‌م " وه‌ك مانگه‌شه‌وی سه‌ر له‌ ئێواره‌دیار " بێ‌ پێشه‌كی چوونه‌ حكومه‌ت ، واتای چی..؟؟!!

- ئه‌مه‌ هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ له‌ په‌یمان و به‌ڵێنه‌كان نه‌بێت ، ده‌بێت چ ڕاڤه‌یه‌كیتری بۆبكرێت..؟؟!!

- ئه‌رێ‌ تۆبڵێی وه‌ك دێوه‌كه‌ی سوڵتان له‌ قۆری و كتریه‌ ئه‌فسوناویه‌كه‌ی ده‌ستدارانی هه‌رێمدا به‌ند كرابن..؟؟؟!!!

- یان شیرینی ده‌سه‌ڵات و گه‌ین به‌ كورسی كوێرو مه‌ست و بێهۆشیكردبن..؟؟!!

- ڕۆژێك براده‌رێك ده‌یگوت به‌داخه‌وه‌ ڕه‌وشه‌كه‌ وابڕوا كورده‌واری گوته‌نی ده‌بێ‌ بڵێین .." كه‌رێكم دا به‌ كه‌رێ‌ ، قوزه‌ڵقورتی لێده‌رێ‌.."..

یان " سه‌د خۆزگه‌مان به‌ كفن دز "..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە